هێلین ئومید: پێویستە بەرخۆدانەکانی باکوور بگاتە ئاستی سەرهەڵدان

58
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید سڵاوی لە چالاکیەکانی دژی داگیرکاری و سیستەمی گۆشەگیری کرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە بەرخۆدانەکانی باکوور بگاتە ئاستی سەرهەڵدان.

هێلین ئومید باسی لە ڕاگەیاندرا و هەڵوێستی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ و نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەشکەنجەی ئیمراڵی کرد و بە گرنگی زانی و وتی: “ڕژێمێکی دیکە هەیە لە ئیمراڵی.” هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئەوەی ئاشتی خوازبێت ناتوانێت بێلایەن بمێنێتەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: “پێویستە هیچ کەسێک بێدەنگ نەبێت لە بەرامبەر ئەو شەڕەی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت. دەبێت لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلی کورد و سیستەمی قڕکەری ئیمراڵی تێکۆشان بەرز بکرێتەوە.”

هێلین ئومید ئاماژەی بەوەدا گەریلا لە بەرامبەر داگیرکاری و گۆشەگیری بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبات و باسی لەوەکرد بەرخۆدانەکانی باکوور وەکوو پێویست هێشتا کەمە و پەیامی “پێویستە سەرهەڵدان دەست پێبکات”ی راگەیاند.

هێلین ئومید لە دژی هێرشەکانی سەر بەهاکانی کوردان کاردانەوەی نیشاندا و بانگەوازی لە گەل کرد کە بە بەهێزەوە خاوەنداری لە بەهاکانی گەلەکەمان بکەن.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وەڵامی پرسینەکانی مەدیا خەبەری دایەوە.

‘دەستپێشخەرییەکانی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ زۆر مانادارە، پێویستە بەردەوام بن’

ڕۆژەڤی یەکەممان گۆشەگیری و بەرەنگاربوونەوەی گۆشەگیرییە. گۆشەگیری بەردەوامە، بەرخۆدان بەردەوامە. مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو کاریگەری بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری و لە هەمان کاتدا کاردانەوە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی گۆشەگیری لە شێوەی ڕووداوەکان بەڕێوە چوو. هەروەها ڕەخنە لە سیستەمی گۆشەگیری ئیمرالی گیرا. نامەیەک لەلایەن ٦٩ زانا و بیرمەندی خاوەن خەڵاتی نۆبڵەوە بۆ دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بۆ تەیب ئەردۆغان نێردراوە. ڕاگەیەندراوە کە لە نامەکاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کراوە و لە زووترین کاتدا دەست بە چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد بکرێت. هەموو ئەمانە دەتوانرێت لە چوارچێوەی کاریگەرییەکانی بەرەنگاربوونەوە دژی گۆشەگیری هەڵسەنگێندرێن. لەم چوارچێوەیەدا بەرەنگاربوونەوەکان دژی گۆشەگیری و ئەو قۆناغەی کە پێی گەیشتواین چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هەروەها ئایا دەکرێت شەڕیکی یەکلا کەرەوە لە دژی گۆشەگیری بکرێت، بەتایبەتی لە باکوری کوردستان و تورکیە؟

سەرەتا بەناوی خۆم و هەموو هەڤاڵانمەوە بە عەشق و ڕێزدارییەوە سڵاو لە ڕێبەرایەتیمان دەکەم کە بەردەوامە لە بەرخۆدانی مێژوویی خۆی لە ئیمرالی. وەک وتت مانگی تەمموزیش مانگێکی گەرم بوو. گەلی کورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی کۆمەڵکوژیی ئیمرالی لە چوار پارچەی کوردستان درێژەی بە تێکۆشانەکانی خۆی دا. جووڵەیەکی بەرچاو هەبوو. هەروەها گەریلا بە تایبەتی پێشەنگایەتی شەڕی دژ بە سیستەمی قڕکردنی ئیمرالی کرد. بەم مانایە تەواوی ئۆپراسیۆنی گەریلاکانی ئازادی بە کردەیی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی قڕکەری ئیمرالییە. هەر ئۆپەراسیۆنێکی گەریلا لە بنەڕەتدا، بناغەکانی سیستەمی قڕکەری ئیمرالی لاواز دەکات و گەریلا بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوە ئەوە سیستەمە چالاکییەکانی ئەنجامدەدات. مانگی تەمموز شکۆمەندی ترمان تێپەڕاند. هەڵمەتی ئازادی جیهانی لەم بوارەدا بەردەوامە. هەم پێشەنگایەتی گەریلا هەیە و هەم چالاکی و تێکۆشانی گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکی چوار پارچەی کوردستان بەردەوام بوو. بێگومان کاریگەرییەکانی ئەمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەون. لەم چوارچێوەیەدا ئەو پێشهاتانەی باست کرد ڕوویان دا. ئەمانە پێشهاتی گرنگن. زۆر پێشهات ڕوویانداوە کە قەد نابێت بە کەم سەیر بکرێن، پێویستە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لێبکرێت و پێویستە بەهایان بۆ دابنرێت. بە تایبەتی نیشاندانی ئیرادەیەک لەلایەن ٦٩ کەسایەتی براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە هەموو بوارەکاندا، کە نەک هەر دەیانەوێت کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بهێنن، بەڵکو داوای ئازادکردنی و پەرەپێدان بە دانوستانەکان دەکەن، بەڕاستی زۆر مانادارە. نە گەلی کورد و نە مرۆڤایەتی، ناتوانین ئەم ٦٩ کەسایەتییە براوەیەی خەڵاتی نۆبڵ و براوەی خەڵاتی ئاشتی، تەنها وەک ٦٩ کەس ببینین. چونکە بۆ نموونە ڕووناکبیر، زانا و نووسەری کۆمەڵگاکان لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی شوناسی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان دەکەن. بە تایبەت ئەم کەسایەتیانە خەڵاتی ئاشتیشیان وەرگرتووە واتە لەئاستی کۆمەڵگاکاندا نوێنەرایەتی دەکەن. پێویستە بە باشی بزانین ئەمە مانای چییە؟ ئەمە ویژدانێکی کۆمەڵایەتیە، هەرەها ویژدانی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان ئاشکرا دەکات.

پەنجا ساڵ پێش، کاتێک لە کوردستان گەڵایەکیش نەدەجووڵایەوە، هەموو جۆرە سیستەمێکی کاولکاری، ئینکار و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد جێبەجێ دەکرا، کەس ئاگای لە کورد و شەڕی کوردان نەبوو. بەم مانایە ئێستا ئەم بانگەوازییە بۆ ئاشتی یان ئەم دەستپێشخەرییە بە واتای ئەوەیە کە شەڕ دژی کوردان هێشتا بەردەوامە. هێرش دەکرێتە سەر کورد. کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد دەکرێت. ئەوان دەیانەوێت بەم کردەوانە بڵێن “بەسە”. بەو مانایە ئەم ٦٩ کەسایەتیە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی بوونە و دەتوانم ئەوە بڵێم کە بێگومان ئەم لێدوانانە هێشتا بەس نییە. هیوادارین پشتیوانی لە ئارامی شکۆمەندانەی ئەو گەلە بکەن کە بەڕاستی ستەملێکراوترین گەلانی جیهانن کە بەبێ شوناس و ناسنامە، لە چنگی سیستەمی ئینکار و لەژێر هێرشە کۆمەڵکوژییەکاندایە. بەم مانایە چاوەڕێین لە بەرامبەر ئەم شەڕانەدا سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو مەکەن.

‘کاتێک داوای ئاشتی دەکرێت، ناتوانن بەبێ لایەنێک دەست پێ بکەن’

دۆخێکی لەم جۆرە هەیە: “بۆ نموونە زۆرجار باس لە گفتوگۆی ئاشتی دەکرێت، بۆ نموونە لە تورکیاش هەیە. لە شوێنی تریش هەیە. با ئاشتی هەبێت، با ئاشتی بکرێت. هەم پێویستی بە ئاشتی و هەم داواکاریی ئاشتی هەمان شت نیشان دەدەن. ئەوە نیشان دەدات کە شەڕ هەیە و لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. بەڵام لایەنی ئەم شەڕەش هەیە. لایەنێک هێرش دەکەن، لایەنێکیش بەرەنگاری دەبنەوە. ئەگەر لەگەڵ ئاشتی و ستەملێکراوان و ئەوانەی مافەکانیان لێسەندراوەتەوە نەبین، ئاشتی بەرقەرار نابێت. بە واتایەکی تر ناکرێ بە شێوەیەکی یەک لایەنە نزیکی هەموو شتێک بینەوە، پێویستە بە شێوەیەکی یەکسان لە هەموو لایەنەکان نزیک ببنەوە، بەم شێوەیە بەرگری لە ئاشتی دەکرێت.

بەم بۆنەیەوە جارێکی تر دەمەوێت ئەم بانگەوازە لە ڕێگەی ئێوەوە بۆ مرۆڤایەتی و چین و توێژەکان و بازنەکانی دیموکراسی جیهان بنێرم. نابێت هیچ کەس بەرامبەر شەڕی کوردستان بێدەنگ بێت. لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت ڕووبەڕووی هێرشی جینۆساید لە دژی گەلی کورد و سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی ببنەوە. پێویستە سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی لەناو بچێت. ئەمە گرنگە. ئەمەیە کە ئەم پێشهاتە نیشانی دەدات. بەڵام دیسان ئەوە تێکۆشانی بێکۆتایی گەلی کوردە کە ئەم پێشهاتەی ئاشکرا کردووە. هەروەها زیندانی کردنی ٢٥ ساڵەی ڕێبەرایەتیمان هەمان گرنگی ئاشکرا دەکات. پێشتر، لە شەقامەکانی ئەوروپا، لە هەر چوار گۆشەی جیهان، لە هەموو شوێنێک کوردان بەردەوام چالاکییان ئەنجام دەدا. هەمیشە داواکارییان بۆ ئاشتی و ئازادی دەربڕیوە. لە ئەنجامدا ئێمە ئێستا شاهیدی دروستبوونی هەستیارییەکی وا مەزنین لە بیروڕای گشتی جیهاندا.

هەروەها ڕێزان ساریجا یەکێک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ کە لە هامان کاتدا یەکێک لە پارێزەرانی فەرمانگەی یاسایی سەدەیە هەڵسەنگاندنی ئەنجامدا و وتی: “لە ڕاستیدا سی پی تی، چ هەڵوێست و ڕوانگەیەکی دەبێت ببێت و چی بڵێت، ئەمڕۆ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گوتراوە. بەڵێ بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگە. نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن. لە ڕاستیدا ئەمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت. زیندانییەکی سیاسی لە ژێر کۆنترۆڵی یەکێک لەو وڵاتانەی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە. تا ئێستا ڕوون نییە چۆن مامەڵە لەگەڵیدا بکرێت. وەک نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیدا ڕوونی کردەوە و ئەم وشەیەی خوارەوە بەکار‌هێنا و وتی: “هەر کەسێک دەبێت لە ٢٤ کاتژمێر زیاتر تێنەپەڕێت لە دەستبەسەرکردنی لەگەڵ پارێزەرێک کۆببێتەوە. ئەو ئەم مافەی هەیە و دوای ئەوە دەبێت بە بەردەوامی چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت و گرنگی بە نهێنیەکانیان بدرێت، واتە مافێکە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ لە جیهاندا پەسەند کراوە.

“لە ئیمرالی ڕژێمێکی تایبەت هەیە”

ببینە، نزیکەی ١٠ ساڵە ڕێبەریەتیمان نەیتوانیوە چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت. پێش ئەوە کاتێک ڕێبەریەتیمان کۆدەبووەوە ٢٤ سەعات لەژێر گوشارێکی بەردەوامدا بوو و بە کامێرا چاودێری دەکرا. ڕێبەریەتیمان قەد بە ئاسوودەیی و لەچوارچێوەیەدا مافە یاسایییەکانی وەرنەگرتووە و لە ڕاستیدا ئەم دۆخە خۆی نیشاندەری ئەوەیە کە ئەو ڕژێمەی لە ئیمرالی دایە چەندە تایبەتە و چەندە تایبەت بە ڕێبەرایەتیمان بەکار دێت. چوار هاوڕێ دیکە لەگەڵ ڕێبەریەتیمانن. یەکێک لەو هەڤاڵانە دەبێت بە پێ یاسای خۆیان ئازاد بکرێت، حوکمەکەی تەواو بووە. بەڵام ئازادی ناکەن. دەزانی بۆ؟ بۆ ئەوەی هیچ هەواڵێک لە ڕێبەریەتیمان نەبیستێت. بۆ ئەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەریەتیمان نەگاتە دەست هیچ کەس. بۆ ئەوەی گەلی کورد بەردەوام نیگەران و لە پەرۆشدا بێت و لەسەر پرسی گەلەکەیان تێکۆشان نەکەن. بۆئەوەی بتوانن لەکەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا سیستەمی جینۆساید و ئەشکەنجە دژی گەلی کورد جێبەجێی بکەن، بۆ ئەوەی ئەشکەنجەی دەرونی گەلی کورد بدەن و سود لە بارمتەگرتنی ڕێبەرایەتیمان وەربگرن. هەڤاڵمان هەڤاڵ بەسێ لە هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئەوان داواکاری بەسەر ئێمەدا دەسەپێنن. ئەگەر ئێوە ئەو کارە بکەن ئێمەش ئەم کارە دەیکەین. ئەوە نیشان دەدات کە ڕێبەرایەتیمان لە چ جۆرە دۆخێکدا بە بارمتەگیراوە.

“بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆشەگیری زۆر گرنگە”

لە وەها بارودۆخێکدا ڕاگەیاندنی وەها ڕاپۆرتێک لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گرنگە. بە تایبەت لە بابەتی پارێزەران پێویستە دەستبەجێ بچنە ئیمرالیەو دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆش زۆر گرنگە. هەروەها دەمەوێت هەندێک شت زیاد بکەم. بۆ نموونە چەند مانگێکە باس لە هەڵوێستی سی پی تی دەکەین. کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت؛ سی پی تی ڕێکخراوێکە کە لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلانی ئەوروپا و گەلانی جیهان دامەزراوە. دامەزراوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکانە. بەڵام چ لێدوانێکیان دا؟ دەڵێن ئێمە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو ناکەینەوە چونکە دەوڵەتی تورک ڕێگە نادات. من باسی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ ناکەم. تەنانەت باسی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤یش ناکەم. هەروەها فەرمانگەی یاسایی سەدە بەیاننامەیەکی لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کردەوە. بەڕاستی گرنگە. بەڕێز ئۆزگور ئەرۆڵ لەسەر ئەم بابەتە لێدوانێکی دا و وتی: “١٤ ساڵ لەمەوبەر، ١٥ ساڵ لەمەوبەر کاتێک کۆبوونەوەکان دەکرا و لەناکاو کۆبوونەوەکان پچڕا و ڕێگری لە ڕۆیشتنی پارێزەران کرا، سی پی تی بەیاننامەی دا و ئاماژەی بەوەکرد، ناتوانرێت ڕێگری لە کۆبوونەوەی پارێزەران بکرێت. بەڵام ماوەیەکی زۆرە کۆبوونەوەکان و ئەرکی پارێزەران بەرامبەر بە موەکیلەکانیان ڕاگیراوە، سی پی تی هیچ ناکات و هیچ لێدوانێک نادات. دەڵێن دەوڵەتی تورک ڕێگە بەبڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتەکان نادات، بەڕاستی هەندێک شت نیشان دەدات. چی نیشان دەدات؟ نادادپەروەری و کردەوەی خراپ نیشان دەدات. ئەوە نیشان دەدات کە هیچ شتێک لەوێ بەشێوەیەکی یاسایی ناڕواتەپێس. لەو ڕووەوە چیتر ناتوانرێت ڕاستیەکان بشاردرێنەوە. ئێمە پێشتر ئەمەمان لە تورکیا بە باشی زانیوە هیچ یاسایەک لە تورکیەدا نییە. لە هەموو حاڵەتێکدا دادپەروەری لە تورکیادا نییە. کاتێک باس لە مەسەلەکە دەکرێت، کاتێک باسی کورد دێتەپێشەوە ئیتر شتێک بەناوی یاسا بوونی نییە. ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک کە کاردانەوەی کۆمەڵگای جیهانی و مرۆڤایەتی لێ بکەوێتەوە. چونکە ویژدانی مرۆڤایەتی ئازار دەدات. ڕێبەرێک هەیە کە تێکۆشانێکی وەها گەورەی پێشکەش کردووە. هەموو شتێکی لەپێناو مرۆڤایەتیدا داناوە. لەسەر ئەم تێکۆشانە مرۆییەی حوکمی لەسەر دەدرێت و ڕێگەی پێنادرێت سادەترین خواستەکانی، تەنانەت سادەترین مافەکانیشی پێ بدرێت. بۆیە ئەمە قبوڵکراو نییە و مرۆڤایەتی پەسەندی ناکات.

“پێویستە خەبات بۆ مافی هیوا بەردەوام بێت، ئەرکی ئێمە بەرخۆدانی شکۆمەندانە”

پێشتر باسی مافی هیوامان کردووە. ئەمساڵ جارێکی تر باسی مافی هیوا دەکرێت. لەو چوارچێوەیەشدا پێویستە گەلی کورد و دۆستانی لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام بن لە تێکۆشان بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ مافی هیوای وەربگرێتەوە کە لە یاسادا دیاری کراوە. هەموو ئەو یاسایانەی کە لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا هاتووە، ڕێگە بە سەرۆکایەتیمان دەدات کە دوای ٢٥ ساڵ لەم مافە بەهرەمەند بێت. ئەمەش بە کردەوە ناڕەواکان کە پێ دەوترێت سزای دیسپلین ڕێگری لێدەکرێت. هەفتەیەک لەمەوبەر دیسان سزای دیسپلینیان بە سەرۆک ئاپۆ دا سەپاند. ئێمە دەمانەوێت هۆکاری ئەم سزا دیسپلینانە بزانین. هەروەها پارێزەران دەیانەوێت بزانن. مەبەستم ئەوەیە کە ناکرێت ئەوەندە ئارەزوومەندانە بێت. سزای ئارەزوومەندانە و یەکلایەنە ناتوانرێت دەربکرێت. ئەم شتانەی من دەیڵێم لایەنی یاسایین. ئێمە زۆر باش دەزانین کە هەموو ئەمانە یارییەکی سیاسییە کە پەیوەندی بە شەڕی گەلی کوردەوە هەیە. ئازادی گەلانی تورکیا گرێدراوە بە ئازادی گەلی کوردەوە، بۆ نموونه تا ئەم هەڵوێسته له ئیمرالی بەردەوام بێت، هیچ چارەسەریەکی سیاسی و یاسایی له کوردستاندا بەدی ناێت. هەروەها هیچ هەنگاوێکی ئاشتیانە لە کوردستان ناگیرێتەبەر. کەواتە نابێت کەس خۆی فریو بدات. واقیعی دوژمنێک هەیە کە بە شمشێری کۆمەڵکوژییەوە لە پێگەی کوشتنی گەلی کوردا ڕاوستاوە. ئەرکی ئێمە لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییە بەرخۆدانێکی شکۆمەندانەیە کە ئامانجی لەناوبردنی سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالییە.

“بەگوێرەی پێویست چالاکییەکان بەس نین، پێویستە لە باکور سەرهەڵدان دەست پێبکات”

بێگومان لە باکور کوردستان هەندێک چالاکیی هەیە. بە تایبەت ئەو چالاکییانەی کە لەلایەن کەسوکاری زیندانییەکانەوە دەستیپێکردووە بەردەوامن. بەڵێ پرۆسەی ئۆپەراسیۆن لە زیندانەکاندا گۆڕاوە. کەسوکاری زیندانیان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری و کردەوە نامرۆڤیانەی ناو زیندانەکان و بە تایبەت لە دژی سیستەمی کۆمەڵکوژیی ئیمرالیدا چالاکییەکان بەردەوامە. بەڵام بێگومان ئەمانە بەس نین. باکور کوردستان بناغەی تێکۆشانی ئازادیخوازیمانە. وەک دەڵێن هەموو شتێک لەوێوە پەرەی سەند و فراوان بوو. ڕاستییەکی لەو جۆرە بوونی هەیە. بەم مانایە پێویستە بەهەموو شێوەیەک شەپۆلی تێکۆشان بەرز بکرێتەوە بە جۆرێک لە گەڵ نەریتی تێکۆشانمان بگونجێت. هەروەها پێویست بە سەرهەڵدانی جەماوەری هەمەلایەنە کە لەسەر بنەمای هاودەنگی ڕێکبخرێت و بەرخۆدان بێنێتە ئاراوە پێویستە. دەکرێت ڕێپێوان بێت، دەکرێت ناڕەزایەتی شەقام بکرێت، دەکرێت بەشێوەی دانیشتن یان خەیمە هەڵبدرێت یان مانگرتن بێت. دەمەوێت ئەمە بڵێم، بەڕاستی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان نابێت بەم شێوەیە مامەڵە بکەن وەک ئەوەی جینۆساید نییە. دوژمن هەوڵێکی تایبەت دەدات بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی لەو شێوەیە دروست بکات کە وا بیر بکەنەوە دۆخەکە یاساییە. وا نییە. لە کوردستان بەتایبەت لە باکوری کوردستان ڕژێمێکی قڕکەر هەیە. سیستەمی کۆمەڵکوژیی هەیە. لە ناوەندی هەموو ئەمانەدا سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی بەڕێوە دەچێت. تا سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی نەشکێت هیچ شتێک کۆتایی پێ ناهێندرێت. ئابوری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان باشتر نابن، ئێمەش ناتوانین بە ئازادی بە شوناسی نەتەوەییمانەوە بژین.

لەو چوارچێوەیەشدا گەلەکەمان کە لە چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت باکوری کوردستان و دەرەوەی وڵات دەژین، دەبێت هەڵوێستی جددی نیشان بدرێت کە مانگی ئاب بگۆڕێ بۆ مانگی سەرهەڵدان، مانگی شکۆمەندی عەگیدەکان، دەبێت تێکۆشانی کۆمەڵایەتی زیاتر پەرە پێ بدرێت.

“پەدەکە هەوڵدەدات مامەڵە بە کۆردایەتیەوە بکات، خیانەتێکی گەورە دەکات”

یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ڕۆژەڤی تێکۆشان لە کوردستان شەڕە. گەریلاکانی ئازادی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرەنگاری داگیرکاری و جینۆسایدی تورک دەبنەوە. دوایین هێرشە داگیرکارییەکان کە لە ٣ی تەمموزەوە دەستیپێکرد، گەیشتە قۆناغێکی نوێ. سیاسەت و پیلانەکانی سوپای تورک بۆ قوڵکردنەوەی داگیرکاری، بە پاڵپشتیی پەدەکە، بۆ گەمارۆدانی هێڵی مەتینا-زاپ لەبەرنامەی کاریاندایە. هەموو شوێنەنیشتەجێیەکان بۆردومان کراون و چۆڵکران. ئەمەش هەمووی بە پاڵپشتی پەدەکە ئەنجام دەدرێت. لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلادا، کۆپتەرەکان خراوەتە خوارەوە. بۆ نموونە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گورزی لێدەدرێت و دەخرێنە خوارەوە و سەربازانی داگیرکەر سزا دەدرێن. بەپێی بارودۆخی ئێستا شەڕەکە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ دەوڵەتی تورک بۆ چ مەبەستێک ئەم هەموو ستراتیژییە گەمارۆدان و داگیرکارییانە جێبەجێ دەکات و ئامانجی پەدەکە چییە؟

سەرەتا بە ڕێزدارییەوە لە کەسایەتی شەهیدانی ئەم دوواییە دەڤریم و ئەبو لەیلا یادی هەموو شەهیدانمان بەرز ڕادەگرم. لە ڕاستیدا یەکێک لەو بەرخۆدانانەی کە لە مێژوودا تۆمار کراوە، لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و لە بادینان نمایش کرا. لە ڕاستیدا ناتوانین زۆر ڕوونکردنەوە بدەین. ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی دەربڕینی بەرخۆدانی گەریلاکانمان و ئەزموونەکانیان وتی: ” کێ دەریدەبڕێت، ڕوونی دەکاتەوە؟ وتی کێ ئەم ڕۆمانەمان دەنووسێت؟ کێ ئەدەبیاتی ئەم بەرهەمە دەنووسێت؟ بۆ نموونە ئەم هەست و ئەزموونانە چۆن دەنووسرێت؟ لە ڕاستیدا ئێمە ئێستا بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە لوتکەدا ئەوە ئەزموون دەکەین. هەموو هەستەکان وروژێنراون. ئەگەر هەستی گەورە و سۆزێکی گەورە بۆ ئازادی و پابەندبوونێکی گەورە نەبوایە، نەدەکرا لەم بوارەدا بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە پەرە پێبدرێت. لەو چوارچێوەیەدا دەمەوێت لە ڕێگەی ئێوەوە سڵاو ئاراستەی هەموو هەڤاڵانمان، بەتایبەت هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا بە درێژایی هێڵی فیدایی بوونی پەکەکەوە تێدەکۆشن دەکەم.

هاوبەشی :