کورتە بابەتێک دەربارەی داگیرکاری…

60
0
هاوبەشی :

ANF

جوگرافیای کوردستان کە بە بەهای گەورەی تێکۆشان بەرهەم هاتووە، ئەوەندە بەنرخە کە مرۆڤ بە تایبەتی نابێت خاکی باشوور بۆ خیانەت و داگیرکاری دەوڵەتی تورک جێ بهێڵێت.

شوێن پێی داگیرکاریی

پێویستە مرۆڤ ئەو شوێنانەی باشووری کوردستان کە هێرشی داگیرکەریان لەسەرە، بە ئیرادەیەکی بەرزەوە، ڕادەی داگیرکارییەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.

سەرەتا تێپەڕین لە خاڵەکانی ژێر کۆنترۆڵی پاراستن ومیت مەترسییەکی گەورەی هەیە. ئەو ڕووداوانەی بەسەر ڕۆژنامەنووسانی وەک سلێمان ئەحمەددا هات تا ئێستاش لە ڕۆژەڤدایە. بیهێنە بەرچاوت ڕۆژنامەنووسێک تەنیا بە بیانووی ئەوەی سنووریی بەزاندووە چییان بەسەر دێت.

بەم مانایە جارێکی دیکە گرنگی ڕۆژنامەنووسی دەبینرێت.

ئێمە زۆر بەوریاییەوە هەڵسوکەوت دەکەین لەبەرئەوەی چی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەدا هاتووە بەسەر کەسیتر دا نەیەت. چونکە ناهێڵن هەواڵ و زانیاری لەسەر ئەم شوێنانەی شەڕ و داگیرکاری تێدا هەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو بێتەوە. هەر ڕووداوێک لەو هەرێمانەوە ڕوودەدات، ڕاستی ڕووی پەدەکە کە لە ژێر ئیدارەی بنەماڵەی بارزانی دایە زیاتر و زیاتر ئاشکرا دەکات. هەر بۆیە ڕێوشوێنی بەربڵاویان گرتووەتە بەر، ئینترنێت زۆر خاوە و بڕینی ڕێگاوبانەکان و سنووردارکردنی سەرچاوەکانی پەیوەندی بۆ ڕێگری کردن لە ئاشکرا بوونی ڕاستیەکانە.

هەموو ئەم کارانە بەجۆرێک بۆ ئەوەیە کەس نەزانێت و ئاگاداری هێرشە کۆمەڵکوژییەکان نەبێت.

ئەمانە یەکەم شتانێکن کە بەرچاو دەکەون. لە گوندەکان ئەگرکەوتنەوە ڕوویداوە و زیانی زۆر بەخەڵک گەیشتووە واتا بە ئەنقەست کراوە، بەربەستی هاتوچۆ دانراوە، بە هۆی ئەوەی بەفڕۆکە زۆر شوێنی ڕێگاکەیان بۆردومان کراوە، هاتوو چۆ پێدا مەحاڵە، تەنانەت لە هەندێک شوێن ڕێگاکان چاڵ کراوە.

هۆکاری دروست بوونی چاڵەگەورەکانی ناوەڕاستی ڕێگاکان، بوردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکن.

بە شێوەیەکی سیستماتیکی ڕێگاکان بۆردومان کراون. یەکەم شت کە سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا ئەوەیە ئەو شوێنانەی ئاگری تێدا کەوتووتەوە بە هۆی بۆردومانەکانەوە بووە. لەبەر ئەوە بەڵکوو گەریلا لە کاتی گواستنەوەی سەرباز و کاروانە سەربازییەکاندا نەتونێ چالاکیی سابۆتاژ ئەنجام بدات. لە لایەکی ترەوە دانشتوانی ناوچەکە بۆردومان دەکەن بۆ ئەوەی شوێنی خۆیان چۆڵبکەن و ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنن.

سەرەڕای ئەوەی هاوینە، بەڵام ئەو کەسانەی سەوزە و میوەیان چاندووە، ناتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بەرنە سەر بێستانەکانیان ئەوەش زیانی بە هاووڵاتیان گەیاندووە. بۆ ئەوەی گەریلا سود لەم باخانە وەرنەگرن، باخچە و دارە میوەکان بۆردومان دەکەن و دەسووتێنرێن.

ئەو ڕێگایانەی کە خەڵکی مەدەنی بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان بەکاریان دەهێنا، ئێستا بوونەتە ڕێگای سەربازی. لێرە مرۆڤەکان لە هەر کات وساتێکدا لەوانەیە بکوژرێن. خەڵکی ئاگادار دەکەنەو ئەگەر ئەو ڕێگایانە بەکاربهێنن ئەوە بەرپرسیارن لەوەی چییان بەسەر دێت. لە ڕاستیدا ئەمە تەنها زانیاری نییە، زۆر کەس دەڵێن پەدەکە لە خاڵەکانیان کشاونەتەوە و ڕادەستی میت کراوە و لە هەندێ شوێن میت و پاراستن پێکەوە لە خاڵەکان لێپرسینەوە و هەڕەشە لە خەڵک دەکەن.

ئێمە هەموو ڕۆژێ شایەتحاڵی ئەوەین کەلوپەلی سەربازی بە بارهەڵگرەکان دەگواسترێتەوە بۆ هەرێمەکە. دیسانەوە یەکەم شت کە سەرنجمان ڕادەکێشێت ئەو دوکەڵەیە کە وەک هەورێکی تاریک ئاسمان دادەپۆشێت. ئەمانە شوێنەواری ئاگرەکانن کە هێشتا نەکوژاوەتەوە و بە ئەنقەست لەلایەن دەسەڵاتەوە پشت گوێ دەخرێن. فڕینی بەردەوامی درۆنە سیخوڕییەکان ڕێگە نادات خەڵک خۆیان ئاگرەکان بکوژێننەوە. ئەو کەسانەی ڕوو لە ئاگرەکان دەکەن لەلایەن درۆنە سیخوڕییەکانەوە هەڕەشەیان لێدەکرێ. بەم کارانە هەوڵدەدەن گوشارێکی دەروونی دروست بکەن. هەرچەندە ئەو کەسانەی ئاگرەکە دەکوژێننەوە گرنگی بە هەڕەشەکان نادەن، بەڵام ئەم گوشاری چەوساندنەوە و داگیرکارییە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە.

لە هەندێک شوێن دوکەڵی سپی بەرز دەبێتەوە. هەر لەدوورەوە هەست پێدەکەیت ئەو دوکەڵانە ئاسایی نین و ئێمە نایناسین. وەک پەیامنێری شەڕ کە ساڵانێکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کاردەکەین و لە شەڕەکانی گەریلاکاندا بوونمان هەیە وەک ڕۆژنامەنووس، یەکسەر تێدەگەین کە ئەم دوکەڵانە مادەی کیمیایی فسفۆڕن. ئەم دیمەنانە لەسەر زۆربەی شاخە بەرزەکان دەبینرێت. دوکەڵەکە سەرەتا لەسەر ناوچەکە بڵاودەبێتەوە و کاریگەری لەسەر رووبەڕێکی بەرفراوان دەبێت. پاشان هێدی هێدی بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەکارهێنانی گازە ژەهراویەکان کە فسفۆری تێدایە قەدەغەیە. بەڵام کاتێک باسی گەریلا و خاکی کوردستان دێتە پێشەوە، کەس دەنگی بەرز ناکاتەوە. زۆرترین کاریگەری ئەم دوکەڵانەی کە هێواش هێواش بڵاودەبنەوە و بەرەو ئاسمان بەرز دەبنەوە، خاک، ئاو، دارستان و زیندەوەرانی ناوچەکە دەخەنە بن کاریگەریەکی مەترسیدارەوە.

کاتێک بەناوچە تازە بۆردومانکراوەکاندا تێدەپەڕین، بەهۆی ئەو دوکەڵەی کە ناخمان دەگرێت، ناتوانین هەناسە بدەین. ڕووی خاکی زۆربەی ئەو ناوچانەی بوردوومان کراون ڕەنگی گۆڕاوە. زۆربەی ئاژەڵانی ناوچەکە گیانیان لەدەستداوە. تەنانەت مێروو و هەنگ کە بەرکەوتەی ماددە کیمیاییەکان بوونە لە پێش هەموو شتێکەوە بە کۆمەڵ دەمرن. بەهۆی ماددە کیمیاییەکان کە بە گەڵای دارەکانەوە دەلکێت، دوای ماوەیەک گەڵاکان وشک دەبن وە کاتێک ئاگات لێ نەبێت دەستت بەر ماددە کیمیاییەکان بکەویت، پێستت دەسوتێت.

تا مانگێک لەمەوبەر لە گوندەکانی ئەم ناوچانەدا کە باسمان کرد، بەدەیان هەزار کەس دەژیا. بەڵام لە ترسی ڕژێمی فاشیستی تورک ناوچەکانیان بە جێهێشتووە، ئەمەش بۆ پەدەکە ماوەتەوە و پیلانەکانیان خێراتر کردووە.

لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشووری بن کۆنترۆڵی سوپای تورک، ڕێگا بە دەنگ و ڕەنگی هیچ زیندەوەرێک نادرێت.

بەم مانایە ئەو توانا سەربازییانەی کە گەریلا لە ئاسمان و زەوینەوە پەرەیان پێداوە، لە بارودۆخی ناوچەکەدا ڕۆڵی خۆی هەیە. بەو ترسەی لە پشت هەر دارێکەوە گەریلایەک هەبێ، ڕەوایەتی بە لەناوبردنی دار و دارستانەکان دەدەن. سەرچاوەکانی ئاوی پاک و خواردنەوە ژەهراوی دەکرێن لەبەر ئەوەی دەڵێن گەریلا بەکاری دەهێنێت. سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کە دەست بە هێرشەکانیان دەکەن، لە ترسی ئەوەی هەر دەنگێک کە دەبیستن لەوانەیە گەریلایەک بێت، ناوچەیەکی بەفراوان دەسوتێنن. خەڵک چاوەڕوانی چی لەو سەربازانە دەکەن کە کولتوری دزی و دەستدرێژییان هەیە؟ ئەم دۆخە سەرساممان ناکات. تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی گەریلا پێشتر زۆرجاران حەقیقەتی سوپای تورکی نیشانداوە.

لە ڕاستیدا جوگرافیای کوردستان لەبەردەم کاولکارییەکی گەورەدایە. ئەوانەی لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگن، پێویستە بزانن کە داهاتووی خۆیان دەسوتێنن. جوگرافیای کوردستان کە بە بەهای گەورەی تێکۆشان بەرهەم هاتووە، ئەوەندە بەنرخە کە مرۆڤ بە تایبەتی ناتوانێ خاکی باشوور بۆ خیانەت و داگیرکاری دەوڵەتی تورک جێ بهێڵێت. گەریلاکانی کوردستان گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و پێداگری لەسەر پاراستنی ئەم خاکە دەکەن. ئەو شەهیدانەی ڕۆژانە دەدرێن نیشانەی ئەم ڕاستیەن. بەڵام ئەوانەی هەوڵی ڕاگرتنی داگیرکاری دەدەن، بەبێ ئەوەی ژیانی خۆیان ڕزگار بکەن دوایین قسە دەکەن.

هاوبەشی :