ئاسایشی سلێمانی ڕێگریی لە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە دژی لەشکرکێشیی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد

65
0
هاوبەشی :

هێزە ئەمنییەکانى سلێمانی ڕێگەیان نەدا گردبوونەوە لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەڕێوە بچێت و دەستیش بەسەر کەل و پەلی پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوزدا گیرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانى بڕیار بوو “بەرەی یەکڕیزی دژی داگیرکاری”ى گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتى ئەنجام بدات، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا.

پەیامنێری رۆژنیوز ڕایگەیاند، وەک بڕیار بوو ئێوارەی ئەمرۆ لەبەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی دژی هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەبەشداری ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان گردبوونەوەیەک بەڕێوە بچێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداو بە زۆر بڵاوەیان بە گردبوونەوەکە کرد.

هاوبەشی :