حسێن حاجی هاوسەرۆکی پارتی ئازادیی دیموكراتی ئێزدی- پادێ: ئێمە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لەسەر پادێ قەبووڵ ناکەین

55
0
هاوبەشی :

حسێن حاجی هاوسەرۆکی پارتی ئازادیی دیموكراتی ئێزدی- پادێ، سەبارەت بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە ئەو بڕیارە لەسەر پادێ قەبووڵ ناکەین و بـەپـێی یـاساکانـی دەوڵـەت نـابێت هیچ لایەنێکی سیاسیی بەبێ هۆکار ڕابگیرێت

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری داخستنی پادێ وەکو هەموو پلانەکانی دیکە دژی شنگالە، پادێ لە ساڵی ٢٠١٧ بە شێوەیەکی فەرمی دامەزرا، هەموو ئەندامەکانمان فەرمین و پێکهاتوون لە ئێزدی و عەرەبی شنگال، پادێ لە شنگالدا کاردەکات و پێشەنگایەتی لە هاوپەیمانێتی کرد و بۆ یەکێتی ئێزدییەکان خەباتی گرنگی کردووە، مافی هەرکەسێکە ببێت بە ئەندام لە ناو پادێدا، لە هەڵبژاردنیشدا هاوپەیمانی دامەزراند، بەئامانجکردنی پادێ سیاسییە و کار و چالاکییەکانی دەکرێت بە ئامانج.

باسی لەوەشکرد، ئێمە بە تەواوی بە گوێرەی یاساکانی عێراق کارمان کردووە، بەڵام ئەو بڕیارەی کە دراوە بۆ کۆمەڵگای ئێزدی بڕیارێکی هەڵەیە، ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی مافمان هەیە بەشداری هەڵبژاردنەکانیش بکەین و پارتێکی سیاسیمان هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین دەنگی خۆمان بگەیەنین بە هەموو شوێنێت.

لە کۆتاییشدا هاوسەرۆکی پادێ ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارەکەی ئەمڕۆ لەسەر پادێیە سبەی لەسەر لایەنەکانی دیکەی عێراقیش دەبێت، بەم بڕیارە هەوڵ دەدەن ڕێ لە کار و چالاکییەکانمان بۆ شنگال بگرن، هەموو دەرگا یاساییەکان لەبەردەمماندا کراوەن و ئێمە دەتوانین داوای مافی خۆمان بکەین، ئێمە ئەو بڕیارە لەسەر پادێ قەبووڵ ناکەین، بەپێی یاساکانی دەوڵەت نابێت هیچ لایەنێکی سیاسیی بەبێ هۆکار ڕابگیرێت، ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ناڕەزایەتی دەرببڕین، دەبێت لایەنەکانی تریش هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن، چونکە پادێ حزبێکی فەرمیی و قەبووڵکراوە.

هاوبەشی :