هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ مۆڵگە و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران

54
0
هاوبەشی :

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گەڤەر، مەتینا و زاپ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ مۆڵگەی داگیرکەران و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران.

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

لە گەڤەر؛

لە ١٧ی تەمموز ٣ کامێرای چاودێری سوپای تورکی داگیرکەر کە لە گۆڕەپانەکانی گوندی جڤیان، شارگولاتا و گوندی سێ گوزی گەڤەر جێگیرکرابوون، دەستنیشان کران و دواتر تێکشکێنران.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ١٩ی تەمموز لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە چەکی کەسی و نیو ئۆتۆماتیکی لە هەرێمی بەرخۆدانی دەرگەلێ گورز وەشێنرا لە داگیرکەران. گورز لە مۆڵگەیەکی داگیرکەران درا و ٢ مۆڵگەش بەتەواوی تێکدران. داگیرکەران ویستی بەرپەرچدانەوەی چالاکیەکەیان بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا گورز لە ٢ مۆڵگەی دیکەیان درا. لەوێ ٢ مۆڵگە لە ناوبران و ٤ داگیرکەریش سزادران.

هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ١٧ی تەمموز بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لەناوبرا.

لە ١٨ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٥:٤٠ خولەکدا داگیرکەران دەیانویست کامێرای چاودێری بگۆڕن کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی تێکدرابوو، بەڵام بە تاکتیکی نیشانەشکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکیە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ١٩ی تەمموز لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لەو کاتەی کە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە جوڵەدابوون، بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی گورزیان لێ وەشێنرا و لە جوڵەیان خستن.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ١٨ی تەمموزی تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپایی تورکی داگیرکەر؛

لە ١٨ و ١٩ی تەمموز گۆڕەپانەکانی لۆلان، کۆلیت و شەهید شەریفی هەرێمی خواکوڕک ٩ جار، گۆڕەپانەکانی ئاڤتەهلی، دەشتی کافیا، سپیندار، کانی گوزێ، گرگاشێ و مژێی هەرێمی گارە ١٠ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٦ جار؛ بەگشتی ٢٥ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

٢٠ی تەمموز گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکرا.”

هاوبەشی :