لە خۆپێشاندانەکانی ژنانی هیندستاندا درووشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرز کرایەوە

32
0
هاوبەشی :

شەوی ڕابردوو بە هەزاران کەس لە شاری کەلکەتەی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی هیندستان هاتنە سەر شەقامەکان و دژی دەستدرێژی بۆ سەر پزیشکێکی ژن خۆپێشاندانیان کرد. ژنان کە پێشەنگایەتیی خۆپێشاندانەکانیان دەکرد، پانکارتێکی گەورەیان بەرز کردبووەوە کە درووشمی ژن، ژیان، ئازادی لەسەری نووسرابوو.

هەروەها درووشمی “ئێمە دادپەروەریمان دەوێت” لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە دەوترایەوە. 

خۆپێشاندانی خەڵکی هیندستان بە پێشەنگایەتیی ژنان، چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و بێجگە لە کەلکەتە چەندی شاری دیکەشی گرتۆتەوە. خۆپێشاندەران داوا دەکەن کە ژنان لەسەر شەقامەکان و شوێنە گشتییەکاندا چیتر هەراسان نەکرین و ڕووبەڕووی ئازار و توندوتیژی و دەستدرێژی نەبنەووە.

خۆپێشاندانەکانی ئەمجارە دوای ئەوە سەریهەلدا کە تەرمی پزیشکێکی ژن، تەمەن ٣١ ساڵان، چەند ڕۆژ دوای بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژی کرابرووە سەری و کوژرابوو.

 

هاوبەشی :