ئاماری مانگی تەمووز: درۆنێکی هێرشبەر و دوو هەلیکۆپتەر خرانەخوارەوە، ٥٦ داگیرکەر سزادران

39
0
هاوبەشی :

هەپەگە ئاماری مانگی تەمووزی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە ٢٠٥ چالاکی ئاسمانی و زەمینی گەریلادا درۆنێکی هێرشبەر، ٢ هەلیکۆپتەر خراونەتەخوارەوە و ٥٦ داگیرکەر کە یەکێکیان پلەی یاربای بوو سزادراون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

“گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە یادکردنەوەی فەرماندەی گیانبازی نەمرمان هاوڕێ زیلان (زەینەب کناجی) و وەفاداری بۆ ئەو، پێیان نایە مانگی تەمووزەوە. لە مانگی تەمووزدا بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز ئەنجامدراوە، لەسەر هێڵی هاوڕێ کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز پێداگری کرا و بەرخودان پەرەی پێدرا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان مانگی تەمووز لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە باکوری کوردستان تا هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هەموو شوێنێک خۆڕاگرییان کرد و ئاستێکی گرنگی بەرخودانی خوڵقاند.

٥٦ هێرش بە بۆمبی کیمیایی، ٦٤ هێرش بە تەقەمەنی قەدەغە، ٢ هێرش بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی

سوپای تورکی داگیرکەر لەگەڵ بۆردومان و ئۆپراسیۆنی بێشومار لە باکوری کوردستان، هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاشی دوجار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، ٥٦ جار بە چەکی کیمیایی و ٦٤ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرد و جارێکی دیکە تاوانی جەنگی ئەنجامدا. هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەکنیکی شەڕی هەوایی و زەمینی، رۆحی فیدایی ئاپۆییان بەرزکردەوە، لە تاکتیکی گەریلا، رێگە و رێبازی جموجۆڵ و چالاکییان قووڵتر کردەوە، بەم جۆرە بەرپەرچیان دایەوە و پلانەکانی دوژمنیان تێکشکاند. لە مانگی تەمووزدا ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی گابار هاوڕێ هەرەکۆل –تانەت ئۆگمەن و هاوڕێ ئەکین- چنار ئەحمەد کە بە فیداکاریەکی گەورەوە و رۆحی فیدایی ئاپۆیی پێشەنگایەتییان بۆ تێکۆشانمان لە باکوری کوردستان کرد، فەرماندەی هەرێمی کاتۆ هاوڕێ بەندا –سەمرا ئایڤەردی، دەستینا –بشەنگ دورموش و باران –سەعیدخان سەنجەر، هاوڕێ نەواڵ-نودەم کورت، دژوار- سەردار دوشەرگە و ژیان –دارشین موسا کە پێشەنگایەتیان بۆ بەرخودانی مەتینا کرد، هاوڕێیانمان جانفەدا- ئیدریس، چنار جانفەدا- محەمەد ئەکرەم شێخۆ و سیدار – مەتین داغجی کە رۆحی بەرخودانی فیدایی لە زاپیان بەرزکردەوە، شەهیدبوون. ئێمە ئەو هاوڕێیانەمان کە لە سەر بنەمای هێڵی ١٤ی تەمووز بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە رێگەیان بەرنەدەین و ئامانجەکانیان بە دڵنیاییەوە بگەیەنینە سەرکەوتن.

درۆنێکی هێرشبەر، ٢ سکۆرسکی خرانەخوارەوە و ئەفسەرێک بە پلەی یاربای بە سزاگەیەندرا

لە بەرخودانی مانگی تەمووزدا کە بە پێشەنگایەتی هاوڕێیانی شەهیدمان بەڕێوەچوو، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پێرفۆرمانسێکی گرنگی شەڕیان نیشاندا و لە ئاسمان و زەمینەوە چالاکی کاریگەریان کرد، گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. هێزەکانمان لە مانگی تەمووزدا درۆنێکی هێرشبەریان خستەخوارەوە، لەلایەن یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار و شەهید ئاخین موشەوە ٢٧ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدران، هەروەها بە چەندین تاکتیک گەریلا ١٧٨ چالاکی زەمینی بەئەنجام گەیاند؛ بە گشتی ٢٠٥ چالاکی ئەنجامدران. لە ئاکامی چالاکیەکانی هێزەکانماندا لە ١٢ی تەمووز لە ئاسمانی ئاسۆس درۆنێکی هێرشبەری جۆری ئاکسونگور کرایەئامانج و لە نزیک گوندی پیرزەلانی ناوچەی گەڤەری جلەمێرگ کەوتە خوارەوە. لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢ هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر خرانەخوارەوە. لەو هەلیکۆپتەرەی کە ١٠ی تەمووز خرایەخوارەوە ١٠ داگیرکەر کە سەرفڕۆکەوان مستەفا شەن و فڕۆکەوانی یاریدەدەر شامیل سازیشیان لەناودابوو، بە سەختی برینداربوون. سوپای تورکی داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەت سەبارەت بە چالاکی گەورە و بەهێزی گەریلا کە بە بەڵگە و دیمەن نیشان درا، هیچ لێدوانێکیان نەدا. بە بێدەنگی خۆیان ویستیان زیانەگیانیە قورسەکانیان و کاریگەری چالاکیە سەرکەوتووانەکانی گەریلا بشارنەوە، بەڵام هێزەکانمان بێ وچان درێژەیان بە چالاکی کاریگەری خۆیاندا، لە مەتینا بە رێبازی سابۆتاژ چالاکییان کرد و لە ئەنجامدا لە ناوەندی فەرماندەیی جموجۆڵی داگیرکەری لە زاپ و مەتینا ئەفسەر بە پلەی یاربای پیادە (موقەدەم/سەرهەنگ دووەم) عەبدوڵا دەمیرکان و ئەفسەرێک بە پلەی جێداری یەکەم و ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی جێدار (مولازم) کەلەگەڵیدابوون سزادران. سوپای تورکی داگیرکەر دوای چەندین رۆژ و لە نیوەشەودا دانی بە زیانە گیانیەکانی خۆیدانا.

پێرفۆرمانسی شەڕ و بەرخودانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لە مانگی تەمووزدا بە ئەنجام گەیشت، وەک ئاڵقەیەکی بەرخودانی گرنگ چووە ناو مێژووی تێکۆشانمانەوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەستی فیداکاری گەورەی خەیری دورموش کە دەیگوت ‘ لە سەر کێلی گۆڕەکەم بنوسن قەرزاری گەلەکەیەتی’ و بە بڕیارداری بەهێزی کەمال پیرەوە کە دەیگوت ‘ئێمە بەو رادەیە حەزمان لە ژیانە کە ئامادەین لە پێناویدا بمرین’ بێپسانەوە درێژەیان بە تێکۆشانی ئازادیدا و نیشانیاندا کە خاوەنداری لە ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان دەکەن.

زانیاری بەرفراوان لەسەر ئاماری شەڕ

زانیاری ورد و بەرفراوان لەسەر ئاماری شەڕی مانگی تەمووز بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

هێرش بە فڕۆکەی شەڕ: ٣٤٥

هێرس بە هەلیکۆپتەر: ٥٢

هێرش بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی: ٢

هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٦٤

هێرش بە درۆنی بۆمبرێژکراو: ١

هێرش بە چەکی کیمیایی: ٥٦

هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون

ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ١١

چالاکیەکانی گەریلا

چالاکی ئاسمانی گەریلا: ٢٧

چالاکی زەمینی گەریلا: ١٧٨

کۆی چالاکیەکانی گەریلا: ٢٠٥

کوژراوەکانی دوژمن

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادران: ٥٦

ئەو داگیرکەرە پلەدارانەی سزادران: ٢

ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ٤٦

ئەو کەرستە سەربازیانەی لەناوبران

درۆنی هێرشبەری ئاکسونگور: ١

هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ٢

ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری کیرپی: ٦

ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش: ١

کرێن: ٢

بارهەڵگر: ٢

جبەخانە و تەقەمەنی: ٢

درۆنی بۆمبڕێژکراو: ٦

کۆنتینەر: ١

کامێرای چاودێری حەراری: ١٥

مۆڵگە: ١٢

خێمە: ٧

بۆمبهاوێژ: ١

پرۆژێکتۆر: ١

ئەو کەرستە سەربازیانەی گورزیان لێدرا

هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ١

ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی: ١

حەفارە: ٢

کۆنتینەر:١

مۆڵگە: ١٥

هاوبەشی :