یۆنان لە نێوان سنوری خۆی و توركیا دیوارێكی دروست كرد بۆ ڕێگرتن لە كۆچبەرانی ئەفغانستان

417
0
هاوبەشی :

لە ترسی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی ئەفغانستان، یۆنان دیوارێكی 40 کیلۆمەتریی لەسەر سنوری خۆی و توركیا دروستکردووە و سیستمی چاودێرییشی لەسەر جێگیر كردوە.

میشێلیس کرایسۆچۆدیس، وەزیری یۆنان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، لە سەردانێکیدا بۆ هەرێمی ئیڤرۆس لە ڕۆژی هەینیدا وتی:”ناتوانین چاوەڕێی ئەگەری کاریگەری ڕووداوێك بکەین بەبێ ئەوەی خۆمانی بۆ ئامادە نەكەین و دەبێت كار بكەین بۆ ڕێگرتن لە ڕوودانی”

وتیشی:”سنورەکانمان بە دەست پارێزراوی دەمێننەوە”

لێدوانەکانی ئەو لە کاتێکدا هات کە تورکیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد کە بەرپرسیارێتی کۆچبەرانی ئەفغانی بگرنە ئەستۆ

هاوبەشی :