وردەکاری دۆسیەکەی تاژێ: پێویستە پەدەکە دادگایی بکرێت

51
0
هاوبەشی :

تاژێ لە ١٠هەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی سەر ئێزیدییەکاندا دۆسیەیەکی ئامادەکرد و وتی: “پێویستە پەدەکە دادگای بکرێت.”

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) بۆ دادگایکردنی پەدەکە و بەرپرسیارانی فەرمانی ٧٤هەمینی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی، دۆسێیەکی لەسەر کارەکانی پەدەکە ئامادەکرد و بۆ ئەو وڵاتانەی کە فەرمانەکەیان وەک جینۆساید پەسەند کردووە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سەرۆکوەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نارد. لەگەڵ دۆسیەکەشدا تاژێ بە نامەیەک هۆکاری ناردنی دۆسیەکەی باسکردووە.

لە نامەکەی تاژێدا باس لە ژمارەی قوربانیانی فەرمانەکە کراوە و داواکراوە کە بکەران و بەرپرسیارانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان دادگای بکرێن و دەڵێت: “١٠ ساڵ بەسەر فەرمانەکەدا تێپەڕدەبێت. دەزانین لەم ماوەیەدا لەسەر هۆکارە بنەڕەتییەکانی فەرمانەکە چەندین لێکۆڵینەوە کراوە. وێڕای ئەم لێکۆڵینەوانەش بەڵام هێشتا چەتەکانی داعش و تاوانبارانی جینۆسایدەکە دادگای نەکراون و دادپەرەوەری نەهێنراوەتە ئاراوە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە فەرمانی نوێ بپارێزین پێویستە دادپەرەوەری جێبەجێ بکرێت. چەتەکانی داعش و هاوکارەکانیان لە دادگایەکی نێونەتەوەییدا دادگایی بکرێن. بۆ ئەوەی ڕاستیەکان سەرگوون نەکرێت و نەشێوەنرێت، ئێمە دۆسییەکمان ئامادەکرد. دواتان لێدەکەین ئەو دۆسییەی ئێمە لەبەرچاوبگرن.”

ئەو دۆسیەیی بۆ دادگایکردنی پەدەکە پێشکەشکراوە بەم شێوەیە:

“تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) ئەم دۆسیەمان هەیە لەگەڵ بەڵگەنامەکان کە ڕاستیی شەنگال، کردەوەکانی پەدەکە بەرامبەر بە گەلی شەنگال، هاوکاریی ئەوان لەگەڵ داعش نیشان دەدەن. هەروەها ڕۆڵی خۆیان لە جینۆسایدی ٣/٠٨/٢٠١٤ بۆ سەر پێکهاتەی ئێزدیەکان دەردەبڕێت. ڕووداو و زانیارییە ڕاستەقینەکان لەم دۆسیەدا نووسراون. ئامانجی ئێمە لە خستنەڕووی ئەم دۆسێیە، ئاشکراکردنی ڕاستییەکانە، دادگاییکردنی تاوانبارانی جینۆسایدەکە. بە هەمان شێوە داواتان لێدەکەین لێکۆڵینەوەیەکی وردتر لەسەر ئەم بابەتانە بکەن کە نووسیومانە. داواتان لێدەکەین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆتان بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی شەنگال جێبەجێ بکەن.

دوای ڕووخانی سیستمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستووری عێراق لەلایەن ئەمریکاوە نووسرایەوە. لەو کاتەدا بۆل برێمەر دادوەرێکی مەدەنی بوو لە عێراق، کەسێکی سیاسی خەڵکی ئەمریکا بوو.

ساڵی ٢٠٠٥ دەستووری عێراق لەلایەن بۆڵ بریمەرەوە نووسرا، لە پەرلەمانی عێراق خرایە دەنگدان و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

مادەی ١٤٠ یەکێکە لەو مادانەی کە پەیوەندیدارە بە دۆخی شەنگالەوە هەیە لە ڕووی ئیدارە، سیاسەت و ئاسایشەوە.

ئەو هەرێمانەی ئەم مادەیە دەیانگرێتەوە. کەرکووک، شەنگال، شێخان، حەمدانییە، بەعشیقە، مەخمور، سحێلا و زمارە. خەڵکی ئەو هەرێمانە لە ئێزیدی، فەیلی، شەبەک، شیعە، کاکەیی، ئەرمەنی و تورکمان و… پێکهاتوون.

ئەم ناوچانە کە لەم مادەیە دا هاتووە، ناوچەی جێناکۆکن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا.

دوای لەناوچوونی دەسەڵاتی بەعس لە عێراق، پەدەکە بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک بڕیاریدا لەو هەرێمانە کە ناوچەی جێناکۆکن، جێگربوو.

بە ساڵان پەدەکە نەیهێشت لەم ناوچانەدا چارەسەر بێتە ئاراوە. بەو پێیەی شەنگال ناوچەیەکی جێ ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بوو، شەنگال لە ڕووی سیاسی و ئیداری و ئەمنییەوە بە ساڵان پشتگوێ خرا.

١٤/٨/٢٠٠٧ تەقینەوەی ناوچەی تل زێڕ و کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر:

١٤/٨/٢٠٠٧کاتژمێر ٧ی ئێوارە، ٤ تەقینەوەی گەورە لە ناحیەی تل زێڕ و کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدری سەر بە شەنگال ڕوویدا. ٤ ئۆتۆمبێلی تەقەمەنی گەورە لەناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا تەقینەوە. لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیانەدا ٣١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤٠ کەسیش برینداربوون. ئۆتۆمبێلی تەقینەوە لە لادێکانی ڕۆژئاوای ناوچەی تل زێڕ و سیبا شێخ خدرەوە هاتبوون کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق و سوریا. گوندەکان ٩ کم لە ناوچەی تل زێڕ دوورە. ٤ ئۆتۆمبیلی تەقەمەنی لە ڕێگەی ٤ بازگەی پێشەنگەکانی پەدەکە چوونەتە ناو خەڵکی سڤیل و خۆیان تەقاندەوە. لەم بازگانەدا لانیکەم ١٠٠ پێشمەرگەی چەکدار هەبوون. پێش ئەوەی ئۆتۆمبیلەکان تێپەڕن، پێشمەرگەکان لە شوێنی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکە دوور دەخەنەوە تا ئۆتۆمبێلەکە تێدەپەڕێت. ماوەیەکی کەم پێش تەقینەوەکە پێشمەرگە بە خەڵکی سڤیل دەڵێ تەقینەوەیەکی گەورە ڕوودەدات. پێشمەرگەی پەدەکە بە تەقینەوەیەکی لەو شێوەیە دەزانی، بە ئەنقەست ڕێوشوێنی ئەمنییان نەگرتەبەر. دوای ڕوودانی تەقینەوەکان، پێشمەرگەکان فیشەکیان تەقاند بە ناو مەدەنیەکاندا. لە ئەنجامدا هەندێک کەس نەک بەهۆی تەقینەوەکە بەڵکو بەهۆی تەقەکردنەکانی پێشمەرگەکانی پەدەکەوە گیانیان لەدەستدا. یەکێک لەو کەسانەی بە تەقەی پێشمەرگە ژیانی لەدەستدا (سەیدۆ شێخ موس) کە تەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵ بوو، ئەم ڕاستییە لە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریدا ئاشکرا بوو.

عەمید، (حاجی خدر) خەڵکی دهۆک، لەو کاتەدا بەرپرسی میحوەری ناوچەی تەل عوزێر و دەوروبەری بوو.

موقەدەم، (سەیفەدین) خەڵکی دھۆک لەو کاتەدا بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵگەی سیبا شێخ بووە.

ڕائید، (عەبدوڵا) لەو کاتەدا بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی ناوچەی تەل عوزێر بووە.

ئەم زانیاریانەمان لە کەسانێک وەرگرتووە کە شایەتحاڵی ئەم ڕووداوانە بوون.

کۆبوونەوە لە عەممان کە پەدەکە شەنگالی فرۆشتە داعش.

١ی حوزەیرانی ٢٠١٤، ١٠ ڕۆژ پێش ئەوەی داعش بچنە ناو شاری موسڵ. کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو. ئه و وڵات و هێزانهی به شداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون پێکهاتبوون لە دەوڵەتی تورک و ئەمریکا و سعودیە و ئیسرائیل و پەدەکە و داعش. ئەمیری داعش (ئەبووبەکر ئەلبەغدادی) ئامادە بوو. هەروەها لە وڵاتانی هەرێمەکە و ڕێکخراوە جیاوازە سەلەفییەکانیش لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون. لە کۆبوونەوەکەدا پلانسازیی نوێی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتنی ناوین تاوتوێ کرا و داعش وەک ئامرازی ئەم پلانسازییە ئەرکدار کرا. بڕیاری چوونی داعش بۆ نێو موسڵ و تەلەعفەر و شەنگال لە کۆبوونەوەکەدا درا.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان، کە سەرۆکی ئێستای پەدەکەیە، ٤ ڕۆژ پێش کۆبوونەوەکە لە عەممان بوو و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە کرا.

ئەم پلانە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە عەممانی پایتەختی ئوردن ئامادە کراوە. ئازاد بەرواری بە نوێنەرایەتی پەدەکە و لەسەر ناوی هەرێمی کوردستان مەسعود بەرزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. لە کۆبوونەوەکەدا پەدەکە لەبەرامبەر کەرکووکدا، شەنگال دەفرۆشێت بە داعش.

لەبەرئەوەی کۆبوونەوەکەی عەممان بەنهێنی بەڕێوەچوو، زانیاری وردمان لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی زیاتر بنووسین. داواکارین ئەم کۆبونەوەیە ئاشکرا بکرێت بەمەبەستی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.

پێش ڕوودانی فەرمانەکە، ١٢ هەزار پێشمەرگەی پەدەکە، ٥٠٠٠ پۆلیسی ناوخۆ، ٥٠٠٠ لە سوپای عێراق و ١٠٠٠ پۆلیسی سنوور لە شنگال هەبوون.

هەروەها پێش فەرمانەکە لە ١٠/٦/٢٠١٤ تا ٣/٨/٢٠١٤، پەدەکە لە شەنگال چەکی سوک و قورسی زۆریان لە سوپا و ئەو خێزانانە کۆکردەوە کە چەکیان هەبوو. دوای ئەوەی موسڵ و تەلەعفەر کەوتە دەست داعش و مەترسی داعش لەسەر شەنگال زیاتر بوو. پێشمەرگە بە پاساوی ئەوەی ناتوانن شەڕی داعش بکەن، دەستی بەسەر ئەو خاڵ و چەک و ئۆتۆمبێلە سەربازییانەی سوپا و پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی سنووردا گرت کە لە شەنگال بوون. پێشمەرگە هەزاران چەکی قورس و سوکی کۆکردەوە و بەشێکی بە داعش فرۆشت و بەشێکیشی گواستەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

سەربەست بابری بەرپرسی لقی ١٧ی پێشمەرگەکانی پەدەکە لە شەنگال. پێش فەرمانەکە، بەرپرسان و فەرماندەکانی پەدەکە لە شەنگال دەیان جار لە شەنگال گەلیان کۆکردەوە و پێیان گوتن “هەماهەنگی لەنێوان ئێمە و داعش هەیە، مەترسن، داعش هێرش ناکاتە سەر شەنگال. ئەگەر هێرش بکەنە سەر شەنگال، ئێمە شەنگال دەپارێزین، مەترسن”. ئەم پرۆپاگەندەیە هەم لەسەر ڕاگەیاندن و هەم لەناو گەلدا دەکرا.

بەرپرسانی پێشمەرگەی پەدەکە لە شەنگال لە ٣/٨/٢٠١٨:

مەسعوود بەرزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)

ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی ئاسایشی ڕۆژئاوای نەینەوا سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)

سەربەست بابری بەرپرسی لقی ١٧ ی پەدەکە

سەعید کێستی، بەرپرسی فەرماندەیی پێشمەرگە لە شنگال.

جێگری فەرماندە، فەرماندەیی پێشمەرگەی شەنگال بە ناوی (سمێ)

قاسم ڕەشۆ، جێگری سەربەست بابری.

بڕیاری کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەوکاتە، مەسعود بارزانی کە ئێستا سەرۆکی پەدەکەیە درا. ئەم بڕیارە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە باسمانکرد لە شەنگال جێبەجێ کرا.

٢/٨/٢٠١٤ ئێوارەی ٣/٨/ ٢٠١٤ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ لق و فەرماندە هات. کاتژمێر ١:٣٠ ئێوارەی ئەو ڕۆژە، داعش لە بەعاجەوە هێرشی کردە سەر گوندەکانی گرزەرک، سەبا شێخ خدر و تەل عوزێر. ئەو ئێوارەیە پێشمەرگە هێزەکانی خۆی لە ناوەندی شەنگال و ناوچەی سنوونێ کۆکردەوە. کاتژمێر ٥:٠٠ لە ٣/٨/٢٠١٤ تەواوی پێشمەرگەکانی پەدەکە بەبێ تەقاندنی یەک فیشەک شەنگالیان ڕادەستی داعش کرد، لە ڕێگەی ڕەبیعەوە هەڵاتن و چوونەوە هەرێمی کوردستان.

٣/٨/٢٠١٤ ئێوارەی پێشمەرگەکانی پەدەکە ٣ گەنجی ئیزدیان کوشت.

٣/٨/٢٠١٤ کاتژمێر ٩:٣٠ لە بازگەی پێشمەرگەی پەدەکە لە کۆمەڵگەی زۆراڤا لەسەر ڕێگای نێوان کۆمەڵگەی گوهبەل و هەردان، سەر بە ناوچەی سنوونێ لە شەنگال، ٣ گەنجی ئێزدی بە ناوەکانی جەمیل ڕەشۆ ئیلیاس و یوسف خەڵەف ئیلیاس و عەلی ئیلیاس یوسف لەلایەن پێشمەرگەکانی پەدەکەوە کوژران.

جەمیل ڕەشۆ ئیلیاس ٣١ ساڵ.

یوسف خەڵەف ئیلیاس ٣١ ساڵ.

عەلی ئیلیاس یوسف ٢٤ ساڵ.

ئەم سێ گەنجە ئێزدییە هاوڵاتی کۆمەڵگەی زۆراڤا بوون. کاتێک داعش هاتە ناو هەرێمی شنگال و دەستی کرد بە قڕکردنی جڤاکی ئێزدی، پێشمەرگەکانی پەدەکە خاڵەکانی بەرگری جێدەهێڵن و چەکەکان لەگەڵ خۆیان دەبەن. ئەم سێ گەنجە کە بینیان پێشمەرگە شەڕ ناکات، هەڵاتن و چەکیان لەگەڵ خۆیان برد. بە پێشمەرگەکان دەڵێن “ئەگەر ئێوە شەڕ ناکەن، چەکەکان بدەنە ئێمە، ئێمە شەڕ دەکەین”. گەنجەکان بە پێداگرییەوە داوای چەک دەکەن تا شەڕی داعش بکەن. ئەوکات پێشمەرگەکانی پەدەکە تەقەیان لێ دەکەن و دەیانکوژن. لە فەرمانی ٣/٨/٢٠١٤ پەدەکە لەبری ئەوەی چەکەکانی بۆ شەڕی داعش بەکاربهێنێت، کەچی ئێزدییەکانی پێ دەکوژێت.

پێشمەرگەکانی ئەوکاتە بەرپرسیارن لەمە.

موقەدەم ئیسلام ئامر فەوج بوو، مەقەڕەکەی لە ناوەندی شورتەی زۆراڤا بوو. ئەمیر کۆچەر ئامر سریە و ڕائید ئەنوەر ئامر سریە بوو، ڕائید کەمال بەرپرسی هەواڵگری و ڕائید حاجی ئامر سریە بوو.

هەر سێ گەنجە ئێزدییەکە بە سەرپەرشتی ئەم فەرماندانەی پێشمەرگە کوژران.

٤/٨/٢٠١٤ بابا شێخ، خرتۆ حاجی ئیسماعیل سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەوکات مەسعود بارزانی کرد. بابا شێخ داوا لە مەسعود دەکات کە ئێزیدیەکانی شەنگال بپارێزێت کە دەکوژرێن و دەڕفێنرێن و ئاوارە دەکرێن و ماڵوموڵکیان وێران دەکرێت. مەسعود بارزانی لەو دیدارەدا بە بابا شێخ دەڵێت: “باوەڕی ئێزدی خۆتان بگۆڕن، ببنە موسڵمان، ئەوان هیچتان پێ ناکەن، مەترسن”.

ئەنجامی جینۆسایدی ٣/٨/٢٠١٤

لە فەرمانی ٣/٨/٢٠١٤، ٣ هەزار و ٥٠٤ ژن و ٨٦٩ پیاو و ژمارەیەکی زۆر منداڵ، بە گشتی نزیکەی ٧٠٠٠ ئێزدی کەوتنە دەست چەتەکانی داعش.

کچان و ژنانی ئێزدی ب نرخێکی هەرزان لە بازاڕەکانی کۆیلەدا دەفرۆشران و دەکوژران و لێیان دەدرا و دەستدرێژییان دەکرایە سەر.

نزیکەی ١٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لەلایەن داعشەوە دروستکران.

چەتەکانی داعش نزیکەی ٨٢ گۆڕ و گۆڕستان و شوێنە پیرۆزەکانی جڤاکی ئێزدییان وێران و خاپوور کرد.

٣٦٠ هەزار ئێزدی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.

تا ئێستا چارەنووسی هەزاران مرۆڤی ئێزدی نادیارە.

نەوەک تەنها داعش، پێشمەرگەکانی پەدەکەش لە بەرامبەر ئەنجامە سەختەکانی جینۆسایدی ٣/٨/٢٠١٤ بەرپرسی یەکەمن.

گەڕانەوەی پەدەکە بۆ شەنگال

١٢/١٢/٢٠١٥ لەلای باکووری شەنگال ناوچەی سنوونێ و کۆمەڵگەی کۆمەڵگەکانی سەر بە سنوونێ لە داعش ڕزگارکران.

پاشان پەدەکە ویستی بەشداربێت لە شەڕی دژی داعش. بەم شێوەیە دیسانەوە پەدەکە لەڕووی ئیداری و سیاسییەوە هاتەوە شەنگال.

پەدەکە لەبری ئەوەی بەشدار بێت شەڕی داعش و ڕزگارکردنی ناوچەکە، چەتەکانی لە شەنگال جێگیر کرد. ٣/٣/٢٠١٧ کۆمەڵێک چەتەی بە ناوی پێشمەرگەی ڕۆژ کە هاوڵاتی سوریا بوون هێنایە شەنگال و لە نێوان ناوچەی سنوونێ و ناوچەی خانەسۆر جێگیرکرد. لەو کاتەدا ناوچەی تەل عوزێر، کۆمەڵگەی سەبا شێخ خدر، گرزێرک، ڕامبوسی، کۆچۆ، تەل قەسەب، تەل بەنات و بەشێکی زۆری هەرێمی شنگال لە دەستی داعشدا بوون. مەبەست لە جێگیرکردنی ئەو چەتانە کە بە پێشمەرگەکانی ڕۆژ ناسراون، کردنەوەی هێڵی بازرگانی نێوان سوریا و عێراقە لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەکانی پەدەکە. هاوڵاتیانی شنگال دانانی ئەو چەتانەیان قبوڵ نەکرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی، پێشمەرگەکانی ڕۆژ هێرشیان کردە سەریان و شەڕێک هەڵگیرسا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، لە هێرشی چەتەکانی پێشمەرگەی ڕۆژی سەر بە پەدەکە، ٨ شەڕڤان کە دژی داعش شەڕیان دەکرد، هەروەها ١٠ کەس لەنێویاندا ڕۆژنامەوان و سڤیل گیانیان لەدەستدا.

ئەو چەکانەی چەتەکان لە هێرشەکەدا بەکاریان هێنا لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانەوە نێردرابوون بۆ بەرپرسانی باشووری کوردستان تا شەڕی داعشی پێ بکەن.

کاتێک هێرشەکان دەستی پێ کرد، ٢ گەریلای هەپەگە بە ناوەکانی چەکدار و ئۆرهان کە لە شەنگال بوون، ویستیان نێوانگیری بکەن و ڕێگە لە هێرشەکان بگرن. لەوێ کاتێک چەکدارانی پەدەکە هێرشیان کرد، هەردوو گەریلا بێ ئەوەی دەست ببەن بۆ چەک بە جەستەی خۆیان ڕێگەیان لە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان گرت و ویستیان بیوەستێنن. بەڵام چەتەکان ئەوانیشیان کردە ئامانج و شەهیدیان کردن.

ساڵی ٢٠١٧ دووەمین هەڵاتنی پەدەکە

١٧/١٠/٢٠١٧ کاتێک حەشدی شەعبی گەیشتە ناوچەکانی وەک کەرکوک و شەنگال، پەدەکە دیسانەوە لەڕووی ئیداری و سەربازییەوە لە شەنگال هەڵات و پشتی لە گەلی شەنگال کرد.

سیاسەتی قڕکردنی پەدەکە لەسەر شەنگال

٢٦/٩/٢٠١٦ پەرلەمانی عێراق دەنگیدا و بڕیاری دا، ئەم هەرێمانەی مادەی ١٤٠ کە سەر بە حکومەتی فیدراڵ بوون، واتە سنووریان ناگۆڕێت. بەڵام پەدەکە گوێی بەم بڕیارە نەدا و تا ئیستە بەشێوەیەکی نایاسایی هەوڵ دەدات لەم هەرێمانە باڵادەست بێت.

ڕێککەوتنی ٩ ی تشرینی یەکەم:

٩/١٠/٢٠٢٠ ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە ئامادەبوونی شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی دەوڵەتی تورک واژۆکرا. ئەوانەی واژۆیان کرد، نوێنەری حکومەتی هەرێم، وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، نوێنەری حکومەتی فیدراڵی عێراق جێگری سەرۆکی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی حەمید ڕەشید فلەیح.

ڕێککەوتنەکە لەسەر ٤ میحوەر پێکدێت، ناوەڕۆکەکەی لەڕووی ئیداری و ئەمنییەوە، شەنگال دەگەڕێنێتەوە هاوشێوەی پێش فەرمانەکە، تا پەدەکە دیسانەوە لە شەنگال باڵادەست بێت.

وەک تاژێ دەڵێین، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، داوا دەکەین ئەو بابەتانەی بڵاومان کردۆتەوە، ئەو کەسێتییانەی پەدەکە کە ناومان هێناون، لەسەر تاوانەکانیان لە هاوکاری بۆ چەتەکانی داعش، بەگوێرەی ڕێساکانی مافی مرۆڤ لە دادگایەکی نێونەتەوەیی دادگایی بکرێن”.

هاوبەشی :