لە ١٠ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی سەر شنگالدا، كۆنفڕانسێك بە شێوەی ئۆنلاین بە دروشمی “دادپەروەری و ئازادی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی” بەڕێوەدەچێت.

52
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٨ تەموز ٢٠٢٤ لە ١٠ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی سەر شنگالدا، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە خەڵکی شنگال، کوردستان و دەرەوەی وڵات کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون ئەنجامدرا و تیایدا گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەری گرنگ کرا.

ئیدارەی خۆسەری شنگال ئەمساڵ جیاوازتر و بە هێزتر لە ساڵانی ڕابردوو پێشوازی لە ساڵیادی جینۆسایدی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ دەکات، تا ئێستا چەندین وۆرک شۆپ و کۆنفرانس لەسەر جینۆسایدەکە و ئامانجەکانی ئەنجام دراوە، هەروەها کۆنفڕانسی ئەمساڵیش بە دروشمی “دادپەروەری و ئازادی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی” بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان و بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە خەڵکی شنگال، کوردستان و دەرەوەی وڵات کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکەن، هەروەها پێکهاتەی عەرەبی شنگال و عێراق و باشووری کوردستانیش بەشداری کۆنفڕانسە کە بوون، بەتایبەتی ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکان و سیاسەتمەداران و ئەکادیمییستەکانی عێراق. جیهان

تەوەرەکانی کۆنفڕانسەکەدا بریتین لە هەریەکە لە، ” جینۆساید چۆن ڕوویدا، کێ هۆکار بوو، ئامانج لەو جینۆسایدە چی بووە و کێ ڕێگری لە کۆمەڵکووژی ئێزدییەکان کرد”.

هاوبەشی :