ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئاماری شەهیدەكان و بریندارەكانی دوێنێ ڕاگەیاند

402
0
هاوبەشی :

 

ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەری شەنگال ڕاگەیاندێكی بلاو كردەوە  دەربارەی هێرشی فڕۆكە جەنگیەكانی دەولەتی توركی داگیركەر بۆ سەر نەخۆشخانەی سكێنی لە شەنگال

دوێنێ ١٧ ئاب ٢٠٢١ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا هێرشیان كردە سەر نەخۆشخانەی سكێنی، لە ئەنجامی ئەو بوردومانەدا( ٨ )هەشت كەس شەهید بوون و ( ٤ ) چوار كەسیش بریندار بوون، چوار لە شەهیدەكان كارمەند و خەباتكاری نەخۆشخانەكە بوون و چوارەكەی تریان شەڕڤان بوون، هەروەها یەكێك لە شەهیدەكان خەڵكی باكووری كوردستان.

 

هاوبەشی :