قەرەیلان: تێکشکاندنی دوژمن بۆ هەموو گەلی کورد دەبێتە دەستکەوت بەشی یەكەم و دووهەم
درێژەی چاوپێكەوتنەكە
بەشی یەكەم
دوژمن وایدەزانی دەتوانێت بە تەکنەلۆژیا و هەواڵگری لە هەموو روویەکەوە ئەنجام بەدەست دەهێنێت
“لە ٣٧هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەدا تێکۆشانمان بە تایبەتی شەڕی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدا بڵند و گەشاوەتر دەبێت. ئەم قۆناغە زۆر گرنگە. بێگومان ئەوە لەسەر بناغەی فیداکاری و قارەمانیی شەهیدانمان و بە رەنجی رێبەر ئاپۆ و فیداکاریی گەلەکەمان پێکدێت. هەموو شتێکمان بە فیداکاری و قارەمانیی شەهیدانمان بنیاتنراوە. ئەمڕۆ لە کوردستان ئاستێک دروست بووە. ئێستا بە شێوەیەکی سەرەکی لە شەڕی دژ بە ئێمەدا، تورکیای داگیرکەر لەم ٦ ساڵەی دوایدا خواستبووی بە تەکنەلۆژیا ئەنجام بەدەست بهێنێت. تەکنەلۆژیاکەشی لە گلادیۆی ناتۆ وەرگرتووە. بەو شێوەیە خواستی لە چوارچێوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا پشتیوانیی هێزە بیانییەکان بەدەست بهێنێت و بەرەو ئەنجام بڕوات، بەڵام ئەنجامێکی ئەتۆی روونی بەدەست نەهێناوە و بە ئامانجەکەی نەگەیشتووە. لەبەر ئەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا خواستی راستەوخۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بکاتە ئامانج. ئەوان دەڵێن، ‘ناوەندی بزووتنەوەکە لێرەیە و ئێمە لێرە ناوەندەکە پاکتاو دەکەین’ بۆ ئەوەش سەرەتای ئەمساڵ هاتن بۆ عێراق و ڕۆیشتن بۆ هەولێر، هێزیان لەو شوێنانەدا ئامادە کرد و کردنیان بە پشتیوان. هەر خۆی روونە، کە هێزە پیلانگێڕە کۆنەکان لە پشتیانن. بەو شێوەیە خواستیان ساڵەکە بە هێرشێکی سوپرایز و لەناکاو دەستپێبکەن. هێرشەکەی سەر گارە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١دا لەو چوارچێوەیەدا بوو.
ئەوان دەیانخواست لە ناوەندی گەریلادا ئەنجامێک بەدەستبهێنن و خۆیان لە گارە جێگیر بکەن. لەو رێگەیەوە باڵادەستی بخەنە دەستی خۆیان، بەڵام سەرنەکەوتن و تێکشکان. لە سایەی فیداکاریی فەرماندە شۆڕش بەیتوشەباب و هەڤاڵەکانیدا ئەو هێرشەی دوژمن پێچەوانە کرایەوە، بەڵام بێگومان ئەوان بەردەوام بوون لە دید و جوڵەکانیان. دوای ئەوە بینیمان لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا هێرشیان کردە سەر ئاڤاشین و زاپ و مەتینا. بە شێوەی سەرەکی ئێمە پێی دەڵێین هێڵی قاشورا، یانی پێش مەتینا. بەوێ دەڵێن، بەرواریی باڵا، بە بەرفراوانی هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچانە. ئەوان وایان دەزانی و ئەو حسابەیان کردبوو، کە لە ماوەیەکی کورتدا و ئەو پەڕی لە ١٠ رۆژدا هەموو شوێنەکان دەگرن. چونکە پێش ئەوە دەوڵەتی تورکیا لە هەندێک شوێن دا ئەنجامی بەدەستهێنابوو و وایدەزانی لەو شوێنانەشدا بە تەکنەلۆژیا ئەنجام بەدەست دەهێنن، هاوکاری و یارمەتیی هێزە پیلانگێڕەکان و هەر لە خۆیدا هاوکاریی پەدەکەشیان هەیە و بەوانەش بە زوویی بەرەو ئەنجام دەڕۆن، بەڵام ئەوان سەرنەکەوتن. ئەوەتا ئێستا (کاتی چاوپێکەوتنەکە لە ١٥ی ئاب دا) ١١٢ رۆژە شەڕ بەردەوامە. هێشتا ئاڤاشینیان نەگرتووە. لە زاپ دا لە دوو هێڵەوە بەرەوپێش هاتوون، بەڵام لەوێدا راوەستێنراون و چەقیون.
لەلایەکیترەوە لەسەر هێڵی بەرواریی باڵا نەیانتوانی باڵادەستیی خۆیان دروست بکەن. بە کورتی ئێستا دۆخێکی جدی هەیە. ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، لە بنەڕەتدا نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو هێزانە، کە ئێستا دەیانەوێت لە بەرامبەر هێزە هەژمونگەراکاندا بوەستنەوە، گرنگیی خۆی هەیە. تەکنەلۆژیای سەردەم لەگەڵ خۆیدا دەرفەت و توانایی هەواڵگریشی بەهێز کردووە و ئەوان وایاندەزانی، کە بە هەواڵگری و بە تەکنەلۆژیا هەر ئەنجام بەدەست دەهێنن. لەلایەکیترەوە ئێمەش ماوەیەکە زۆر بە بەرفراوانی لەسەر ئەوە ڕاوەستاوین. ئێمە گەریلایەکی چۆن پێش بخەین، کە ئێمە بتوانین ئەو هەواڵگری و تەکنەلۆژیایە پووچ بکەینەوە و ئەنجامیش بەدەست بهێنین. ئێمە ئێستا زۆر لەسەر ئەوە رادەوەستین. بە تایبەتی لە چوارچێوەی پڕۆژەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەدا لە ماوەی ئەم ٤ ساڵەی دوایدا هەم لەسەر ئەوە رادەوەستین و هەم قوڵایی دروست دەکەین. لەو چوارچێوەیەدا گەریلایەتییەکی نوێ پێشدەخرێت. ئێمە لەوە تێگەیشتین، ئەو گەریلایەتییە، کەبە شێوەی چین و ڤێتنام و بە دوای ئەوانەشدا بە شێوەی ئارگەکە بەڕێوەمان دەبرد، دەبێت ئیدی کۆتایی پێ بهێنرێت و گەریلایەکی نوێی سەردەم دروست بکەین. ئەو گەریلا شێوازی شەڕی، شێوازی جموجوڵی، شێوازی جێی و پەناگرتنی، تاکتیک و رێنماییەکانی دەبێت جیاواز بێت و نوێ بێت. ئەوە ئێستا هێدی هێدی لە کوردستان پێشدەخرێت. ڕاوەستان و هەڵوەستەکردن لەسەر ئەوە هەیە. رێبەر ئاپۆ پێشتر هەندێک پەیڤ و وشەی بەکارهێنابوو. بۆ نمونە، یەک، مرۆڤ بەرزترین و باڵاترین تەکنیکە، مرۆڤ ئەگەر هونەری مرۆڤەکان پێشبخات دەتوانێت تەکنیک پووچ بکاتەوە، دووەم، ٢٤ کاتژمێر گەریلا. مرۆڤ هەموو کات و بە بەردەوامی گەریلا بێت، هەموو کات بۆ هەموو بارودۆخێک ئامادە بێت. لەسەر ئەو بنەمایانە قوڵبوونەوەیەکمان دروستکرد.
گەریلا دەتوانێت خۆی لە دژی چەکە کیمیاییەکان بپارێزێت
رەنگە هەڤاڵان و گەلەکەشمان تامەزرۆی ئەوە بن، کە لە ئاڤاشین چی هەیە، چۆن شەڕ دەکرێت. هەموو رۆژێک دوژمن کیمیایی بەکار دەهێنێت، هەڤاڵان چۆن لە دژی دەوەستنەوە؟ پێش هەموو شتێک گەریلایەکی نوێ، کە ئێمە پێی دەڵێین، گەریلاکانی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک، ئەو گەریلایانە لەسەر بناغەى پسپۆڕی دەجوڵێنەوە. کەرت و لق بە بنەما دەگرێت و شەڕی تیمی دەکات. واتە تیم ناوک و کرۆکی بنەڕەتییە. ئەگەر پێویست بکات ژمارەیەکی زۆر تیم پێکەوە و بە هەماهەنگی دەتوانن بڕۆنە سەر ئامانجێک، بەڵام نەک لە پاڵ یەکدا، کە ببن بە یەک و کۆمەڵ ببەستن. هەموو کات دەبێت تیم بنەڕەت بێت. یەک تیم دەتوانێت لەگەڵ تیمەکانی تردا و بە هەماهەنگی بجوڵێتەوە و ئیدارەی شەڕەکە و ئامانجەکە بدات. یانی یەکەم؛ شێوازی تیم. ناوچەکە و زەوییەکان و دۆڵ و شاخەکان و کەندەنەکان بە بەرفراوانی و بە قوڵی بەکار دەهێنێت. دووەم؛ لەگەڵ ئەوەدا شێوازی ژێرزەوی و تونێل هەیە. بە تاکتیکی تونێل، لە ناو تونێلەکانیشدا بە پسپۆڕی خۆپاراستن و شەڕ. سێیەم؛ گەل. بە بەرخودانی گەل، بەشداریی گەل، پاراستنی جەوهەریی گەل. بەوانە و بەو سێ شتانە پێکەوە مرۆڤ دەتوانێت تەکنیکی سەردەم و هاوچەرخ پووچ و بێکاریگەر بکات. یانی جەماوەری گەل، شێوازی ژێر زەوی و گەریلای تیم. ئێمە بەو شێوازانە دەجوڵێینەوە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەنجامێکی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێناوە.
پار لە حەفتانین تەنها شەڕی تیم بەڕێوەبرا، بەڵام ئەوە بەپێی رێنماییەکانی ئێمە بۆ پاراستنی زەوییەکان لەسەر یەک لنگ بەڕێوەچوو. یانی لنگی تونێل نەبوو. ئامادەکاریی تونێل نەبوو و ئەوە پێکنەهات. ئێستا لە دوای گارەوە بۆ ئێستا، کە گارە بۆ ئەوە سەرەتایەکی گرنگ بوو، تاکتیک و رێنماییەکانی ئێمە بە تەواوەتی جێبەجێکران. دوای ئەوەش ئێستا لە زاگرۆس و مەتینا لە جێبەجێکردندایە و کاری پێدەکرێت. ئەو شێوازە ئەگەر ئێستا لە رۆژئاوا بەکار بهێنن، بە دڵنیاییەوە دوژمن تێکدەشکێت. یانی نابێت وەک سەرێکانی بێت. ئەگەر ئەو شێوازە بە شێوەیەکی راست و دروست بە ڕێوەببرێت، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، رێنماییە گشتییەکانی بەو شێوەیەیە، یانی گەلیش ئەوەى دەکەوێتە ئەستۆی دەبێت ئەنجامی بدات و شێوازی تیمیش بە ڕێوەببرێت و شەڕی تونێڵیش بکرێت، ئیدی کەس ناتوانێت هیچ شوێنێک بگرێت. چەکی ئەوەشیان نییە، کە بتوانن بۆردومانی بکەن و بۆردومانەکانیان کاریگەریی نابێت بۆ ئەو شوێنانە. ئێستا هەندێک دەڵێن، کیمیای بەکار دەهێنرێت، بەڵام هەر هێشتا هەڤاڵان شەڕیش دەکەن؟ پێویست ناکات من لێرەدا باسی بکەم، چونکە ئەو شێوازانەش بەکار دەهێنرێت، کە مرۆڤ کیمیای بێ ئەنجام و پووچ دەکاتەوە. ئامێر و کەرەستەى وەها هەیە، شێوازی پووچکردنەوەى هەیە. نابێت من ئەو شێوازانە لێرەدا باس بکەم. هەڤاڵانمان قەت بەهۆی کیمیاییەوە شەهید نەبوون؟ بەڵێ شەهید بوون، ئەوەندەی من دەزانم تاوەکو ئێستا بە گشتی زیاتر لە ١٠ هەڤاڵ شەهید بوون، بەڵام ئیدی هەڤاڵان دەزانن چۆن خۆیان لە بەرامبەر کیمیایدا بپارێزن. رێباز و شێوازەکەى و ئامێر و کەرەستەکان بەکار دەهێنن.
لە زەوییەکاندا بە تاکتیک دەجوڵێنەوە، چۆن دەجوڵێنەوە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بێئەنجام و بێکاریگەر دەکەن. دەبێت گەریلایەکی شاراوە هەبێت، کە لە خۆ شاردنەوەدا خۆی قوڵ بکاتەوە. خۆ وەک سروشت و زەوی لێکردنی زۆر ورد و شارەزایانە بێت، بەپێی رەنگی زەوییەکە و سروشتەکە بێت. دەبێت لە دیسیپلین دا بەهێز بێت. دەبێت گەریلایەک بێت وەک تارمایی و شەبەح وابێت و نەبینرێت. کاتێک سەیری بکرێت نەبینرێت، بەڵام کاتێک خواستی دەڕوات و گورزی گەورە لە دوژمن دەدات. نەک تەنها ئەوەى دوژمن نەیبنێت، بەڵکو دەبێت بە شێوەیەک بێت کە هەر کات خواستی لە دوژمنیش بدات. ئێستا ئێمە دەمانەوێت لەسەر زەویدا گەریلایەکی وەها بئافرێنین. ئەوە ئێستا بەرەوپێش چووە و پێشکەوتنی بە خۆییەوە بینیوە. رەنگە هەندێک کەموکوڕیی تیادا بێت، من ناڵێم تەواو و کامڵە، کەموکوڕیی هەیە، بۆیە راوەستانی لەسەر هەیە، بەڵام ئەوە سێ مانگ و نیو تێپەەڕێوە و ئیدی ئەوەش پێکهاتووە و بەشێوەیەک لە شێوەکان بەرەو کامڵبوون رۆیشتووە. ئەگەر کەمیش بێت ئەنجامەکەى دەرکەوێت و دەبینرێت. بێگومان دەبێت زیاتر لەسەر لایەنی کەموکوڕیی راوەستین، بەڵام ئەو شێوازە دروستبووە و خۆی داوەتە پێش و ئەو شێوازە دەتوانێت تەکنەلۆژی سەردەم پووچ بکاتەوە و تێکیبشکێنێت، لە بەرامبەر ئەوەدا تۆ دەتوانیت بەرەنگاری بکەیت و ببیت بە ئیرادە.
دوژمن لە ناوچەکە بێچارە و دەستەوەستانە
پێش داگیرکەری دەیگوت، ‘من بمەوێت بڕۆم بۆ کوێ دەڕۆم’. بۆ؟ چونکا تەکنەلۆژیام هەیە، هەموو تەکنەلۆژیاکانی هاوچەرخم لە دەستدایە’. ناتۆ هەموو تەکنەلۆژیایەکی خستووەتە بەردەستی، بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە، کە وەها نییە. یانی شێوازێک، کە ئەمڕۆ لە کوردستان و لە چیاکانی کوردستان لەلایەن گەریلاکانەوە بەڕێوەدەچێت، بەو شێوەیە نییە، کە ئەوان دەیانگوت. بۆ نمونە ئێستا لە دوو هەفتەی رابردوودا لە دێرسیم دوو چالاکیی یەک لەسەر یەک ئەنجامدران. لە ناوچەى شاخ چالاکی بوو، لە بۆتان چالاکی هەبوو و لە هەموو شوێنێک چالاکی ئەنجامدرا. یانی لە باکووریش ئەو شێوازەى تیمی پسپۆری شاراوە، کە هەواڵگری پووچ دەکاتەوە، تەکنەلۆژیا پووچ دەکاتەوە شێوازێکی سەرکەوتووە. ئێمە دەمانەوێت لەسەر ئەو بناغەیە گەریلای نوێ، گەریلای سەدەی نوێ، بکەین بە هێزی سەرکەوتن. ئەو ئەنجامانە زۆر گرنگن. بە تایبەتی ئەمڕۆ ئەو شێوازەى بەڕێوەدەچێت لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامی زۆر گرنگی لێدەکەوێتەوە. ئەوە بۆ ئێمە و بۆ هێزە بندەستە جیهانییەکان و بۆ هەموو کەس وەک مۆدێلێک و نمونەیەکە، چوارچێوەیەکە. بۆ ئەوە ئێمە زۆر بە گرنگی دەزانین.
ئەوەش بڵێم، من بە بۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە پیرۆزباییەکی فەرمیدا وتبووم، “ئێمە دوژمنمان لە حەفتانین گێژ کردووە، ئەگەر بێت بۆ زاپ ئێمە دەیکەین بە ژێر گڵەوە’. ئێستاش ئێمە هەر ئەو وتەیە دووبارە دەکەینەوە. ئەوە وتەیەکی ئاسایی نییە، بۆ پڕوپاگەندەش نییە. دەستمان لە ژێر بەرددایە. هاتنە بەردەم دەرگای زاپ، دوژمن دەیەوێت داگیری بکات و ئێمەش ئیدعا و بانگەشەمان ئەوەیە. هەر بەرەو پێشەوە بێت ئێمە تێکیدەشکێنین و زیاتر لەوەی کە هەیە تێکیدەشکێنین. ئەوان ئێستا تێکشکاون، بەڵام ئەگەر هەر بیانەوێت بێن، ئەوە دەبن بە ژێر گڵەوە. ئەوە وەهایە. ئێمە لە سایەی شەهیدە قارەمانەکانمان، ئەو هەڤاڵە فیداییە هێژایانە دا دەتوانین بە ئاسانی بڵێن، لەو بابەتەدا ئەوەی وتراوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، زیاتریش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
خستنەڕووی شەڕی ئاڤاشین و زاپ و مەتینان لەسەر نەخشە
ئێستا ئێمە دەتوانین لەسەر نەخشەش نیشانی بدەین. ئەوەى لەسەر ئەکران و شاشەکە دەبینرێت ئاڤاشینە، واتە ئاڤاشین لەوێیەوە دەڕوات تاوەکو سنووری باکوور. ئەو شوێنە سوورانە ئەو شوێنانەن، کە دوژمن پێشتر و پێش ئەم ئۆپراسیۆنە داگیری کردبوون. شوێنی سوپای تورکن. ئەو شوێنە پرتەقاڵییانە ئەو شوێنانەن، کە سوپای تورک نوێ بۆ داگیرکردنیان هاتووە، بەڵام لەو شوێنانەدا شەڕ هەیە. ئەو رەنگە پرتەقاڵییانە ئەو هێزانەن، کە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا هاتوون. رەنگە زەردەکەش شوێنی گەریلایە. یانی ئەو شوێنانەن، کە هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلادان، کە هێشتا دوژمنی تێنەکەوتووە. ئەو هێڵە زەردە، ئەو شوێنانە هەموویان ناوچەکانی گەریلان. دوای ئەوە ئەم شوێنە شیلادزێیە، هێزەکانی حکومەتی هەرێمە هێزەکانی پەدەکە لەوێن، لە بەرزایەکانن. ئەو شوێنەى کە باسی دەکرا، رەنجبیران ئەوەیە.چەمچۆ لەوێیە. بە کورتی نەخشەکە بەو شێوەیەیە. تاوەکو ئێستا داگیرکەری تورکیا کوێی داگیرکردووە؟ شوکێی گرتووە و هاتووە بۆ شاخی ئەکین و بۆ خۆی هێڵێکی دروستکردووە، کە بە شێوەی سەرەکی مەرڤانۆس، بانیستا و مێزێ لە خۆد ەگرێت. بەو شێوەیە دوژمن خۆی وەک سێگۆشەیەک جێگیر کردووە. ئەو شوێنەش مام رەشۆیە، لەلای شەمزینانەوە لەوێش ملەى گرانا هەیە و لە ئاسمانەوە بۆی دابەزیون، بەڵام بۆشایی و مەوداکەیان بۆ پڕ نەکراوەتەوە. دەیانەوێت لەوێیەوە رێگا بێنن. ئەوێ مام رەشۆیە. ئێستا سوپای تورک لەو شوێنەیە، مامرەشۆی گرتووە و بانیستا و مێزیی گرتووە. ئامانجیان ئەوە بوو، کە هێزەکانی مام رەشۆ و بانیستا بە یەک بگەیەنن. بۆ ئەوەی گەمارۆی هێزەکانی گەریلا بدات، ئەوانە هێزەکانی ئێمەن و لە هەموو ئەو شوێنانەدا هەن. ئامانجیان ئەوەبوو. بۆیان نەچوویە سەر و تا ئێستاش بۆیان نەچووەتەسەر. هەندێک شوێن هەیە، ئێستا باسی ئەوانەش دەکەم. لێرەوە خۆیان بەرداوە بۆ خوارەوە، لەسەر ئاڤاشین. ئێمە پێی دەڵێن، دۆڵی کۆنفرانس و دۆڵی ماران. لەو هێڵەدا خۆیان بەرداوە بۆ سەر ئاوەکە، چل رۆژ لەوێ شەڕ روویدا. رێک چل رۆژ. لەو شوێنانەدا لە دەستدان و کوژراو و برینداریان زۆر بوو. بۆ ئەوە دووبارە لەو شوێنانە کشانەوە. سەربازانی ئێرەیان کشاندەوە بۆ مێزێ، لێرەشەوە کشاندنیانەوە بۆ بانیستا. هەندێک هەڤاڵ بەوە دڵخۆش بوون و وتیان، رەنگە تەواو تێکشکابن، بەڵام نەیتوانی بیگرێن و بۆ خۆیان بە مەترسی زانی، بۆیە کشانەوە. یانی دەیخواست ئەو گەمارۆیە دروست بکات، بەڵام نەیتوانی و تیایدا سەرنەکەوت. ئێستا ئەو نێوانە کراوەیە و لە دەورووبەری ئاڤاشین هاتوچۆ هەیە. ئەوان نەیانتوانی هێزەکانی مام رەشۆ و ئەوانەى لە بانیستان بە یەک بگەیەنن. نەیانتوانی ئەو نێوانە بگرن، کە ئەوەیان پێ نەکرا، خۆیان لە بانیستا و مەرڤانۆسەوە شۆڕ کردەوە هاتن بۆ تابوری عەرەبەکان، کە شوێنێکی تەختە. خۆیان بەردایە ئەوێ، لەوێ هێڵی کیلیسە هەیە و پێی دەڵێن تابوری عەرەبەکان. لە دامێنی وەرخەل، هاتن هێرشیان کردە سەر ئەوێ، وایاندەزانی تونێلی بڕیارگەى ئاڤاشین لەوێیە، نەخۆشخانە لەوێیە، یانی لەوێ نەک تونێلێک، بەڵکو چەند تونێلێک هەیە. خواستیان ئەوێ بگرن و ئەگەر ئەوێ بگرن گەمارۆکەى خۆیان تەواو دەکەن. لەو هیڵەدا گەمارۆکەیان تەواو دەکەن، دەستیان بەو هەوڵەکرد، بەڵام لە ٧ی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستا (٣٩ رۆژە) هێرش دەکەن و هیچیان پێ نەکراوە و نەیانتوانیوە بەرەو پێش بێن.
بەشی دووهەم
ئێمە خاوەنی ئیرادەین و دەتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین
ئێستا لە ٧ی حوزەیرانەوە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخاڵێ دابخات. ئێستا شەڕ لەسەرە ئەوەیە. لەلایەکی دیکەوە هێرشی کردە سەر گردی سوور. گردی سوورە لە کوێیە؟ ئەمە گردی سوورە. ئەمە سنوورە، واتە سنووری باکوور و باشوور. ئەمە هێڵی سنوورە، واتە گردی سوور و سنوورەکە نزیکن، ٥٠٠ مەتر لە یەکتر نزیکن. ئەوان گردێکی سەربازیان هەیە لەسەر گردی سوور. لێرەدا دەبێتە نیوەی فەرمانگەیەک وەک سنوور، سنوورەکە لێرەوە دێت. ئەمە گۆڤەندە، ئەوان سەربازیان هەیە لەوێ. ئەمە خاکی باشوورە، ئەمە گرنگە. پێی دەڵێن تەپێ خوەدێ. کورتی لە سێ لای ئاڤاشینەوە دوژمن هەیە، بەڵام ناتوانێت بچێتە ناوەڕاستی. ئێستا هەوڵ دەدات ناوەندەکە بگرێت، هێڵێک دروست بکات.ئێستا شەڕ لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامە. لێرە گردی سلێمان هەیە، ئێرە داخراوە. لەوێ شەڕێکی بچووک ڕوویدا، دەستیان بەسەردا گرت. هاوڕێکان لێی کشانەوە. ئێستا لە دەورووبەری گردی سوور هەڤاڵان جێگیر بوون، بەڵام لە گردی سووریش هەڤاڵان هەن. زیاتر لە دوو مانگە لەگەڵ گردی سوور لە وەرخاڵێش شەڕ هەیە. واتە لە وەرخاڵێ و گردی سوور وەک شەڕی تونێل بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. ئێستا هاوڕێکان جار بە جار خۆیان چالاکی ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە لێرە لە مامڕوشۆ هەڤاڵان جێگیر بوون. هاوڕێکان لەگەڵیاندان. هەڤاڵان لە گردی کارتاڵ کە گردێکی گرنگە هەن. ئێمە پێی دەڵێین دۆڵی نۆدی لەوێ درێژ دەبێتەوە، بۆ هێڵی سات. واتە گوندی باکوری کوردستانە ئێستا لەو ناوچانەدا جموجوڵی گەریلا هەیە. گەریلا لەو ناوچانەدا چەکی قورس بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدانی گردی سور، هەندێک جار لێرە چالاکی دەکەن. واتە ئەوان لە شوێنی خۆیان وەستاون. هەروەها هێرشی ئاسمانی لەو هێڵە دەکەن، بۆ بێدەنگکردنی گەریلاکان، ئەوان دەیانەوێت گەریلا لە وەرخاڵ گەمارۆ بدەن. واتە ئێرە و وەرخاڵ بە یەک بگەیەنن. بەم شێوەیە. لێرە ئابڵوقە دروست بکەن. لێرە نەیاندەتوانی دەیانەوێت لێرە بکەن. ئەمە ڕاستییەکەیە کە ئێستا ١١٢ ڕۆژە لێرە شەڕێک هەیە. ئێمە ئەمە دەڵێین. یەک؛ گەریلاکانی ئەو ناوچانە بڵاوبونەتەوە و لەدژیان چالاکی دەکەن. ئەوان ناتوانن بە ئاسانی بجوڵێنەوە. دوو؛ لە تونێلەکاندا بەرخۆدان هەیە بۆیە ئەو کیمیاییانە بەکاردەهێنن، فڕۆکەی چاودێری بەکاردەهێنن، فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومان دەکەن. کوبرا هەمیشە لە وەرخاڵ شەڕ دەکات. لە کوێ دەدەن؟ لە وەرخاڵ پەنجەرە هەیە، دەرگا هەن لەوان دەدەن. . هەرجارێک سەدو، سەدو پەنجا کیلۆگرام تەقەمەنی بە هەلیکۆپتەر دەتەقێننەوە. دەیانەوێت بەم شێوەیە دەرگاکان دابخەن. ئێستا شەڕ لەو چوارچێوەیەدا لە ئاڤاشین بەردەوامە. ئەگەر ئەوان لە بنەڕەتدا وەرخاڵ بگرن، گردی سوور بگرن، ئەوا لێرە بازنەیەک لە دەوری ئەم برادەرانە دروست دەکەن. بەرخۆدانی سەرەکی هێشتا لێرەیە، ئەم شوێنە هێشتا ستراتیژیە. دەڵێن ئێمە گەمارۆمان داون، گەریلاکان شوێنەکەیان بەجێ دەهێڵن، ئێمە دەتوانین داگیر بکەین. ئەوە بەو شێوەیە نیە. گەریلاکان شوێنی خۆیان بەجێناهێڵن. گەریلاکان ساڵانێکە لێرە ئامادەکاری دەکەن، لێرە هەموو شتێکیان هەیە. دوژمن لێرە بانگ دەکەن. لێرە بە مایکرۆفۆن بانگ دەکات، دەڵێن، خۆتان رادەست بکەن. بە هاوڕێکانیان وتووە با ئاوتان پێ بدەین، وەک ئەوەی هیچ ئاوێک لە تونێلەکەدا نییە. بەڵام نازانن ئامادەکاری کراوە، ماوەی چەند ساڵێکە ئاو هەیە. عەمبار هەیە، لۆجیستی هەیە، چەک و تەقەمەنی تێدا هەیە. بە هەموو شێوەیەک ئامادەکاری هەیە. ئەمە بە هەوڵ و کۆشش و ئامادەکاریی ئەنجام دراوە. بۆیە ئەمە پرسێکی ئاسان نیە. بۆ ماوەیەکی زۆر ئامادەکاری کراوە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەمڕۆ شەڕێک بەڕێوەدەبرێت و تەکنەلۆجیای دوژمن و چەک و کیمیاییەکانی ئەنجامیان نابێت. شەڕ لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەدەبرێت.
ئێستا باس لەوە کراوە کە هێزەکانی پەدەکە دەیانەوێت بەم شێوەیە لە بالیندا بێن و بەو دۆڵەدا بێن بۆ سیدا و لە سیداوە بێن بۆ ڕەنچپراک. شەڕ ئێستا لێرەیە، لە قوڵای بێدەوێ. لە وەرخاڵێ. لێرەش جموجووڵی گەریلا هەیە. دەیانەوێت لێرە سێ چوار خاڵی گەریلا تەسفیە بکەن. ئەمانە خاڵی ئاسایی نین. بە ئاشکرا، من دەڵێم، ئەوان تونێلن. تەنها شەش مانگ دەخایەنێت بۆ ساغکردنەوەیان واتە دەبێت مرۆڤ هەموو ئەوانەی لەم شوێنانەدا بنبڕ بکات بۆ ئەوەی بتوانێت بە سیدا تێبپەڕێت. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بیکات، هەر لێرەیە بۆ نموونە لەو ناوچانەدا چەند تونێلێک هەیە، دەوڵەتی تورک لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هەزاران تەن تی ئێن تی لێداوە و تەقەمەنی لێداوە. دەیەوێت کورد بەدەستی کورد بکوژێت. لێرە بەرانبەر یەکتری بوەستینەوە، بەڵا دروست دەبێت و دەوڵەتی تورکیش بۆ خۆی سەیری دەکات. واتە، ئەمە نابێت رووبدات. بۆیە ئێمە وتمان نابێت شتی وا رووبدات. ئەوە مەحاڵه. ئەمڕۆ لێرە شەڕێکی مێژوویی هەیە. لێرە ئێمە لە ژێر بارێکی قورسداین. پێویستە یارمەتیمان بدرێت، پێویستە پشتیوانیمان بکرێت. ئەگەر پشتگیری دابین نەکرێت، نابێت پشتمان دابخرێت. ئەمە ناوەندەکەیە. ڕەنچپیراکە، ئەمڕۆ جموجوڵی گەریلا لێرە هەیە. ئەمە بابەتێکی گرنگە. ئێستا ڕاگیراوە، هیواخوازین بیر لە شتێکی وەها نەکەنەوە، بەم شێوەیە نابێت. ئەگەر ڕوو بدات، ئێمە وتمان کارەسات دروستدەبێت، ئەو کاتەیە کە کارەسات دروست دەبێت. بارودۆخێکی جدی دروست دەبێت. بە هیچ شێوەیەک نابێت. ئەوانەی کە ساڵانێک لێرە ئامادەیان کردووە، بە ئاسانی جانتاکانیان هەڵناگرن و بڕۆن. ماوەی سێ مانگە دوژمن لێرە تەکنەلۆژیایەکی زۆر بەکاردێنێت، هەموو شتێک بەکاردێنێت، بەرخۆدان ئەنجام دەدرێت. بۆیە هەموو کەس ئەو ڕاستییە دەزانێت کە ئەمڕۆ هەیە. ئەوە ئاسان نییە سوپای دووەمی ناتۆ لێرەیە ناتوانێت بەرەو پێشەوە بڕوات، گەیشتووەتە کۆتایی رێگە. ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو کورد. ئەمەش وادەکات گەلی کورد لە دژی دوژمنان بەهێز بێت. پێویستە هەموو کەس ئەم ڕاستییە ببینێت و بەو پێیە نزیک ببنەوە و پشتیوانی لێ بکەن. ئێمە ئێستا چاوەڕوانی گەلی خۆمان لە باشوور دەکەین، لە بنەڕەتدا خەڵکی شێلادزێ و خەڵکی بەهدینان پشتگیری تەواوی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بکەن و پشتگیری ئەو قارەمانێتییە بکەن. چونکە لێرەدا بەڕاستی مێژووێکی نوێ دەنوسرێتەوە. لاپەرەیەکی نوێی مێژوو دروست دەکرێت. ئەمە شتێکی ئاسایی نییە، زۆر گرنگە. بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو سیاسەتی باشووری کوردستان و حیزبەکانی باشووری کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستانە. ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ فیداییەکانی ئاپۆیی ئەنجام دەدەن، شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کورد.
بێگۆمان لە شوێنەکانی تر شەڕ هەیە ، ئێمە دەتوانین کەمێک سەبارەت بە مەترسیەکە قسە بکەین. ئێستا ئێمە دەڵێین هێڵی زاپ، بەڵام لە سەرانسەری هێڵی زاپدا شەڕ هەیە. لە هێڵی زاپ، دوژمن ویستی لە دوو باڵەوە پێشڕەوی بکات. لەلائەرتوش. بەرەیەک هات بۆ قەڵای بێدەوێ. هەڤاڵان رێگریان لێکردوون، شەڕ لەوێ وەستاوە. باڵەکەی تر جیلۆی بچووکە، هاتووەتە ئەوێ. لەوێ وەستاون، ئەوەش هێڵێکە ئەمە ،خەرەگۆلە، کە پێشتر دەستیان بەسەرداگرتبوو، ساڵی ٢٠٠٧ دەستیان بەسەرداگرتبوو. ئەمە بارەگای ئەوانە، ئەمە چەلێیە، ئەمە هێڵی سنوورە، بۆیە پێشتر خەرەگۆلیان گرتبوو. ئێستا ئەوان ئەم شوێنە و ئەم شوێنەیان گرتووە. زاپ هێشتا لە پشتەوەیە. ئەوە کێوی ڕەشە، ئەشکەوتی بریندارانە، ئەوە گردی کرێکارە، زێوێ، ترپێ خوەدێ، کورۆ ژەهرۆ، ئەوانە دەکەونە ئێرە. ئەگەر دوژمن بیەوێت پێشڕەوی بکات، لە بنەڕەتدا شەڕی گەورە لەسەر ئەم هێڵە دروست دەبێت. واتە، ئەمە دەستپێکێکە بۆ زاپ. ئێستا زیاتر سەرقاڵی ئاڤاشینە، شەڕی زاپیش بەم شێوەیەیە، واتە هەموو شەڕەکە ؛ە زاپ نییە، لە تەنیشت زاپەوەیە. ئەوە هەموو شتێکە کە دەتوانین بڵێین.
ئەمە ئێستا ناوچەی مەتینایە. چیای مەتینا خۆی ئەم هێڵەیە، سەری مەتینا لێرەیە. ئەم هێڵە. لێرە ئێستا شەڕ لە بەرواری باڵا و هێڵی قەشووری هەیە. واتە هێشتا نەگەیشتۆتە خودی مەتینا. لە ئێستادا ڕێگایەک هەیە لەم کاتەدا، تۆزێک کەلێن هەیە، چیایەکی سەخت نییە. شەڕی قورس لە زیندورا بوو. زیندورا لێرەیە، گردی تانگیان گرتووە. دوژمن لەم شوێنانە چەند خاڵێکی دروست کردووە. لە دەرەوە گردی ئازاد لە نزیک گوندی ئۆرێ. ئێستا شەڕ لەو شوێنانە بەردەوامە. لێرە دوژمن هەندێک شوێنی گرتووە، بەڵام ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات. بۆیە هەمیشە بۆردومان دەکات، بە بۆردومان ، دوژمن دەیەوێت ئێرە کۆنترۆڵ بکات. ئەم هێڵە. هەروەها شوێنی جەنگە. لەسەر هێڵی مەتینا. لێرەوە بۆ ئێرە. کەواتە ئێستا شەڕ لێرە بەردەوامە.
وەک ئەوەی لەسەر نەخشەکە نیشانمان داوە، شەڕێکی جدی لە نێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. بێگومان ئەم شەڕە تەنیا لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا نییە. واتە لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە باکوور و تەنانەت لە حەفتانین و خساکورک ئەم شەڕە جاروبار وەک چالاکی گەریلا بەڕێوەدەچێت. بەڵام پرسی ئاڤاشین، هێڵی زاپ، مەتینا بۆ ئەو شتە گرنگە کە ئێمە باسمان کرد. ئێمە دەڵێین کە مرۆڤ دەتوانێت لێرە دوژمن ببەزێنێت، ئێستا ئیرادەی سوپای تورکیا لە دژی ئێمە هەر لە ئێستاوە تێکچووە، بۆیە ئەوانەی لێرە دژی ئێمە شەڕ دەکەن سوپای ئاسایی نین، سوپایەکی نوێ بە پارە دروست کراوە، هێزێکی نیمچە سەربازیە، هەروەها چەتەکانی سووریان، پاشماوەی داعش و ئەلنوسرەن، چەتەی کوردن، کوردی خائین لە نێو جاشە کوردەکاندا هەن. بە هێزانە کە بە پارە شەڕ دەکەن تەکنیک بەکاردەهێنن. شەڕی سەرەکی شەڕی ئاسمانییە، هیوایان وابوو بە هێزی ئاسمانی خۆیان بەسەر هەموو شوێنێکدا زاڵ دەکەن. بەڵام ئەو شێوازانەی ئێستا ڕوونمان کردەوە کە گەریلاکان پەرەی پێدەدەن سەروەریی ئەوان تێکدەدەن. تا ئێستا نەیانتوانیوە فەرمانڕەوایی ناوچەکە بکەن. لەم دۆخەکدا مرۆڤ دەتوانێت لە بەرامبەر دوژمندا سەربکەویت. واتە شەڕکردن لە دژی تەکنەلۆجیای سەردەم بە شێوازی گونجاو، ئەگەر مرۆڤ کاری کرد، دەتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە و سەرکەوتوو بێت. راستیەکە ئەمەیە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەم شەڕە دەکرێت. سەیرکە، دوژمن هەموو جۆرە چەکێک بەکاردێنێت. ئاسمان بەکاردێنێت، بە هەزاران تەن تەقەمەنی بەسەر مەترەچوارگۆشەیەک دەبارێنێ. ماددە کیمیاییەکان بەکاردێنێت. شێوازی جۆراوجۆر بەکاردێنێت. ئەوان سەگ بەکاردەهێنن، فێریان کردوون، کامێرا دەخەنە ملیان و دەیاننێرن. واتە هەموو شێوازێک بەکاردێنێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام. بەڵام ناتوانێت. ئەوان دەیانویست لە ماوەی هەفتەیەکدا ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ئێستا نزیکەی چوار مانگە شەڕ هەیە. ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت شکست دێنن. وەک پێشتر گوتمان شکستیان سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ گەلی کورد. بۆیە دەمانەوێت یارمەتیمان بدرێت. ئەگەر ئێمە بەم شێوەیە گەمارۆ نەدەدراین، لە پشتەوە گەمارۆیان نەداینایە، لە رووی هەواڵگێریەوە هاوکاری دوژمن نەکەن، تا ئێستا بەتەواوی تێکدەشکێنران. ئەوەندە بەردەوام نەدەبوو. ئەمە بەو مانایەیە کە داگیرکاریی تورکیا هەموو شتێک نییە، هێزی تەواوی بۆ هەموو شتێک نییە. ئێمە خاوەنی ئیرادەین و دەتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین.
تێکۆشان و شەڕی ئێمە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان زۆر گرنگە
بە کورتی لە ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخدا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ڕوانگەی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە دەجوڵێنەوە. قوڵی لە تاکتیک و شێواز و تەکنیکدا دروست بووە و ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێک. شەڕی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە بەرەو پێش دەچێت و ئەنجام بەدەستدەهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێین کە ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخ، ساڵێکی گەورە دەبێت بۆ ئێمە. بەتایبەتی لە رێپێوانی ئازادکردنی کوردستان، ئازادکردنی رێبەرتیدا ساڵێکی گەورە و سەرکەوتوو دەبێت. ئێمە بانگەشەی ئەوە دەکەین، کە لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی لە سەردەمی نوێدا تێکۆشان فراوانتر و گەشتر دەکەین. وەک پێشتر گوتمان ئەم ئەنجامە تەنیا بۆ ئێمە نییە، بەڵکو بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان گرنگە. هەموو کەس دەتوانێت لەمەوە وانە فێر بێت و تەنانەت بۆ زلهێزانی جیهان گرینگە. ئەمە ئەنجامێکی گەورەیە، ئەنجامێکی راست و دروستە. بە تایبەتی وا دەردەکەوت کە تاکتیکەکە شێوازێکی دروستە، ئەگەر بەسەر کەموکورتیەکاندا زاڵ ببینبە قۆڵی بجوڵێینەوە، سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت.”