سەرۆكەكان ئازاترین وپیرۆزترین كەس نین!!! سەرۆكی ئەفغانستان وەك نمونە

455
0
هاوبەشی :

د.كامەران مەنتك

ئەوەی لە ئەفغانستان دەگوزەرێت، رۆمانەكەی سارتەر (هەڵدێر) مان بیر دێنێتەوە، كە چۆن رۆژئاواییەكان دانوستان لەگەڵ سەرۆكی پێشووی وڵاتێك دەكەن بۆئەوەی دەسەڵات جێبێڵێت، لە هەمان كاتیشدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكێكی نوێ دەكەن بۆئەوەی دەسەڵات بگرێتە دەست! لە هەردوو حالەتدا، دەسەڵات وەرگرتن ودەسەڵات جێهشتنەكە، جگە لەیاریەكی شەترەنج لەسەر تەختەیەكی فراوانی جوگرافیا زیاتر نیە!، جگە لە پڕۆسەی هێنان وبردنێك زیاتر نیە، لەنێوان ئەو هێنان وبردنەشدا، بەهەزاران خەڵكی وڵاتپارێزو نیشتمان پەروەر دەكرێتە قوربانی، ئەوانەی دێن ودەڕۆن، ئازاترین ودڵسۆزترین وزیرەكترین وئاوەزمەندترین كەسانی وڵاتەكەیان نین، وەك خۆیان نمایش دەكەن، بەڵكو ترسنۆكترین ونەزانترین وقێزەونترین بوونەوەری وڵاتەكەیانن، ئەوانە ئەو مرۆڤە چرووكانەن، كە بازرگانی بەوڵاتەكەیان دەكەن وهەركاتێك داوایان لێبكرێت، دەهێنرێنە سەر دەسەڵات وئەوەی تاوانە بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆیان دەیكەن، هەموو پیرۆزیەكانی ولاتەكەیان چرووك دەكەن وهەموو بەهاكانی دەخەنە ژێرپێ، بۆ رازیكردنی ئاغاكانیان سڵ لەهیچ ناكەنەوە، كاتێكیش رۆڵیان تەواو دەبێت ترسنۆكانە، بەشێكی زۆر لەزێڕ وزیوەكانیان هەڵدەگرن ومیللەتەكەیان گورگان خواردی دەكەن، ئەوەی ئێستا لە ئەفغانستان روودەدات. نمونەیەكی زیندووی ئەو شیكردنەوەیە، سەرۆكی ئەفغانستان نەك قارەمان وشۆڕشگێڕو وڵات پارێز نەبوو، بگرە ترسنۆكترین وبوودەڵەترین مرۆڤ بوو، لە تاريكترین چركەساتدا، دەستحەقی وڵات فرۆشیەكەی خۆی وەرگرت وخەڵكەكەی بۆ ئازار ونەهامەتی بەجێهێشت

هاوبەشی :