دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لەسەر ڕێگای خەلەکان – کانی وەتمان كرد باوكئك و دوو كوڕی شەهید كرد

27
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ ٤ئەیلولی ٢٠٢٤ كاتژمێر ١:٢٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیی لە جۆرى توێتا لاندکرۆزەر لە خەلەکان کرد و بە هۆیەوە سێ کەس شەهیدبوون.

ناسنامەی شەهیدەکانی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە نزیکی خەلەکان ئاشکر کرا کە باوکێک بە ناوی “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی بوون، هاوکات دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان.

ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لەسەر ڕێگای خەلەکان – کانی وەتمان و بە دیارییکراوی لە نزیکی شارەدێی خەلەکانی سەربە شارۆچکەی دوکان لە پارێزگای سلێمانی کرد.

ئاشکرابوو بەهۆی بۆردوومانەکەوە باوکێک بە ناوی “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی شەهیدبوون، کە دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

بۆردوومانەکە کاتژمێر ٠١:٢٥ـی خولەکی ئەم نیوەڕۆیە بوو، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری توێتا لاندکرۆزەر بەئامانج گیراوە و بە تەواوی سووتاوە.

هاوبەشی :