گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەو هێلیکۆپتەرە سکۆرسکیەی دوێنێلە زاپ خستیانە خوارەوە ١٢ داگیركەر تێدا سزادرا٠

65
0
هاوبەشی :

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ، گورزیان لە هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی سەر بە سوپای داگیرکەری وەشاند، لە هێلیکۆپتەرەکەدا دوو فڕۆکەوان، دوو تەکنککار و ئەفسەرێک و حەوت سەرباز بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی فیدای ئاپۆیی بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان زیاتر دەکەن و ئەم بەرخۆدانەش دەکەنە چالاکیی داهێنەرانە و دەوڵەمەند، بەم شێوەیە گورزی قورس لە داگیرکەران دەدات، هێزەکانمان بە شێوازی کاریگەر تەکنیکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک دەکەنە ئامانج.

هەرەوەها ڕاشیگەیاندوە، شەوی ١٦ـی تەمووز هێزەکانمان هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیان لە هەرێمی زاپ خستە خوارەوە، ئەو هێلیکۆپتەرە کە دەیویست لە هەرێمەکەدا بنیشێتەوە کەوتە خوارەوە و لەناوچوو، ١٢ کەسی سەرنشینی ناو هێلیکۆپتەرێکی بریندار بوون، سەرەڕای ئەوەی ئەفسەرێک بەناوی مستەفا، دوو فڕۆکەوان بە پلەی تەگمان، دوو تەکنیککار و حەوت سەرباز بریندار بوون.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ١١ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ١٥ تا ١٧ـی تەممووز لە گۆڕەپانی گردی بەهار، گردی نەورۆز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئیم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشلی لە هەرێمی مەتینا، هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خرایە خوارەوە و لە ئەنجامدا دوو فڕۆکەوان، دوو تەکنیککار و ئەفسەرێک و حەوت سەرباز بریندار بوون هەروەها بلاجکتۆرێک، کامێرایەکی چاودێری و تەقەمەنیی داگیرکەران لەناوبراون و گورز لە دوو سەنگەر وەشێندراوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ١٦ـی تەمووز تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکراوە.

هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، لە ١٥ و ١٦ـی تەمووز لە گۆڕەپانی شەهید شەریف، گردی شەهید هێمن، لۆلان، کۆلیت، سنینێ و گردی شەهید هاوار لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانی درێ، زەنل و دەشتی کافا لە هەریمی گارە، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ لە هەرێمی مەتینا؛ بە گشتی ٢٠ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون.

هەروەها لە ١٥، ١٦ و ١٧ـی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکراون.

هاوبەشی :