صالح موسلیم بۆ ئەلمۆنیتۆر: پێشبینی دەکەین ئیدارەی بایدن فشار بخاتە سەر توركیا هاوپەیمانە ناتۆکەی

625
0
هاوبەشی :

ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە تا ئەمڕۆ  تورکیا و گروپە چەكدارە سوریەکانی سەر بە توركیا شارۆچکەکان تەل تەمر و زارکان گوندەكانی دەوروبەری بۆردومان دەکەن و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە چەندین شەڕڤان و هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، هەروەها زیانی مادی بەرچاویان بەرکەوتووە، بەبێ ئەوەی کە چاودێران و هێزەكانی ڕوسیا و ئەمریکیا هیچ كاردانەوەیەكیان هەبێت.

لەسەر ئەو هێرشانە، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بۆ ئەلمانیتۆر ئاخاوت، ئەوەی پشتڕاستیکردەوە ئەم هەموو هێرشانەی توركیا بە بەرچاوی ڕوسیاوە دەكرێت و ڕوسیا بێدەنگی هەڵبژاردوە و  لایەنێكەلەم هێرشكاریانە، لەبەرئەوەی ڕوسیا لە كوردانی ڕۆژهەڵات و باكووری سوریا داواكارە كە هاوپەیمانێتیان لەگەڵ ئەمەریكا هەڵوەشێننەوە وە لەگەل دەوڵەتی سوریای بەشار ئەسەد بگەنە ڕێكەوتن، وە بەڕێز موسلیم ئەوەی ئاشكرا كرد كە بەشار ئەسەد هیچ بایەخێكی ئەوتۆ نادات بەكورد و باوەڕی بە مافی ڕەوای گەلی كوردی چەوساوە نیە لە سوریا بەتایبەتی ئەو مافانەی كە ئێستا گەلی كورد لە ڕۆژئاوی كوردستان بەدەستیان هێناوە وەكوو خۆبەڕێوەبەری و خوێندن بە زمانی دایك.

موسلم بۆ ئەل مۆنیتۆر ڕاگەیاند:”ئێمە چاوەڕوانیمان لە بەڕێوەبەرایەتیەكەی بایدن ئەوەیە كە فشار بخاتە سەر هاوپەیمانەكەی لە ناتۆدا، تا ئەو شوێنەی کە ئێمە دەزانین ناتۆ ڕێکخراوێکیە پڕوپاگەندەی بەها و بنەماکانی دیموکراتی دەكات، ئایا بۆمبارانکردنی نەخۆشخانەکان لەگەڵ ئەو بەهایانە دەگونجێت؟

ئایا کوشتنی خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵ لەگەڵ ئەو بنەمایانەدا دەگونجێت؟ چۆن تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، هەلدەسێت بەو جۆرە کاران؟

هاوبەشی :