بەریتانیا ” گەنجانی چونەسەر لوتکە چیای سنەوداونیە بۆ پیرۆزکردنی ۱٥ تەباغ

62
0
هاوبەشی :

بەهرۆز حسێن ” سنەودانیە

تێبینی: لینكی بابەتەكە لە كۆمێنتی یەكەم دانراوەتەوە لەگەڵ هەموو وێنەكان

ڕۆژی یەکشمە بەرواری ١١ \ ٨ \ ٢٠٢٤ لە یادی ساڵوەگەری قەڵەمبازی ۱٥ تەباخ بە پێشەنگایەتی فەرمانداری مەزن ” معسوم قورقوماز ” ناسراو بە ” عگید ، بە پێشەنگایەتی گەنجانی هەرچوارپارچەی کوردستان بە پێ ڕۆیشتن بۆ سەر لوتکە چیای “سنەودانیە بۆیادکردنەوەی قەڵەمبازی ۱٥ ی تەباغ .
گەنجان بە پێ ڕۆیشتن لە کاتژمێر ۱۲ ی نیوەرۆوە بە سێ کاتژمێر چونە سەر لوتکەی چیای سنەودانیە .

لەسەر لوتکەی چیا گەنجان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان ، دواتر لە سەر ناوی کۆمەلەی کوردی نۆرس وێستی لیڤەرپول ” ئەیلەم کەریم ” وێرای بە خێرهاتنی گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستانی کرد بۆ ئەم یادە پیرۆز و گرنگە ” هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە دەنگی فیشەکی ۱٥ تەباغ گەلی کوردی بە هێز و بە خیندوکردەوە ، تێکۆشانی قەڵەمبازی فەرماندە ” عگید بۆ ئێمەی کورد و کوردستان و تێکۆشانی ئازادیانەی گەلەکەمان لە ڕۆژ هەڵاتی ناوین گرنگ و پەیوەستە بە بەرخۆدانی ۱٥ زیندو ڕاگرتنی دەنگی فیشەکەکەی ۱٥ تەباغ .
دواتر هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد لەبەریتانیا ” ئعساق میلانی ” بەداخوانیەک قەڵەمبازی ۱٥ تەباغی بەرز و پیرۆز ڕاگرت و سوپاسی ئیرادەی گەنجانی باشوروو ڕۆژهەڵات و باکورو ڕۆژئاوای کرد لە بەریتانیا کە بە جۆشەوە خاوەن لەو یادە دەردەکەون و وێرای ڕێگایەکی درێژیان بڕیوە بەڵام بەرخۆدانی گەنجانی ئێمە بەدەنگی فیشەکی عگیدەکان سەردەکەون ، دواتر هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد تیشکی خستەسەر ڕەوشی ڕێبەرئاپۆ و بەرخۆدانی ئیمرالی هەروەها وتی پێویستە هەموو جیهان درندەی و فاشیزمی دەوڵەتی تورک باش بزانن ، چونکە ئێمە بۆ چارەسەری دۆزی کوورد و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی خۆمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان و دۆستەکانمان فراوان دەکەین تاکو ئازادی رێبەرئاپۆ و چارەسەری بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان بەدەست نەهێنین ، هەروەها وتی پێویستە هەموو لایەک ئاگادار بن کە ئێمە هیچ ئاگامان لەڕەوشی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ نیە چونکە دەوڵەتی فاشیستی تورک ڕێگە بە پارێزەرەکانی نادات بۆ دیدارو هەروەها مافی سەرەتای خۆیەتی کە لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی هەبێ بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک دەرگای ئیمراڵی داخستوە ، ئێمەش هەموو شوێنێک دەکەین بە مەیدانی بەرخۆدان بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان .
دوای چوار کاتژمێر لە چالاکیەکە ” بەدروشمی بژی ۱٥ تەباغ بژی بەرخۆدانی گەلی کورد بژی ژن ژیان ئازادی ، ئازادی بۆرێبەر ئاپۆ ” شەهید نامرن ، ڕاکێشانی تەواوی ئەوگەشتیارە بیانیانەی کە هاتبونەسەر لوتکەچیاکە کە زیاتر لە پانزە نەتەوەی جیاواز و سەدان کەس زیاتر بوون ، پەیامی گەنجانیان پێدراو داوای ئازادیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد وەرگرت. کۆتای بە چالاکیە کە هات .

هاوبەشی :