کۆنترین ساڵنامەی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە

40
0
هاوبەشی :

توێژەران ستوونێکیان لە پێگەی شوێنەواریی “گۆبەکلی تەپە” لە روحای باکووری کوردستان دۆزیوەتەوە کە بە کۆنترین ساڵنامەی فەلەکناسیی دادەنرێت لە جیهاندا، کە پێدەچێت ئەم ستوونە یادی کەوتنی کلکدارێک بکاتەوە کە سەردەمی سەهۆڵینی بچووکی لێکەوتەوە، ئەمەش رەنگە پێویست بەدووبارە نووسینەوەی مێژوو لەوبارەیەوە بکاتەوە.

ستوونەکە 365 نیشانەی تێدایە کە دابەشکراون بەسەر 12 مانگی مانگ و 11 ڕۆژی زیادە و وا بیردەکرێتەوە کە هەر نیشانەیەکی “V” نوێنەرایەتی یەک ڕۆژ بکات.
هەروەها لە ستوونەکەدا هێمای ئەستێرەناسی وەک گۆی خۆر و ئەستێرەی دووپشک و باڵندەیەکی باڵا بەرز کە لەسەر مارێکی پێچاوپێچ وەستاوە، کە ڕەنگە گوزارشتی هەسارەیەک بێت.

هاوبەشی :