‘ئێمە نەبەزینی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەمووان نیشان دەدەین’

41
0
هاوبەشی :

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان بە بۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئێمە نەبەزین و لە شکان نەهاتنی گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەمووان نیشان دەدەین”.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ساڵی ٤١ەمینی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە رۆحی عەگیدەکان، زیلانەکان دەجوڵێنەوە و ئەو پەیامەیدا: ” لە چوارچێوەی تاکتیک، پێرسپێکتیڤی ئێمەدا، ئێمە شەڕی سەر زەوی، شەڕی ژێر زەوی و شەڕی ئاسمانی زیاتر پەرەپێدەدەین. نەبەزین و لە شکان نەهاتنی گەلی کورد، لە شکان نەهاتنی گەریلا بە هەموو کەس نیشان دەدەین، ئەمە خواست و پێداگری ئێمەیە”.

پەیامی فەرماندەی بڕیارگەی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان بە بۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابەوە بەم جۆرەیە:

“گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی شکۆمەند

سڵاوتان لێبێت. جەژنی ژیانەوە لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئێمە لەسەر ناوی تەواوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، جەژنی ژیانەوە لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و رێزی خۆمانی پێشکەش دەکەین. ئێمە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە سەرجەم گەلانی کوردستان لە سەرجەم گەلانی هەرێمەکە، لە دۆستانی گەلی کوردستان لە سەرجەم خەباتکاران، خۆبەخشان و هەڤاڵان، لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی ٤١یەمیندا ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین.

٤٠ ساڵ بە سەر هەڵمەتی مێژویی، هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێپەڕبوو. ئەو ٤٠ ساڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا داستانێکە، بە پیتی زێرین نوسراوەتەوە. بە خوێنی شەهیدانی قارەمان رازاوەتەوە. سەرجەم شەهیدانی شۆڕش لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. لە بەرامبەر یادی ئەوان سەرمان دادەنەوێنین. ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە. ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە هەڤاڵانمان داوە. ئێمە یادی ئەوان لە بەرزکردنەوەی ئازادی کوردستان بە زیندوویی رادەگرین.

گەلە شکۆمەندەکەمان، هەڤاڵانی بەنرخ؛

بێ گومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەڵمەتێکی ئاسایی نەبوو. لە مێژووی کوردستاندا لەدایکبوونەوەیەکە. هەموو شتێکی گۆری. رەوتی مێژووی لە کوردستان گۆڕی. ئەو مێژوویە بەرەو سەرەوژێری و هەڵدێر دەچوو، سەرڕاستی کردەوە. رووی کردەوە سەروژووری. شۆڕشی ژیانەوەی هێنایە ئاراوە. شۆڕشی ژیانەوە بووە سەرەتای شۆڕشی هزری، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی کولتوری، شۆڕشی ژن، بەم جۆرە کۆمەڵگەی کورد، کوردستان سەرلەنوێ بونیادنرایەوە. ئەوەش بە ئاسانی نەبوو، بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ بە رەنجی بێهاوتای رێبەر ئاپۆ و هەروەها رەنج و بەرخودانی هەڤاڵانی زیندانی ئامەد هاتەدی.

لەو ٤٠ ساڵەی رابردوودا، زۆر بەرخودانی داستانی روویاندا و ژمارەیەکی زۆر عەگید و قارەمان دروستبوون. ئەوانەی سەرەتا هەڤاڵ عەگید، ئەرداڵ، بەدران، جەمشید، ماهیر هەروەها هەڤاڵان بێریڤان، بێریتان، زیلان، عەزیمە، زەلال بۆتان، پڵنگ کچی، حسێن ماهیر، جەمال ئامەد، رۆژهات بلوزەری، جومعە بلیکی و هەروەها ژمارەیەکی زۆر قارەمانی بەنرخی وەک خەلیل دێرک، وەک کەمال سپێرتی لەم مێژووەدا رۆڵی گرنگیان گێڕا. بە هەمان شێوەی لە سەردەمی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا هەڤاڵی فەرماندە ئەرداڵ، عادل بلیکی، نودا کارکەر، رەشید سەردار، رۆژین گەودا، رۆستەم جودی، چیچەک کچی، عەلیشێر کۆچگیری و دوای ئەوەی پرۆسەکە کەوتەرێ ئازاد سیسەرەکان، بەرچەم جیلۆکان، لە دەلال ئامەد، بۆتان هەکارییەکان و هەروەها بە سەدان قارەمان لەم رێگەیەدا دروستبوون. قارەمانانی وەک چەتین سێوەرەکەکان، قارەمانانی وەک خەبات دێرکەکان، دۆغان زنارەکان، قارەمانانی وەک عەگید جڤیانەکان، وڵات هەرینکی، لەیلا سۆرخوێنەکان، ئاخین موش، دڵگەش گوزەرەشی ئەو مێژووە بە قارەمانی و پاڵەوانی رازاوەتەوە. جارێکی دیکە لە سەردەمی بەرخودانی تونێلەکاندا، ئەو داستانانەی نوسرانەوە بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب، رێبەر و هێژارەکان، نوری یەکتاکان، بە پێشەنگایەتی جومالی چۆرومان، بۆتانەکان، زنارینەکان، بە پێشەنگایەتی باگەر و ئاڤزەم، مزگین رۆناهیەکان حیماسە خوڵقێندرا. لە رۆژئاوای زاپ چەندین ساڵە داستان دەنوسرێنەوە، بە پێشەنگایەتی دەلیل زاگرۆسەکان، نالینەکان، زەمانیەکان ئەمرۆ لە بەرامبەر دوژمن دەوتنەوە. بە هەمان شێوە گیانبازانی سەردەم وەک سارا گۆیی، هەڤاڵ روکەن، هەڤاڵ رۆژهات، ئەرداڵ و شەهیدانی ئەم دواییەمان لە باکور شێخموس مەلازگر، بێریتان نورحەق، هەرەکۆل شیار گەڤەر. بروسک کاتۆ، بەندا ئامەد و هەروەها سەدان قارەمان پێشەنگایەتی مێژووییان کرد. لە سایەی ئەوانەوە ساڵی ٤٠ەمین لەم ئاستەدا بەردەوامە.

گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی بەڕێز و شکۆدار؛

ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڵێنمان دا کە ئێمە تەواوی کوردستان بپارێزین، ئێمە وتمان، ئێمە وەک پەکەکە، وەک سەربازانی رێبەر ئاپۆ گیانبازانی کوردستان، بۆ پاراستنی تەواوی کوردستان ئەرکدارکراوین. تائێستا پابەندی ئەو بەڵێنەبووین کە داومانە. . ئەوەتا حەوت ساڵە، داگیرکەری تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان داگیربکات. ئێمە بەرامبەریان وەستاوینەوە، ئێمە قوربانیمان دا، ئێمە شەڕدەکەین و خۆڕاگری دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە سوێند و بەڵێنەکەمان دەکەین و ئەم چوار ساڵەی دوایی لە هەمان سەنگەردا بەرخودان درێژەی هەیە. لە بەرامبەر چەکی قەدەغەی کیمیایی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەکی مۆدێرن، تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە هەمان سەنگەردا ئەمرۆ لە مەتینا، لە رۆژئاوای زاپ، لە سەرتاسەری زاپ بەرخودان لە ئارادایە. سڵاو بۆ ئەو قارەمانانە. چەند هەزار جار سڵاویان لێبێت. ئەوان ئەمڕۆ لە بەرامبەر دڕندایەتی داگیرکەری لە بەرامبەر قڕکردن، نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن.

گەلە بەڕێزەکەمان؛

ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. قەیران زیادی کردووە. بەڵام ئێمە دەبینین داگیرکەری تورکیا، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات ئەم قەیرانە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوچەیی. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان دەوڵەتانی سەروەر و دەسەڵاتدار لەسەر کوردستان هاوپەیمانییەک پێش بخەن. لە بەرامبەر دۆزی ئازادیی کورد، لە بەرامبەر بزووتنەوەکەمان، دەیانەوێت بەم شێوەیە هاوپەیمانییەک پێش بخەن. دیارە لە پێشماندا قۆناغی وا مەترسیدار هەن، ئێمە وەک بزووتنەوە ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا خەبات دەکەین، شەڕ دەکەین. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستانێکی ئازاد، سەربەخۆ دروست ببێت، ئێمە شەڕ گەش دەکەین. ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، شەڕی نیشتمانپەروەرییە، شەڕی شەرەف و نامووسە. ئێمە ئەم شەڕە بەرز دەکەینەوە. ئێمە لە بەرامبەر خۆفرۆشان، لە بەرامبەر داگیرکەری هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین. هەتا دێت ئێمە بەهێزتری دەکەین. بەڵام پێویستە گەلە نیشتمانپەروەرەکەمان لە بەرامبەر دوژمنان پشتگیریمان بکەن. ئێمە بانگەواز لە هەموو نیشتمانپەروەرانی کورد، حزبەکان، دامەزراوە، کەسایەتییەکان دەکەین، پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن و پشتگیری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بکەن.

ئێمە بانگەواز دەکەین هەموو گەنجانی کورد، گەنجانی عەرەب پێویستە بەشداری ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە بن. بەشدار بن. ئەمڕۆ لەسەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن، لەسەر گەلی عەرەب، ئاشووری، سریانی مەترسی هەیە. بۆیە لە نێوان گەلاندا، گەلی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی گەلان دروست ببێت، یەکێتی زەحمەتکێشانی تورکیا و هەموو ناوچەکە دروست ببێت. تورانیزمی تورکیا دەیەوێت لە هەموو ناوچەکەدا تاریکییەک پێش بخات. بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە لە گەلی کورددا یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت، ستراتیژیەکی هاوبەش بنیات بنرێت. ئێمە وەک بزووتنەوە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین و ئەمە پێویستییەکی زۆر گرنگە.

گەلە بەنرخەکەمان، دۆست و هاوڕێیانی خۆشەویست؛

ئەمڕۆ لەسەر ڕێبەرایەتیمان ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرییەکی قورس، ئەشکەنجەی دەروونی هەیە. لەسەر هەموو شکۆمەندی گەلەکەمان، لەسەر کولتوورمان، هەڵپەڕکێمان، هەموو شێوەکانی بەهاکانمان هێرش هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیدا بەشداری هەڵمەتەکە ببێت. هەر کەس لای خۆی فیداکاری بکات. بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکات. پاراستنی جەوهەری پێویستە پێش بخرێت. لە بەرامبەر هێرشەکان پێویستە ئێمە پاراستنی جەوهەری گەلی پێش بخەین. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەم سەردەمەدا، واتە لە ساڵی ٤١ەمی هەنگاوی ١٥ی ئابدا ئێمە بە ڕۆحی عەگیدەکان، زیلانەکان، بە ڕۆحی ١٥ی ئاب هەڵسوکەوت دەکەین. لە چوارچێوەی تاکتیک، پێرسپێکتیڤی ئێمەدا، ئێمە شەڕی سەر زەوی، شەڕی ژێر زەوی و شەڕی ئاسمانی هەوایی زیاتر گەش دەکەین. نەبەزین و نەکەوتنی گەلی کورد، نەکەوتنی گەریلاکانی ئازادی بە هەموو کەس نیشان دەدەین، ئیدیعا و بڕیاری ئێمە ئەوەیە.

ئێمە لەم چوارچێوەیەدا وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی بۆ هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان، بۆ هەموو خەباتکار و هاوڕێیان سڵاو و ڕێزداری خۆمان پێشکەش دەکەین. لەم سەردەمە مێژووییە گرنگەدا، هەموو کەس بانگهێشت دەکەین بۆ ئەرکی خۆیان و ئێمە بۆ هەموو کەس لە سەرەتادا بۆ هەموو هاوڕێیان، هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان لەم سەردەمە گرنگەدا بە دڵ و گیان سەرکەوتن دەخوازین. لە ڕێپێوانی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی کوردستان، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی گەلی ناوچەکەدا، ئێمە بۆ هەموو کەس سەرکەوتن دەخوازین و دەڵێین سەرکەوتن، سەرکەوتن، سەرکەوتن.

بمرێ داگیرکاری و خیانەت!

بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی!

بژی سەرۆک ئاپۆ!”

هاوبەشی :