لە بەریتانیا بانگەوازی ‘دەستوەردانی بەپەلە لە دژی داگیرکەری’ راگەیەندرا

55
0
هاوبەشی :

 

حیکمەت ,  ANF

لە بەریتانیا رێکخراوە کوردستانییەکان، ئەکادیمیسیان، چالاکوانانی سەندیکایی و نوسەران نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەیڤد لاممی کرد و داوایانکرد لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست نیشان بدەن.

لە هەڵبژاردنی ٤ی تەمووزدا لە بەریتانیا پارتی کرێکاران بە جیاوازیەکی زۆرەوە دەسەڵاتی گرتەدەست. دەیڤد لاممی کە یەک لە دیارترین کەسایەتیەکانی پارتی کرێکارانە و هەروەها پەرلەمانتاری ناوچەی تۆتنهامە کە ژمارەیەکی زۆر کوردی تێدایە، بووە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. دەیڤد لاممی کەسێکە کە لە نزیکەوە ئاشنایە بە پرسی کورد. بەهۆی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان چەندین سەردانی ئەنجامداوە و هەروەها بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەی ناوەندی کۆمەڵەی کوردیدا کردووە.

لاممی لە دیدارێکدا باسی لەوەکردبوو کە نیگەرانی گەلی کورد و دڵەڕاوکێکانی لە جێدان و وتبووی کە حکومەتی پرتی پارێزگارانی بەریتانیاش لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان بەرپرسیارە.

کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا، رێکخراوە کوردییەکان و دۆسانی کورد کە لە پەرلەمانتار، چالاکوانی سەندیکایی، رۆژنامەوان، رۆشنبیر و نوسەران پێکدێت، لەسەر ناوی دۆستانی کورد نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری دەرەوەی بەریتنیا دەیڤد لاممی کرد و لە نامەکەدا لە دژی هێرشە داگیرکەری و قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بانگەواز راگەیەندراوە. ئەو کەسانەی نامەکەیان واژۆکردووە: “پەرلەمانتاری پارتی سەوز بۆ سکۆتلەندا ڕۆس گریر، مامۆستای زانکۆی ئەدینبۆرگ دکتۆر نیکۆڵاس ئێس ماتیۆ، مامۆستای زانکۆی گۆڵدسمیتس لە لەندەن پڕۆفیسۆر لێنکا ڤرابلیکۆڤا، مامۆستای باڵا لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان پڕۆفیسۆر ستیفانۆ با، بەڕێوەبەری توێژینەوەی سینەما لە زانکۆی مانچستەر دکتۆر ڤیکتۆریا لۆی، نووسەر جاسینتا کرکێتا، پارێزەر مارگریت ئۆین، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یونیسۆن ستێڤن سمیل، مارگریت گالاچەر سەرۆکی لقی یونیسۆن باشوری لانارکشایر.”

هەروەها نامەکە لەلایەن چەندین رێکخراو و رێکخستنی وەک تەڤگەری ئازادی، کەژار، پەژاک، کۆنگرەی ستار، تۆڕی پشتیوانی کوردستان و نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لە بەریتانیا، واژۆکراوە.

هاوبەشی :