هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: ١١ چەکدار و چەتەی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و بریندار بوون

47
0
هاوبەشی :

Screenshot

 

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: ١١ چەکدار و چەتەی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و بریندار بوون

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لە بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە چالاکییەکی وڵامدانەوەدا لە ناوچەی داگیرکراوی “باب”، ژمارەیەک چەکداری داگیرکەری تورکیا کوژراون.

لە بەیاننامەیەکدا: “لە بەرواری ١٦ی ژووییە ٢٠٢٤، هێزەکانمان لە چالاکییەکی تایبەتدا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی باب، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ چەکداری داگیرکەر کوژران و ٣ چەکداری دیکە بریندار بوون.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەر ئەو ڕۆژە هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین هەر لەو ناوچەیە هێرشیان کردۆتە سەر گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجامدا ٥ چەتە کوژراون و چەتەیەکی دیکە بریندار بووە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها تەئکید کراوەتەوە کە هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەو دوو چالاکییەدا ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی داگیرکەرانیان دەست خستووە.

هاوبەشی :