تانکەکانی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی دێرەلوک جێگیرکران

28
0
هاوبەشی :

راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک تانکەکانی گەیاندووەتە بەنداوی دێرەلوک کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەدایە و لەو هەرێمە جێگیرکراون.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان، شەوی ٢٧-٢٨ی ئاب کاتژمێر لە نێوان ٠١:٠٠-٠٢:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر ٢ تانکی بە سواری بارهەڵگرەوە لە دەروازەی سنووری سەرزێڕەوە گواستەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تانکەکان لە رێگەی قیرتاوی ناو ئامێدیەوە گواستراونەتەوە بۆ بەنداوی دێرەلوک و لەوێ جێگیرکراون.

بەنداوی دێرەلوک لەسەر زێی گەورەیە، لە نێوان شاخەکانی بەهار و کوڕەژارۆدایە و لە ناوەراستی رۆژهەڵات و رۆژئاوای زاپدایە.

راگەیەندرا کە تانکەکان بە هاوکاری پەدەکە گەیەندراونەتە هەرێمەکە، لە شوێنی بەنداوی دێرەلوک و لە دۆڵی رەشاڤا جێگیردەکرێن و لە دژی تونێل-سەنگەرەکانی گەریلا بەکاردەهێندرێن.

پەدەکە لە بەنداوی دێرەلوک جێگیرببوو و لە سەروی ئەوانیشەوە سەربازانی تورک جێگیرکرابوون.

هاوبەشی :