لە ئوسترالیا پارتی سەوز گۆشەگیری کردە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە

42
0
هاوبەشی :

پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئوسترالیا، ئەبگایل بۆید، سیستەمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ڕەهای لەسەر، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کردە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە.

ئەبگایل بۆید لە قسەکانیدا لە پەرلەمان وتی: “مافە گشتگیر و مرۆییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە شوباتی ساڵی ١٩٩٩ەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە دوورگەی ئیمرالی دەستبەسەرە پێشێل کراوە. ئەمە تەنها هێرش بۆ سەر بەڕێز ئۆجالان نییە، بەڵکو هێرشە بۆ سەر گەلی کورد”.

هەروەها بۆید وتی: “لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە مافی دیداری بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرانی ڕەتکراوەتەوە و لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیراوە. ئەم کردەوە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و یاسای خودی تورکیایە. ئوسترالیا بەرپرسیارە لەوەی ڕەخنە لە مامەڵەی ستەمکارانە و نادیموکراتیکانەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بگرێت و خاوەنداری لە بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد بکات.

بۆید ڕایگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دادپەروەری و وتی: “ئەو لە دژی دەوڵەتی ستەمکاری تورکیا، ڕەمزی ١٠٠ ساڵەی بەرخۆدانی کوردە.”

بۆید ئاماژەی بەوەدا کە نابێت مافەکانی مرۆڤ و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە هیچ بارودۆخێکدا مامەڵە و سەودای پێوە بکرێت و داوای لە حکومەتی ویلایەتی گالەر نیو (NSW) کرد پشتیوانی لە گەلی کورد و داوای ئازادی بۆ ئۆجالان بکات.

بۆید هەروەها داوای کرد: “پێویستە حکومەتی ئوسترالیا ئەم بانگەوازییە ئاراستەی حکومەتی تورکیا بکات: “پێویستە حکومەتی تورکیا بۆ ئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت پارێزەر و بنەماڵەکەی ببینێت و ڕۆڵی خۆی لە چارەسەری دیموکراتیک و ململانێی نێوان تورکیا و کورد بگێڕێت، ئازادی بکات.”

هاوبەشی :