جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژنان دامەزراندنی خۆی راگەیاند

52
0
هاوبەشی :

جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژنان لە جۆلەمێرگ، وان، ئەرزرۆم و ئەستەنبوڵ بە ئەنجامدانی ڕیزە چالاکیەک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.

جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژنان بە ئەنجامدانی ڕیزە چالاکیەک دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکە، لە ١٥ی تەمموز، جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژنان بە تەقەمەنی لە دژی سەرباز و پۆلیسان کە دەیانویست لە جادەی ئارموشی گەڤەر گەشتێک ئەنجام بدەن چالاکیان ئەنجامدا. دیسان لە گەڤەر شەوی ٣ی ئاب بە تەقەمەنی دژ بە گەمارۆدانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکەکانی کشلا، جومهوریەت و ئۆرمان چالاکی ئەنجامدرا.

هەروەها جەنگاوەران لە ١٨ی تەمموز لە شاری وان لە گەڕەکی ئاڵتنتەپە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە گەڕەکی خاچۆرت لە سێ خاڵی جیاوازدا ڕێگاکان لەلایەن جەنگاوەانەوە داخرا و دژی ئاهەنگی هاوسەرگیری و سەماکردن چالاکیی شەرمەزاری بەڕێوە چوو. هەروەها بە تەقەمەنی کۆکتێل ومۆلۆتۆف لە دژی زرێپۆشی پۆلیس کە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە چالاکیی ئەنجامدرا.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە جەنگاوەران بەرپرسیارێتی سووتاندنی زرێپۆشێکیان لە ئەرزرۆم و سووتاندنی ئۆتۆمبێلێکی فاشیستان لە ئارناڤوتکۆی ئەستەنبوڵ و تەقاندنەوەی محاویلەیەکی پیشەسازی لە ئەسەنیورد و سووتاندنی ئۆتۆمبێلێک لە باغجلەر لە ئەستەنبوڵ لە ئەستۆ گرت.

هەروەها جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ لە بەیاننامەکەیاندا سەرنجیان بۆ سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لە کوردستان و هێرشە داگیرکارییەکانی ڕاکێشا.

لە بەیاننامەکەی جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژناندا هاتووە:

“ئێستا کاتی ئەوەیە وەڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کە هەوڵی تێکدانی ئارامی ڕۆژئاوا دەدەن کە بە ڕەنج، تێکۆشان و خوێنی شەهیدان بەرهەم هاتووە، کاتی ئەوەیە وەڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کە هەوڵ دەدەن بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو، ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەناو ببەن، کاتی ئەوەیە وەڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلەکەمان دەدەن.

کاتی ئەوەیە وەڵامی سەپاندنی ئارەزوومەندانە و سیاسەتی گۆشەگیری لە زیندانەکاندا بدرێتەوە.

هەروەها کاتی ئەوەیە وەڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کە بەرگەی زمان، ئاواز و هەڵپەڕکێی کوردی ناگرن.

کاتی ئەوەیە وەڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کە بە ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی ولەناوبردنی کولتووری دژی گەلەکەمان دەبنەوە.

لەم سەدەیەدا دوایین قسە و بڕیار لە لایەن ئێمەی ژنان، گەنج و وڵاتپاریزان و مرۆڤە شۆڕشگێڕەکانەوە دەدرێتەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراندنی خۆمان وەک جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژنان بە پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە و بەرخۆدانی ١٥ی تەباخ ڕادەگەیەنین. وەک دوایین قسە، هەموو ژنان، گەنجان و ئەو کەسانە کە دەیانەوێت وەڵامی دوژمن بدەنەوە، بانگهێشتی بەشداریی لە یەکینەکانی جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ دەکەین.”

 

هاوبەشی :