وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕاگەیاندراوێكی لە بارەی کوژرانی فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپاکەی لە زاپ بڵاوکردەو، کە بەدەستی گەریلاکانی ئازادی کوژراوە

47
0
هاوبەشی :

 

لە ئاریان تیڤی وەرگیراوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕاگەیاندراوێكی لە بارەی کوژرانی فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپاکەی لە زاپ بڵاوکردەو، کە بەدەستی گەریلاکانی ئازادی کوژراوە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا دا هاتووە، فەرماندە عەبدوڵا جەم دەمیرکان، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە ٤ـی تەمووزی ٢٠٢٤ برینداربوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە ١٩ـی تەممووز مردووە.

هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ویستی وەک هەموو جارێک کوژرانی سەرباز و فەرماندەکانی بە دەستی گەریلاکانی ئازادیی بشارێتەوە، بەڵام ئەمجارە نەیتوانی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپاکەی بشارێتەوە و ناچار بوو بۆ ڕای گشتیی ڕایبگەیەنێت.

وێرای ئەوەی دەڵێت، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە بووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت ئەو فەرماندەیە لەناو یەکێک لەو هێلیکۆپتەرانەدا بێت، کە گەریلاکانی ئازادیی لە ١٠ و ١٦ـی تەمووز خستیانە خوارەوە.

هاوبەشی :