فەرماندە بەروار دێرسیم شەهیدبوو

34
0
هاوبەشی :

هەپەگە رایگەیاند، کە فەرماندەی ئەیالەتی سەرحەدی یەژاستار و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەپەگە و یەژاستار بەروار دێرسیم بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهیدبوو.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

“لە نێوان ٧-١٠ی ئاب لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە لە هەرێمی گلیداغ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان و هێرشی دوژمن ئەنجامدرا. لە نێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ هاتە ئاراوە، هێزەکانمان بە چالاکی کاریگەر بەرپەرچی ئەو هێرشانەی داگیرکەرانیان دایەوە. لە شەڕەکەدا بە تاکتیکی سابۆتاژ گورزی گەورە لە داگیرکەران درا و زیانی گەورە بەر دوژمن کەوت. لەگەڵ گەیشتنی زانیاری زیاتر بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی بڵاویدەکەینەوە.

لەو شەڕەدا کە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەرێمی گلیداغ هاتەئاراوە فەرماندەی ئەیالەتی سەرحەدی یەژاستار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەپەگە و یەژاستار بەروار دێرسیم بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهیدبوو.

هاوڕێمان بەروار کە ئەوینی ئازادی، خۆشەویستی وڵات و هۆگریی بۆ گەلەکەی کردە رێنیشاندەری مێشک و دڵی خۆی، ژنێکی کورد بوو کە خاوەن ئازایەتی و لەخۆبوردەیی گەورەبوو. هاوڕێمان بەروار کە لەپێناو دۆزی هەبوون و ئازادی گەلەکەماندا رووی کردە چیاکان، بە ناسنامە و راستی ژنی ئازاد خۆی گەیاندە حەقیقەت و بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی سەرلەنوێ خۆی ئافراندەوە. لەگەڵ ئاوێتەکردنی خاڵە ئەرێنیەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی و بنەماکانی ژیانی ئازاد لە کەسایەتی خۆیدا و زیاتر بەرەوپێشبردنیان، بەهێزبوو، جوان بوو و بووە شۆڕشگێڕێکی قارەمان. ویست و پێداگری شۆڕشگێڕانەی خۆی گەورەکرد و بەشداری لە هێزە تایبەتەکاندا کرد و بووە جەنگاوەر و فەرماندەیەکی فیدایی ئاپۆیی. رێپێوانی شۆڕشی وەک ئەوەی لە کۆڕی دیلان و هەڵپەڕکێدابێت، بەردەوام بە جۆش و خرۆش، ورە و دڵخۆشی درێژەپێدا. لە دژوارترین گۆڕەپانەکانی باکوری کوردستانەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هەموو شوێنێک تێکۆشا. دوایین جار لە ئەیالەتی سەرحەد ئەرکی فەرماندەیی ئەیالەتی یەژاستاری لە ئەستۆبوو. بۆ ئەوەی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، تاکتیکی نوی سەردەمیانە و شێوازی شەری تیمە پسپۆڕەکان بە سەرکەوتوویی بەجێبگەیەنێت، بەشیوەی بێ کۆتایی لەخۆبووردەیی کرد. هاوڕێمان بەروار کە ئەوینداری لوتکەکانی چیاکانی کوردستان بوو بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە هەنگاوی دەنا، بەرەو لوتکەی چیای ئاگری هەڵکشا بە ناوەکەی تریەوە واتە گلیداغ و ئاڵای تێکۆشانی خۆی لەوێ شەکاندەوە. هاوڕێمان بەروار هەموو هەبوونی خۆی لەپێناو ئازادی گەلەکەمان و هەموو ژناندا بەخت کرد، بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی لە هەموو شوێنێک بە شێوەی شایستە بەجێگەیاند و سەلماندی کە فەرماندە و شۆڕشگێڕێکی پێشەنگە.

هاوڕێمان بەردوار کە لە هەموو ساتێکی ژیانیدا وانەی ژیانی ئازاد و هاوڕێیەتی راستەقینەی بە هاوڕێیانی دا و مامۆستایەکی گەورەبوو، بە ئازایەتی، هەڵوێست، بەشداربوون، فەرماندەیی و شەهیدبوونی هەموو کات دەبێتە رێنیشاندەرمان. بەڵێن دەدەین کە هەرگیز فەرماندە بەروار کە خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایین بوو لە بیرنەکەین، دەنگی دلێر و ئاڵای بەروارەکان لە لوتکەی چیاکانی کوردستان نەبڕین.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی هاوڕێکەمان، گەلی سەرحەد و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هاورێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: بەروار دێرسیم

ناو و پاشناو: سەیران چۆماک

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: مەهناز- سوڵتان

کات و شوینی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٤/ سەرحەد

هاوبەشی :