گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگە , داگیرکەرێک سزادرا و چواری دیکەش برینداربوون، دوو کامێری چاودێری حەراری تیکشکێندرا، گورز لە حەفارەیەک وەشێندراوە و جبەخانەیەکیش لەناوبراوە

46
0
هاوبەشی :

هەپەگە ڕایگەیاند لە نۆ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢ تا ٥ـی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کەشان و گۆڕەپانی بەرخۆدانی کانی بی لە هەرێمی هەفتانین، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بەهار و لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، داگیرکەرێک سزادرا و چواری دیکەش برینداربوون، دوو کامێری چاودێری حەراری تیکشکێندرا، گورز لە حەفارەیەک وەشێندراوە و جبەخانەیەکیش لەناوبراوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٣ و ٤ـی ئاب تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم نۆجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.

هاوبەشی :