چارەنوسی شەنگال چارەی ھەر ھەمومانە

338
0
هاوبەشی :

 

نوسینی:- تارا حسێن‎

یەک لەشکر لە شرۆڤەکارانی کورد ھەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەوەی ئاخۆ دۆخی ئەفغانستان لە عێراق ڕوودەدات؟
‎گریمان ڕودەدات، تۆ ئامادەکاریت چیە؟ پلانت چیە؟

‎سەیر لەوەدا نیە کە ئەو ئەگەرە تاوتوێ بکەیت، سەیر لەوەدایە شەنگالێک کە جینۆساید کرا بە دەستی داعش و پیلان و ھاوکاری تورکیا، ئێستاش لێی ناگەڕێن و ئەمڕۆ لە ناو خەڵکی سڤیل و ناوەندی بازاڕدا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی و ھاوکاری سیخوڕی کوردی بۆردومانی دەکات و کۆمەڵکوژی دەکات!!

سەیر ئەوەیە شەنگال نزیکترە یان کابوڵ
‎ئایا بۆ تۆ؟ لە ھەولێر لە سلێمانی دۆخ و سیناریۆی شەنگال نزیکترە دوبارە ببێتەوە یان کابوڵ؟
‎ئەی بۆ ھەڵوێستێک نیشان نادەیت؟
‎پێم وایە کابول نزیکی پێنجوێن یان کەلار یان دھۆک بوایە ئەو خەڵکەی خۆمان ھێندەی شرۆڤە نەدەکرد.

‎ھاوڕێیان، ڕۆشنبیران، وڵاتپارێزان وەرن با بە مەیدانی دژی ھێرشی سەر شەنگال ھەڵوێستێک نیشان بدەین، دۆخی شەنگال نمونەیەکی بچوککراوەی (کوردستان- عێراق- ڕۆژھەڵاتی ناوینە)

چارەنوسی شەنگال چارەی ھەر ھەمومانە

هاوبەشی :