لە چیای قەرەچووخ لە ڕۆژئاوای كوردستان داگیركەری تورك هێرشی كردۆتە سەر خاڵێكی هێزەکانی هاوپەیمانان

38
0
هاوبەشی :

هەواڵی ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند دوێنێ چوارشەممە ٢١ ئابی ٢٠٢٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چیای قەرەچووخ هێرشی كردۆتە سەر خاڵێكی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیک شاری دێرک ڕۆژئاوای كوردستان بوەتە هۆكاری تەقینەوەیەك

لە ڕاگەیاندراوەكەی هاوار نیوز ئاماژە بەوەكراوە هێرشەكە هیچ زیانێکی نەبووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێشتر چەند جارێک چیای قەرەچووخی کردووەتە ئامانج.

هاوبەشی :