پەدەکە و تورکیا بازگەیەکی هاوبەشی نوێیان لە سنووری دهۆک داناوە

62
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بەدەستی گەیشتووە، شەوی ڕابردوو پاراستنی پەدەکە و دەزگای سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا لە گەلی قنتارا لە کۆمەڵگەی باگێرای شارۆچکەی زاوێتە و لەسەر ڕێگای نێوان ناوەندی پارێزگای دهۆک و شارۆچکەی ئامێدی بازگەیەکی ئەمنی نوێیان داناوە.

بازگەکە بە ناوی ئاسایشەوە دانراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی کاری هاوبەشى نێوان پاراستنی پەدەکە و دەزگای سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا دانراوە.

شێوازی پشکنین لە بازگەکە بەجۆرێکە لێپێچینەوە لە هاوڵاتیان بکرێت لە سنووری نێوان دوو وڵاتدا، لە کاتێکدا هاوڵاتیان لە ناوچەیەکی پارێزگای دهۆکەوە دەڕۆن بۆ ناوچەیەکی دیکە.

ئاماژە بەوەشكراوە ، کۆمپیوتەری داتا ئەمنییەکان لەم بازگەیادا ناوی تیرۆریست و بکوژ و تاوانبارانی تێدا نییە، بەڵکو داتای شۆڕشگێڕ و چالاکوان و نیشتمانپەروەرانی کوردی تێدایە کە لەلایەن دەزگاى سیخوڕى دەوڵەتی تورکیاوە داواکراون.

لەوێدا بە مەبەست دەست بەسەر کەلوپەل و خۆراکی هاووڵاتیانی بێ چەکدا دەگرن

هاوبەشی :