کەجەکە لە ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر شنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

55
0
هاوبەشی :

 

کەجەکە لە ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر شنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەک تەڤگەری ئازای کورد هەر وەک دوێنێ، لەمڕۆیشدا لەگەڵ خەڵکی شنگال دەبین و بە بەرپرسیارێتی مێژووی، مرۆڤانە و نەتەوەیی-وڵاتپارێزی هاوبەشی ئازارەکانیان دەبین.

هاوسەرۆکایەتى کۆنسەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شنگال و کۆمەڵکوژی گەلی ئێزیدی لەلایەن چەتەکانى داعشەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کەجەکە ڕایگەیاند: لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بە دەستی چەتەکانی داعش لە شنگال لە دژی گەلەکەمان فەرمانی پێکهێنا، ماوەی ١٠ ساڵ بەسەر ئەم فەرمانەدا تێپەڕبوو، قڕکردنی شنگال یەکێکە لە هەرە دڕندانەترین قڕکردنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی و هەموو ئەو هێزانەی لەم قڕکردنەدا ڕۆڵییان هەبوو، جارێکی دیکە بە توڕەیەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکدا گیانیان لەدەستدا یاد دەکەینەوە.

کەجەکە وتیشی: ئەم ئازارەی کە خەڵکی شنگال و هەموو گەلی کورد هەستی پێدەکەن، ئێمەیش لە قوڵاییەوە هەستی پێدەکەین و تێماندا دەژیت، وەک تەڤگەری ئازای کورد هەر وەک دوێنێ، لەمڕۆیشدا لەگەڵ خەڵکی شنگال دەبین و بە بەرپرسیارێتی مێژووی، مرۆڤانە و نەتەوەیی-وڵاتپارێزی هاوبەشی ئازارەکانیان دەبین.

کەجەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، هەموو ئەو کەسانی کە دەڵێن لە دژی قڕکردنین و لە پێش هەموویانەوە دەوڵەتی عێراق، پێویستە لەگەڵ تێکۆشانی ڕەوا و دیموکراتیکی خەڵکی شەنگالدا بن و پێویستە ئیرادەی خەڵکی شنگال و داخوازە دیموکراتیک و ڕەواکانیان لە بەرچاو بگرن و بەم شێوەیە کێشەکان چارەسەربکەن، زۆر درووستە کە کێشەکانی خەڵکی شنگال لەسەر بنەمای دیالۆگ و مافەکانی دیموکراتیک چارەسەر بکرێن.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە: بەداخەوە کۆمەڵکوژی شنگال بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجامدرا، کەچی جیهان بەرامبەر ئەم دڕندایەتیە بێدەنگ و بێ هەڵوێست ماوەتەوە، چ لە منداڵ، چ لە بەتەمەن بە هەزاران ئێزیدی بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپە، چەتەکانی داعشەوە کوژران، دەستدرێژی کرایە سەر هەزاران ژن و هەزارانیش فرۆشران، چەندین ژنی ئێزیدی خۆیان کوشت بۆ ئەوەی نەکەونە ئەو دۆخە دڕندانەیەوە، هێشتاش بە هەزارن ژنی ئێزیدی بێسەر و شوێنن و نازانرێت لە کوێن، لە دەستی کێدان.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کراوە، خەڵکی ئێزیدی کۆمەڵکوژی شنگالی وەک فەرمانی ٧٤هەمین پێناسە دەکات، ئەم کۆمەڵکوژییە وەک یەکێک لە کۆمەڵکوژییە هەرە گەورەکان لە دژی گەلی ئێزیدیمان دەربازی ناو مێژووبوو، ئامانج لە کۆمەڵکوژییەدا بە تەواوەتی لەناوبردنی گەلی ئێزدیمان بوو، بۆیە قڕکردنێکە.

هەروەها کەجەکە ئەوەشی بەبیر هێناوەیەوە کە لە ئەنجامی دەستورەردانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و بەرخۆدانی خەڵکی شنگالدا ڕێگری لەو لەناوبردنە بەرفراوانە کرا، گەر دەستوەردانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و پشتیوانی هێزەکانی یەپەژە- یەپەگە نەبوایە، سەدان هەزار ئێزدی دەکوژران و گەلی ئێزیدیمان بە تەواوەتی لەناو دەبران، ئامانجی قڕکردنەکە ئەمەبوو.

هاوبەشی :