سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق بە دروشمی ” بە تێکۆشانی یەکگرتوویی لە دژی کۆمەڵکوژیی، ببە دەنگی خۆپاراستن دەستیپێکرد
بەیانی ئەمڕۆ ۆێنج شەممە، ٢٥ تەموزی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٩ ، لە هۆڵی قەسری سەدر لە شاری بەغداد بە پێشەنگایەتی ڕابیتەی ژنانی عێراق، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ، ڕێکخراوی ئۆری کەلتووری بۆ ژنان و منداڵان بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ ژنە ڕووناکبیر، ڕۆژنامەنووس، بەرپرسی ڕێکخراوەکان لە هەموو ناوچەکانی عێراقەوە سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق دەستیپێکرد.
کۆنفرانسەکە بە دروشمی ” بە تێکۆشانی یەکگرتوویی لە دژی کۆمەڵکوژیی، ببە دەنگی خۆپاراستن” بەڕێوەدەچێت.