هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی راگەیاند: ٥٦ داگیرکەر بەسزاگەیەندراون

30
0
هاوبەشی :

 

هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی ئاشکرا کرد. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاسمان و زەویەوە ١٥٢ چالاکییان کردووە. لە چالاکییەکاندا ٥٦ داگیرکەر بە سزاگەیەندراون و ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازیش لەناوبراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی ئاشکرا کرد. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

“گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە سەر رێبازی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) هەنگاو دەنێن، ٤٠هەمین ساڵی تێکۆشانی ئەفسانەیی خۆیان پڕکردەوە و پێیاننایە ساڵی ٤١ەمینی تێکۆشانەوە. ٤٠ ساڵ بێ پسانەوە بەرگریی رەوایان لەگەلی کورد کردووە، تێکۆشانی ئازادیی چەکداریان بەڕێوەبردووە، لە دژی هەموو هێرش، کۆنسێپتی پاکتاو و پلانەکانی قڕکردنی لەسەر پێ ماونەوە، هیوای سەرکەوتنی گەلە بندەستەکەمانیان بەزیندوویی راگرت، کە هەر ئەوە بەتەنیا خۆی سەرکەوتنە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە بەرخودانی گەلی کوردەوە فێری وانەبوون، بە گوێرەی هەلومەرجی سەردەم خۆی گۆڕی، لە پاڕادایمی و ئایدۆلۆژیای ئاپۆییدا خۆی قووڵکردەوە، لە تاکتیکدا خۆی شارەزاکرد و لە گەریلایەتیدا بووە پسپۆڕ، ئیتر نەک هەربۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی بندەست گۆڕدرا بۆ سەرچاوەی سودوەرگرتن.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ساڵی ٤١ەمینی جەژنی ژیانەوە، هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئابیان بە شێوەی شکۆمەندانە پێشوازی کرد، لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە شێوەیەکی بێپسانەوە خۆڕاگرییان کرد. بەرخودانی ئەفسانەیی فەرماندە گیانبازە نەمرەکەمان بەروار دێرسیم- سەیران چۆماک لە چیای ئاگری، نیشانی دۆست و دوژمنیدا کە راستی و حەقیقەتی عەگیدبوون، بێریتانبوون و زیلانبوونی ژنانی کوردی ئازاد هەرگیز شکست ناهێنێت. بەرخودانی نەبەزیوانەی هاوڕێیانمان ئەیلەم ستێرک- مریەم ئۆنور، سۆزدار ئەڤین- بەتول ئایدن و ئامانج دەڤریم – هاجەر تەکین لە ئەلکێ و کاتۆ مارینۆس هەمان راستی لە گۆڕەپانە جیاجیاکان خستەڕوو. ئەو هاوڕێیانەمان کە لە مانگی ئاندا شەهیدبوون، پێشەنگایەتی و قارەمانێتی ژنانی کوردی ئازادیان لە کەسایەتی یەژاستاردا بە هەموو جیهان نیشاندا، رۆحی ئازادییان بە گەلەکەمان و ژنان بەخشی. هاوڕێیانمان ئالان مەلازگر، ئۆرهان جیهاد بینگۆل، رۆسیدا مێردین، سارا تۆڵهەڵدان، سەما جویا چەولیک، تیژدا ژیان و هاوڕێیانی دیکەمان کە لە کاتی جیاجیادا شەهیدبوون، بەڵام لە مانگی ئابدا شەهیدبوونیان راگەیەندرا، بوونە نمونەی بژاردە و دیاری فەرماندەیی گەریلای عەگیدبوو و بەو جۆرە ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانمان نوسیەوە. ئێمە هاوڕێیانمان کە لە سەر رێبازی فەرماندە عەگید هەنگاویان نا، بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە و رایدەگەینین کە ئێمە شوێنکەوتووی شەهیدان دەبین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە ئامانجی ئەوان بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

سوپای تورکی داگیرکەر وێڕای بۆردومان و ئۆپراسیۆنی لەڕادەبەدەر لە باکوری کوردستان، هەروەها ٩٠ جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کرد و تاوانی شەری ئەنجامدا. هێزەکانمان هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان کە پشتئەستورن بە تەکنەلۆژیا، تێکشکاند، رۆحی فیدایی ئاپۆییان بەرزکردەوە، لە تاکتیک، چالاکی و رێبازەکانی گەریلادا خۆیان قووڵکردەوە، بەو جۆرە وەڵامیاندایەوە و چەندین چالاکییان کرد.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان مانگی ئاب پێرفۆرمانس و ئەدایەکی گرنگی شەڕیان نیشاندا، لە ئاسمان و زەویەوە چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا و گورز قورسیان لە سوپای داگیرکەر وەشاند. لە ماوەی مانگی ئابدا یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار و شەهید ئاخین موش ١٩ چالاکیان ئاسمانییان کرد. هەروەها بە زۆر رێگە و رێباز گەریلا ١٣٣ چالاکی زەمینی ئەنجامدا. بە گشتی ١٥٢ چالاکییان کرد. مێدیای شەڕی تایبەت و سوپای تورکی داگیرکەر زیانەکانیان لەو چالاکیانەدا شاردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چالاکیەکانیان لەلایەن هێزەکانمانەوە بە بەڵگە و دیمەن نیشاندراون، لە ئەنجامی چالاکیە ئاسمانی و زەمینیەکانی هێزەکانمان بە گشتی ٥٦ داگیرکەر سزادراون کە ٣ لەوان پلەدار بوون و ٤٣ داگیرکەریش برینداربوون.

ئاماری مانگی ئاب بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک:

هێرش بە فڕۆکەی سەڕ: ٣٥٠

هێرش بە هەلیکۆپتەر: ٣٣

هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٩٠

ژمارەی شەهیدەکانمان:

ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ٤

چالاکییەکانی گەریلا:

چالاکییەکان لە ئاسمانەوە: ١٩

چالاکی زەمینی: ١٣٣

کۆی چالاکییەکان: ١٥٢

کوژراوانی دوژمن

ئەو سەربازە داگیرکەرانەی سزادراون: ٥٣

ژمارەی ئەو پلەدارانەی سزادراون: ٣

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ٤٣

ئەو کەلوپەل و کەرستە سەربازیانەی لەناوبراون؛

ئۆتۆمبێلی سەربازی: ١

جبەخانە: ١

درۆن: ٤

کامێرای چاودێری حەراری: ١٩

مۆڵگە: ٥

خێمە: ٨

پرۆژێکتۆر: ٥

فۆتۆکاپان: ١

ئەو کەرستە و کەلوپەلە سەربازیانەی گورزیان لێدراوە:

ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش: ٣

حەفارە: ٤

سیستمی بەرگری ئاسمانی: ١

کۆنتینەر: ١

خێمە: ٤

کامێرای چاودێری حەراری: ١

مین دۆزەرەوە: ١

مۆڵگە: ١٨

ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:

تەقەمەنی: ١

درۆنی بۆمبڕێژکراو: ١”.

هاوبەشی :