گەریلاکانی ئازادیی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی و سێ درۆنیان لەناوبرد

32
0
هاوبەشی :

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە هەشت چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە، بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی و سێ درۆن لەناوبراون و دوو داگیرکەریش بریندارکراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە خستەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە، لە کاتژمێر ١٢:٤٧ خولەکی ٢٦ـی ئاب، یەکینەکانی شەهید ئاخین مووش لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ، چالاکییەکی ئاسمانییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە، بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە جۆری تۆیۆتا لەناوبرا و داگیرکەرێک بریندارکرا.

هەپەگە باسی لەوەشکردووە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە ٢٤ بۆ ٢٦ـی ئاب لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی، ئامێدی، بەهار، حەوت چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە، بە هۆیەوە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە و دەست بەسەر تەقەمەنی داگیرکەراندا گیرا.

هەروها ڕاشیگەیاندووە، ٢٤ و ٢٥ـی ئاب تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی ئێف ئێم شەش جار و گردی جودی سێ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هاوبەشی :