کەجەکە: بەرۆحێتی ١٤ی تەموزەوە تێبکۆشین، بەدڵنیاییەو دوژمن شکست دێنێت!

40
0
هاوبەشی :

 

کەجەکە: لە دژی هێرشی قڕکاری و داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانێتی ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە-داعشدا پێویستە بە ڕۆحی ١٤ی تەموزەوە تێبکۆشین. گەر بە بەرفراوانییەوە بە رۆحێتی ١٤ی تەموزەوە تێبکۆشین، ئەوا بە دڵنیاییەوە دوژمنی قڕکەر و چەوسێنەر بەشی شکست دەبێت.

بەرخۆدانی ١٤ی تەموز

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیانداراوەکەدا کەجەکە دەڵێت: “پێ دەنێینە ناو ٢٤هەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزەوە، کە لەلایەن تەڤگەری ئازادیمانەوە وەک رۆژی حورمەتی نەتەوەی دیاریکراوە. بە خۆشەویستی و حەسرەتەوە شەهیدانی نەمری بەرخۆدانی ١٤ی تەموز کەمال پیر، محمەد خەیری دورموش، عاکیف یلماز و عەلی چیچەک بەبیردێنینەوە. لە کەسێتی ئەوانەدا جارێکی دیکە بە ڕیزداری و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی یاددەکەینەوە و بەڵێنمان بۆ شەهیدان دوپات دەکەینەوە. ئەم ڕۆژە پیرۆزە کە گەلەکەمان وەک ڕۆژی حورمەت دیاریکردووە پێرۆزی دەکەین لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان و مرۆڤایەتی. بەرخۆدانی ١٤ی تەموز سەرکەوتنێکی پیرۆزە. لە دژی ئەو توندییە نەتەوەی لەسەر گەلی کوردستان سەپێنرا بووە بەرخۆدانێکی مەزن و تەڤگەری سەرکەوتن، بەم شێوەیە حورمەتی نەتەوەی گەلەکەمانی ڕزگارکرد. لەم ڕەهەندەوە هێڵی ١٤ی تەموز لە ناو تێکۆشانی ئازادی نەتەوەیی گەلەکەماندا زیندووە و دەژیت.”

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە مێژووییەکان کە دەبێت لە مێژووی کوردستاندا تێیبگەین، بەرخۆدانی 14ی تەموزە و ڕایانگەیاندووە: “کاتێک مرۆڤ لە ڕووی گەشەدانی نەتەوەیی ، کۆمەڵایەتی، سیاسی، کولتووری و هونەریییەوە هەڵسەنگێنێت بە دڵنیاییەوە مانای لەم جۆرەی هەیە. لەم ڕوانگەیەوە زۆر گرنگە لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز تێبگەین. دیسان پێویستە مرۆڤ ئەو کەسایەتییە گەورە مێژوویانە یاد بکاتەوە و لێی تێبگەن کە پیشەنگایەتی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزیان کردووە. هەڤاڵ کەمال، خەیری، عاکیف و عەلی کەسایەتی مێژوویی زۆر گرنگن نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ پاراستنی بەها مرۆڤایەتییەکانیش، کە لە هەلومەرجی سەختدا نوێنەرایەتی ئەمەیان دەکرد. بە دڵنیاییەوە دەبێت وەک مرۆڤی گەورە سەیر بکرێن و لێی تێبگەن.

ئەوەی زۆر بە باشی هەست، فکر، کەسایەتی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز دەردەبڕێت، قسەکانی هاوڕێ خەیری دورموشە کە بە بێ ترس مردنی هەڵبژارد. هاوڕێ محمەد خەیری دورموش دەبێژێ ‘لەسەر گۆڕەکەم بنوسن قەرزداری گەل’ و بەم شێوەیە خۆشەویستی و دڵسۆزی خۆی بۆ گەل، ئازادی و تێکۆشان پیشاندا. لەم ڕووەوە گەلی کورد، گەنجانی کورد و ژنانی کورد پێویستە هەموو کاتێک بە پێزانین و خۆشەویستییەوە خاوەنداری لەم کەسایەتییە مێژوویە گەورانە و تێکۆشانیان بکەن.

ئەو قۆناغە مێژوویە پڕ لە سەرکووتنە، لەسەر بنەمای بەرخۆدانی ١٤ی تەموز هەڵکشاوە

بەرخۆدانی ١٤ی تەموز ڕووداوێکی هێندە گرنگە کە پێویستەکات لە چەندین ڕەهەندەوە لێکۆڵینەوە لەسەر بکرێت. ئەم بەرخۆدانە تاوانکاری فاشیستی ١٢ی ئەیلولی تێکشاند کە خواستی بوو بە ڕەهای گەلی کورد لە ناوبەرێت. لە دژی تەسلیم بوون وەستایەوە و جەختکردنەوە بوو لە مسۆگەرکردنی سەرکەوتن بە بەرخۆدان. بەرخۆدانی گەیاند بە سەرکەوتن و قۆناغی تێکشاکاندی لە کوردستاندا بەتەواوی داخست. مرۆڤ دەتوانێت بێژێت بە بەرخۆدانی ١٤ی تەموزەوە گەلی کورد یەکەم سەرکەوتنی مانەوەی بەدەستهێنا و دەربازی قۆناغێکی نوێ بوو. ئەو قۆناغە مێژوویە پڕ لە سەرکووتنە، لەسەر بنەمای بەرخۆدانی ١٤ی تەموز هەڵکشاوە بۆ پێشکەوتنی پەکەکە و جۆری تێکۆشانی پەکەکە، هێڵی ١٤ی تەموز دیارکەربوو. شۆڕشی ژیانەوە نەتەوەی هۆکارەکەی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزە. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای هێڵی ١٤ی تەموز هەنگاوی تێکۆشانی گەورەی هاویشت، گەریلای ئامادەکرد و ناردنییەوە بۆ وڵات. گەریلا قۆناغی ١٥ی ئابی دەستپێکرد، شۆڕشی ژیانەوەی پێکهێنا و تێکۆشانی ئازادی کوردستانی مسۆگەر کرد.

یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز ئەوەیە چالاکی مەزنی بێ ترس و بوێرانە و قارەمانێتییەکەی مەزن پێشکەوت. کودەتای ١٢ی ئەیلولی فاشیست وەک قڕکردنی گەورە لە دژی کۆمەڵگە پەرەی سەند و شۆڕشگێڕانی هاویشتە زیندانەکان و ئەشکەنجەدانەکانی قورسترکرد. دەیویست شۆڕشگێڕان بە گوشار و ئەشکەنجە تێکشکێن و کۆمەڵگە تەسلیمی سیستەمی سیاسی بکەن. یەکێک لەو جێگایەنی کە ئەشکەنجەیەکی زۆری تێدا دەدرا زیندانی ئامەد بوو. زهنێتی دژە کوردان، قڕکەر، ئەشکەنجەدەر، ڕەگەزپەرست و فاشیست زیندانی ئامەدی گۆڕیبوو بۆ جێگەیەک کە حورمەتی مرۆڤایەتی تێدا بشکێنرێت. ئەوەی لە زیندانی ئامەددا بەرامبەر شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزانی کوردستان ئەنجامدرا، پیشاندەری ئەوەبوو کە دەوڵەتی قڕکەر و فاشیستی تورک لە دوژمنایەتیکردنی کوردا چەندە قوڵ و ڕەگداکوتاوە. بەڵام زیندانیانی بەرخۆدێر ئەم بێ حورمەتییەیان ڕەتکردەوە و بە پیشاندانی ئیرادەیەک کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە نمونەی کەمە سەرکەوتن. بۆیە بەرخۆدانی ١٤ی تەموز بە مانای سەرکەوتنی بەرخۆدانی مێژووی مەزن و پوچەڵکردنەوەی قۆناغی ١٢ی ئەیلولی ڕەگەزپەرست، قڕکەر و فاشیستە.

بانگەوازی بۆ پێشخستنی بەرخۆدانی فرەلایەنە دەکەین

ئەڕۆ ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نوێنەرایەتی پرۆژەی ١٢ی ئەیلول دەکات. بۆ ئەوەی ئامانجی ئەو پرۆژەیە بەدەستبخات، هێرشی هەموو گەلان و بە تایبەت گەلی کورد، ژنان و مرۆڤایەتی و سروشت دەکات. ئامانجی هێرشە بەرفراوانەکەی داگیرکەر کە لە باشووری کوردستان دەستپێکراوە قڕکردنی کوردانە. پێویستە بە رۆحی ١٤ی تەموزەوە لە دژی ئەم هێرشانە داگیرکاری و قڕکارییانەی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانێتی ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە- داعش لە دژی باشووری کوردستان رابەرایەتی بەرخۆدان بکرێت. کاتێک بە رۆحی ١٤ی تەموزەوە بەرۆخۆدانێکی فرەلایەن ئەنجام بدرێت، بەدڵنیاییەوە دوژمنی قڕکەر و ستەمکار تێکدەشکێنێت و گەل سەردەکەوێت. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی دەکەین لە تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان، گەنجان و ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان، گەلانی عێراق، هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت گەلانی عەرەب و هێزی سۆسیالیست خواز و دیموکراتیک لە باشووری کوردستان لە دژی داگیرکاری هەڵوێستێکی بەهێز بنوێنن و بەرخۆدانی فرەلایەنە پەرەپێبدەن.”

هاوبەشی :