خەباتی ڕادیکاڵ؛ پێویستی بە شەڕکردنی گەلی دژ بە فاشیزمە

29
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد باسی لەوەکرد، بەرخۆدانی شکۆداری گەریلا بەردەوامە و وتی: “نابێت ئەو تێکۆشانە بە تەنها لەلایەن گەریلاوە بەڕێوەببرێت. پێویستە شەڕی گەلی دژە فاشیست بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ ئەنجام بدرێت.”

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە بەشدارییەکی بەرنامەی مەدیا خەبەر تیڤیدا هەڵسەنگاندی بۆ شەڕی گەریلا لە دژی داگیرکاری کرد.

لە دەستپێکی قسەکانیدا هێلین ئەمێد بە ڕێزدارییەوە سڵاوی لە بەرخۆدانی ئێمراڵی کرد و وتی: “بە ناوی هەموو هاوڕێییانمانەوە خۆشەویستی و حەسرەتی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕین. بێگومان لە دژی سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیری ئیمراڵی تێکۆشانێکی بەرفراوان بەڕێوەدەبرێت. گەریلا پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە دەکات و بۆ هەڵوەشاندنەی سیستەمی ئیمراڵی تێدەکۆشن.”

هێلین ئومێد ئەوەی دەستنیشانکرد پێویستە گەنجانی کوردستان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستی چالاک و ڕادیکاڵتر ئەنجام بدەن و وتی: “لەسەرووی هەموویەوە پێویستە گەنجانی باکووری کوردستان خۆیان لەو ئەرکە لانەدەن. بەڵێ گرنگە ڕێبەر ئاپۆ بخوێنییەنەوە. چونکە مرۆڤ تا لە شتێک تێنەگات ناتوانێت جێبەجێبکات. بۆیە گەر بەو گرنیگییە نەزانێت ناتوانێت بینوێنێتەوە. بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لێی تێدەگات بەئەنجامی دەگەیەنێت و هەڵوێست بە گوێرەی ئەو تێگەشتنەی پیشان بدات.”

هێلین ئومێد لە بەردەوامیدا سەرنجی خستەر هێرشی ٢٣ی ئابی سلێمانی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوهەردوو ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد؛ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین تێیدا شەهیدبوون، بە ڕێزدارییەوە یادییانی کردەوە و وتی: “ئەو دوو ڕۆژنامەوانە لەکاتی ئەنجامدانی کاری رۆژنامەوانیدا تیرۆرکران، هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵی لەم ڕاستییە بکات. چونکە ڕاگەیاندنەکانی پەدەکە لەم ڕووەوە پڕوپاگەندەی زۆریکرد. هەر لەسەرەتای ڕوودانی ڕووداوەکەوە کەناڵ کەی ٢٤ چووە جێگەی ڕووداوەکە، ڕوونە ئەمە هاوکاریکردنی تاوانە یەکسەر وتی ئەمانە کێن، بە شێوەیەک وتی ئەمانە پەکەکەن و چەکدار و بەڕێوەبەری پەکەکەن، بە بوختان و پڕوپاگەندەی لەم شێوەیە ناتوانن ڕاستییەکان بشوێنن.”

هێلین ئومێد ئاماژەی بە ئەرکی ڕاگەیاندنی ئازادی کرد و وتی: “پێویستە نەریتی ڕاگەیاندی ئازاد بەشێوەیەکی بەهێزتر خۆی بەڕێکخستن بکات و کاریگەری زیاتری هەبێت. گەر گوڵستان و هێرۆ شەهیدبوون بە دڵنیاییەوە پێویستە چەندان ژنی دیکەی گەنج ئەو کارە بەڕێوەبەرن. بۆ ئەمەش بانگەوازی لە ژنانی گەنج، هەموو گەنجان و کۆمەڵگەمان دەکەم.”

لە بەردەوامی قسەکانیدا هێلین ئومێد هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی گەریلا لەدژی داگیرکاری کرد و لەسەرەتادا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد و وتی: “یەكێک لە بەشکۆترین بەرخۆدانەکانی مێژوو لە ئێستادایە. بەرخۆدانی گەریلا بەرخۆدانێکی ئاسایی نیە. دەتوانرێت بەم شێوەیە بگوترێت، وەک چۆن شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، یان بڵێین شەڕی ئەوێ شەڕی هەژموونخوازییە، بەو مانایەی ئیسرائیل هەوڵدەدات هەژموونی خۆی بەسەر هەرێمەکەدا بسەپێنێت، بەرخۆدانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لە دژی خۆسەپاندن و داگیرکاری تورکە، شەڕی ئازادی گەلانە لە دژی قڕکەری تورک، شەڕی هەبوونی گەلان بەڕێوەدەبەن.

بەم شێوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوو ململانێ لە دژی یەکتر بەڕێوەدەچێت. بەرخۆدانی گەریلا بە تەنها لە دژی داگیرکاریی نیە، بەڵکو بۆ دیاریکردنی ئایندەی ناوچەکە و جیهان، وە شەڕیشە لە پێناو ئایندەی گەلان، بێگومان ئەمەش گرنگی بەرخۆدانی گەریلایە. ئێمە باسی داگیرکردنی هەرێمێک ناکەین، گەریلا هێزێکی لەم شێوەیە نیە و ئێمە دەزانین گەریلایەتی چییە. گەریلا لە مێژوودا هەموو کاتێک بووە بە ڕێبازی خۆڕاگری چەوساوەکان، ڕێبازی ئەوان تێکۆشانە؛ لە دژی دەسەڵاتدار و ستەمکاران، بووە بەهۆکاری مانەوەی گەلان. ئەم جۆرە تێکۆشانەش لەمڕۆدا لە کەسێتی بەرخۆدانی گەریلادا بەڕێوەدەبردرێت. کە تاکە هێزە لە ئێستای جیهاندا بەم شێوەیە شەڕبکات. بۆیە هەموو جۆرە تێکۆشانەکانی گەلان لە بەرخۆدانی گەریلادا مانادارتر دەبێت.”

تاکە شتێک کە پەدەکە دەیکات زیان گەیاندنە بە کورد’

دەربارەی هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ شەڕی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، هێلین ئومێد بەم شێوەیە هەڵسەنگاندی بۆکرد:

“باسی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی دەکەم. چونکە لە ڕووی ئایدۆلۆژییی و فکرییەوە هیچ هێزێکی نیە، لەبەرئەوەی پایەیەکی زانستی نیە بۆیە هەموو شتێک لە ڕێگەی پارە و دەسەڵاتدارییەوە بەڕێوەدەبات، چی دەکەن؟ مامەڵە و بازرگانی دەکەن، چونکە تاکە ئامانجیان پارە و قازانج خوازییە. پەیوەندییەکانی ئێستای لە شەڕی داگیرکاری تورکدا لەسەر ئەم بنەمایەیە. بۆ نمونە دەربارەی نێچیرڤان بارزانی دەوترێت یەكێکە لە دەوڵەمەندە سەرەکیەکانی جیهان.”

‘پەدەکە رووخساری تاریکی و دواکەوتووییە لە کوردستان’

لە بەردەوامیدا هێلین ئومێد وتی: “پەدەکە نە کوردە و نە نوێنەری کوردایەتی دەکات، نە سودێکی بۆ کوردایەتی هەیە، جگە لە زیانگەیاندن بە کورد هیچی دیکەی نیە. پەدەکە گەنجانی کورد بە کوشتن دەدات. دەتوانم بڵێم؛ گەر ڕوویەکی ڕووناکی کوردان هەیە، ئەویش پەکەکەیە، چونکە پەکەکە هەموو کاتێک بووە بە ڕووی پاک، ڕووناکی و ئازادی. پەدەکەش ڕووی تاریکی کوردستانە، ڕووی ترسناک، قێزەون و دواکەوتووییە.”

هێلین ئومێد ئاماژەی بەوەدا؛ سوپای تورک ١٥٠ بارەگای درووستکردووە، بە دەیان هەزار سەربازی لە هەرێمەکەدا جێگیرکردووە و وتی: “ئەم ژمارەیە لەلایەن خۆیانەوە خراوەتەڕوو. ئایا ئەمە داگیرکاری و لکاندن نەبێت، ئەی چیە؟ ئەمە چ پەیوەندییەکی بە ئاسایش و ئەمنێتەوە هەیە؟ ئیسرائیلش کارێکی لەم شێوەیەیی نەکردووە و ناوێرێ بیکات. بەڵێ لە شەڕکردن و بۆردووماندایە. ئەوەی لەوێ ڕوودەدات کۆمەڵکوژییە، ئەمە لە ڕووی ڕق و کینەوە دەرنابڕم، مەبەستم لە ڕووی پیادەکردنی ڕێبازی شەڕکردنەوەیە. ڕێبازی شەڕکردنیان لە زۆر ڕووەوە هاوبەشە، بەڵام ئیسرائیل هێندەی تورکیا سیاسەتی قڕکردن ئەنجام نادات و داگیرکەری بەڕێوەنابات. دەبینین حکومەتی عێراقی هەڵوێستێکی بێ ئیرادە پیشان دەدات. بە بڕوای من ئەم هەڵوێستەی حکومەتەکەی سودانی لەناو حکومەتەکانی دیکەدا دەبێتە ڕووڕەشی. لەو باوەڕەدام کە ڕۆژێک دێت لە ناو کۆمەڵگەی عێراق، لەناو باشووری کوردستاندا ناڕەزایەتییەکان گەورەتر دەبن. نمونەیەک؛ پێش چەند ڕۆژێک لە ئامێدی هێرشییان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کە سەرنشینەکانی عەرەب بوون. سودانی سەرۆکوەزیرانێکی لەو شێوەیە.

لە ڕێککەوتننامەکانی ئەم دواییەیاندا ئێمەیان (پەکەکە) خستەناو ڕێکخستنی قەدەغەکراوەوە. لە کاتێکدا ئێمە هیچ زیانێکمان بۆ عێراق نەبووە. یارمەتی عێراقمان داوە. تاوەکو بە دەستی پەدەکە فریوبخوات، بە پروپاگەندەی پەدەکە فریوبخوات، زیاتر دەکەوێتە ناو گێژاوەوە. لەبەرئەوەی پەدەکە دەڵێت؛ کە پەکەکە زیان دەگەیەنێت بە کورد، پەکەکە لە عێراقدا هەیە بۆیە هێرشەکان دەکرێت. ئەمە چ پەیوەیدنییەکی بەوەوە هەیە؟ پەکەکە بوونی هەیە بۆیە کوردایەتی زیندووە. گەر پەکەکە نەبێت کەس ناتوانێت بڵێت کوردم. لە دەرەوەی پەکەکەوە ناتوانرێت باسی کوردایەتی بکرێت. هەر ئەوەی دەتوانن لە هەولێردا هەبن، لەسایەی پەکەکەوەیە. لە سایەی دژایەتیکردنی پەکەکەوە دەتوانن لەوێ هەبن.”

‘پەدەکە پارتێکی کوردی نیە’

هێلین ئومێد وتی: “پێش هەموو شتێک پێویستە مرۆڤ ئەم بابەتە ڕوونبکاتەوە. پەدەکە حزبێکی کوردی نیە. دەمێکە ئەم تایبەتمەندییەی لەدەست داوە. پێویستە ئەمە ڕوون و بڵاوبکرێتەوە و لە دژی پەدەکە چالاکی کاریگەر ئەنجام بدرێت.”

هەروەها هێلین ئومێد ڕایگەیاند، پێویستە هەڵوێستێکی تێکۆشانی هاوبەش پیشانبدرێت، سەیری بڵاوکراوە میدیاییەکانیان نەکرێت، لە هەموو جێگەیەک لە دژی پەدەکە هەڵوێست پیشان بدرێت، بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەکرێت و لە بەرامبەردا تێکۆشانی کاریگەر لەدژی پەدەکە ئەنجام بدرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشانی گەل لە دژی داگیرکاری کردو وتی: “گەلەکەمان دڵسۆزی ڕێبەرێتی و گەریلایە. لە تورکیادا نەریتێکی گرنگی شۆڕشگێڕی و دیموکراتیکی بوونی هەیە. گەنجان ملکەچ نابن. پێویستە باوەڕمان بە گەنجان هەبێت. ڕێگە بۆ تێکۆشانی گەنجان بکەینەوە و متمانەیان پێبکەین. بەم شێوەیە ئەگەر فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بشکێنین، داهاتوویەک دروست دەکەین. سەرەتایەک بەڕووی پارادایمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکدا دەکرێتەوە و سەرەتایەک بەڕووی ئازادییەکان دەکرێتەوە. کاتێک ئەمە شکا، هەنگاوێک بەرەو سەردەمێکی نوێ لە تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت.

لەناو قۆناغێکی لەم شێوەیەداین و پێویستە هەمووکەسێک لەئاستی بەرپرسیارێتیدابێت، بۆیە نابێت بەرپرسیارێتییەکە بەتەنها لە ئەستۆی گەریلادا بێت.

نابێت هەموو چاوەڕوانیەکان لە سەر گەریلا بێت. وەک وتم؛ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. باس لە شەڕ و تێکۆشانی گەل دەکەین. گەر گەل پێکەوە بەرەیەکەی دژە فاشیست پیشان بدەن، دەتوانن شەڕ بەڕێوەبەرن و لە دژی فاشیزم بوەستنەوە. بەم شێوەیە پەیامی ١ئەیلولیش بدەین.”

هاوبەشی :