پیلانی کۆدەتاکەی کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی لە تۆمارێکی ١٨ خولەکیدا!.

454
0
هاوبەشی :

 

نوسینی:- نیاز حامید

ژمارەیەکی بەرچاو لە رایەدارنی دەزگای جاسوسی میت لە دەست گەریلادانە و ژمارەیەکی زۆریش لەنا وتۆڕی دەزگای جاسوسی میت کە سەر بە سیستەمێکی گەندەڵدا وەک ئەوەی ئەردۆگاندان ، ئامادەن بۆ زانیاری فرۆشتن. زانیاری دەستخستن لەناو دام ودەزگاکانی ئەمنی تورکیا ، ئەستەم نییە ومومکینە.
ئەمە پێشەکییەکە ، نامەوێت زیاتر بچینە ناو وردەکارییەوە ، چونکە هیچ لەبابەتەکە ناگۆڕێت و نزیکیش دەبینەوە لە زانیاری هەستیار کە مەترسی بۆ خەڵکی دیکە دورست دەکات.
تۆمارێکی دەنگی ١٨ خولەکی کۆبوونەوەی دەزگای جاسوسی میت و پارتی و یەکێ لە کوڕەکانی تاڵەبانی لەهەولێر، دزەی کردووە ، سەبارەت بە دارشتنی سیناریۆی کۆدەتای ٨ ی تەموز لە ناو یەکێتی، بۆ لێدان و فەوتاندنی هێلی وڵاتپارێزی لەناو یەکێتی.
پاڤێل تالەبانی پێرێ لە هەولێر لای ژمارەیەک لە یەکێتیەکان ، گوتویەتی: لاهور شێخ جەنگی ویستویەتی دەڤەری سلێمانی تەسلیم بە پەکەکە بکات !. ئەم تۆمەتە تازەیە بۆ خەڵکی، بەڵام لە نێو دووتوێی سیناریۆی پیلانەکەدا هاتووە . مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی ئەردۆگان پێش چەند مانگێک دەبێت، بە ئاشکرا ئەو قسەی کردو، گوتی: پەکەکە سلێمانی داگیرکردووە!.
پاڤێل تالەبانی وەک سەرچەتەیەکی تورکان هەمان قسەی چاوەشئۆغلوی لە هەولێر، دووپات کردۆتەوە.
تەوقیتی ئەم تۆمەتە لەلایەن پاڤێل دوای سەفەری بۆ لای سەرۆکی پارتی و کۆبونەوەیان لەگەڵ دەزگای جاسوسی میت دێت و، دوای ئەستۆپاکی هاوسەرۆکی یەکێتی لە تەواوی تۆمەتەکان لەدادگاوە ، هات . کاتێك هەموو تۆمەتەکان پووچەڵ بوونەوە ، ئیدی دەیانەوێت ئەنجامدانی کۆدەتاکە بەو پاساوە عەیار بکەن !.
جێگای باسە ئەم تۆمەتە هیچ بنەمایەکی واقعی نییە ، لێ ئەوەندە بەگێلی و بەنەفامی دەریان بڕی ، بە خاڵیکی پۆزەتیڤ بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی گەڕایەوە ودەگەڕێتەوە ، بەتایبەتی ماڵباتی شەهیدانی یەکێتی وپێشمەرگە دێرینەکان و قاعیدەی وڵاتپارێزی یەکێتی ئەگەر بیانخەنە بەردەم دوو بژاردە ، پەکەکە یا پارتی-تورکیا .سلێمانی داگیربکات ، حەتمەن بژاردەی پەکەکە هەڵدەبژێرن و دەڵێن :پەکەکە کوردە ، کوردی بەناموسە.
دەمەوێت ئەو راستیە دووپات بکەمەوە کە لە جەوهەری پەکەکە خواست و ئامانجی دەسەڵات وکۆنترۆڵکردن بوونی نییە ، هەرگیز نایەوێت لە دەڤەرێک بەدەر لە خواستو ویستی خەڵکی ببێ بەدەسەڵاتدار . سەیربکەن شاری رەقە لە بارۆس کە پایتەختی خەلافەتی داعش بوو ، ئازادکرا ، بۆ یەک رۆژیش شەرڤانان و ئیدارەی رۆژئاڤا لەوێدا حوکمیان نەکرد ، خودی خەڵکی رەقە ، ئەوان بوونە بەڕێوەبەر و، ئێستا ئەوان دەسەڵاتدارن و خۆسەریی خۆیان هەیە، جا چۆن دەیانەوێت سلێمانی داگیر بکەن ؟!. سلێمانی ودەڤەری سلێمانی هی خەڵکەکە خۆیەتی ، وەک چۆن ئامادیش هی خەڵکەکەیە.
چەندە پاڤێل تالەبانی ئەو تۆمەتە دووپات بکاتەوە ، ئەوەندە ئاستی کێرڤی لاهوری شێخ جەنگی لەناو خەڵکی یەکێتی ودەرەوەی یەکێتی بەرز دەبێتەوە.
یەکێ لە فەرماندە مەیدانیەکانی سوپای ئەمەریکا بۆ یەکێ لەمیدیاکانی جیهانی قسەی کرد بوو و، گوتبووی: من لە ئەفغانستان بوومە و، لە عێراقیش بوومە وئێستا لێرەم (بارۆس)، هیچ هێزێک وەک هێزی قەسەدەم نەدیوە، کاتێک شارێک ئازاد دەکەن، خوازیاری دەسەلاتداریی نین ،شارەکە یا گوندەکە تەسلیم بەخەڵکەکەی دەکەن ،تا بۆ خۆیان خۆ بەڕێوەببەن وخۆ بپارێزن.
پاڤێڵ تالەبانی کەسێکی زۆر بێمەعریفەتە ، بە هەوای تورکان و پارتی هەڵدەپەڕێت و، بێ ئەوی جەوهەری پەکەکە بناسێت ،تۆمەتەکانی تورک وپارتی دووپات دەکاتەوە!.

هاوبەشی :