پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

54
0
هاوبەشی :

پەخشان عەزیزی، چالاکوانی کورد کە لە نزیکەی ساڵێکە دەستبەسەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامێتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی قازی “ئیمان ئەفشاری” ئەو حوکمەی بەسەر ئەو چالاکوانە مەدەنییەدا سەپاندووە و ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٣ی ژووییە) بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە.

هاوکات ئاسۆ عەزیزی برای ئەم زیندانییە سیاسییە لە لاپەڕەکەی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاندووە کە ٣ ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەیشیان کە لەگەڵ خوشکەکەیدا دەستبەسەر کرابوون، سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

هاوبەشی :