لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لە پارێزگای كەركوك سوودانی كاندیدێك بۆ پارێزگای شارەكە دیاری ئەكات

47
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵەكانی ڕۆژنامەى مەداى عێراقى، لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لە پارێزگای كەركوك سوودانی كاندیدێك بۆ پارێزگای شارەكە دیاری ئەكات، لەوكاتەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق پۆستەكە بە وەكالەت بە وەزیری دادای عێراق دەسپێرێت، کە یەکێکیشە لە سەرکردەکانى یەنەکە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مەدای عێراق، پلانی سودانی ئەوەیە کە ئەگەر لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک، ئەوا خالید شوانی بۆ سەرپەرشتیکردنی پارێزگای کەرکوک ڕادەسپێرێت.

ڕۆژنامەی “مەدا”ی عێراقی لە زاری بەرپرسێکی باڵای کەرکووکەوە بڵاویکردوەتەوە، ئەگەرهاتوو پێکهاتەکانی کەرکووک لەسەر پارێزگار و پۆستە ئیدارییەکان ڕێکنەکەون، ئەوا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پلانی خۆی جێبەجێ دەکات.

جێگاى ئاماژەیە، دوای ١٨ ساڵ لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەمجار لە كەركووك هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان ئەنجامدرا، تیایدا كورد حەوت كورسی، عەرەب شەش كورسی، توركمان دوو كورسی و مەسیحیەكانیش یەك كورسیان بەدەستهێنا، بەڵام تا ئێستا هێزە براوەكان لەسەر پۆستی پارێزگار ڕێكنەكەوتن.

هاوبەشی :