هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ئەنجامی چەندین چالاكی تایبەت و نیشانەشكێنیدا ، ٩ نۆ داگیرکەر کوژران و هەشتی دیکەش بریندار کران.

39
0
هاوبەشی :

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ئەنجامی چەندین چالاكی تایبەت و نیشانەشكێنیدا ، ٩ نۆ داگیرکەر کوژران و هەشتی دیکەش بریندار کران.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین-هەرەئە، لە بارەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەکیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سنووری عەفرینی داگیرکراو ڕاگەیاندرێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەرەئەدا هاتووە، لە ٢٩، ٣٠ و ٣١ـی تەمووز، هێزەکانمان لە ناوچەکانی باب، عەزاز و شێراوا، لە دژی مۆڵگەکانی داگیرکەران، چالاکیی نیشانەشکێنی و چالاکیی تایبەت ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەو چالاکییانەدا نۆ داگیرکەر کوژران و هەشتی دیکەش بریندار کران.

هاوکات هەرەئە، کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکانی بە دیمەن بە بەڵگە کردووە و هاوپیچ لەگەل ڕاگەیاندراوەکەیاندا بڵاویان کردووەتەوە.

هاوبەشی :