پەکەکە: ڕۆژ ڕۆژی پاراستن و ئازادیی کوردستانە!

63
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: ڕۆژ ڕۆژی لەسەر هێڵی بەرخۆدانی فیدایی ١٤ی تەمموزە ڕۆژی بەرخۆدان و سەرکەوتنە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە-داعش. ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە لە دژی داگیرکاری و لکاندنی باشووری کوردستانە لەلایەن فاشیستی-مرۆڤکوژەوەیە و ڕۆژی پا

ڕاگەیەندراوی ١٤ی تەمموز

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند: لە ٤٢ـەمین ساڵیادی بەرخۆدانی مەزنی ڕۆژووی مەرگی ١٤ی تەمموزداین کە بووە هۆی گۆڕینی چارەنووسی گەلی کورد. بەم بۆنەوە سڵاو لەو بڕیارە مەزن و بەرخۆدان و تێکۆشانە مێژووییە دەکەین کە بۆ شکۆ و ئازادیی ٤٢ ساڵ پێش لەسەر ئەو بنەمایە پەرەی سەند و گەیشتە ٤٣ـەمین ساڵی بەرخۆدانەوە. ئێمە بە ڕێز و حورمەتەوە ئافرێنەری ئەم بەرخۆدانە مەزنە محەمەد خەیری دورموش، کەماڵ پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک بەبیر دێنینەوە. سەرەتا ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هەڤاڵانمان و گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دیموکراسیمان پیرۆز دەکەین. لە ٤٣ـەمین ساڵی بەرخۆداندا، بە ڕۆحی سەرکەوتن و بەرخۆدانی فیدایی ١٤ی تەمموزەوە، درێژە بە هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە دەدەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.”

راگەیاندراوەکەی پەکەکە بەم شێوەیە: “وەک دەزانرێت بەرخۆدانی ڕۆژووی مەزنی مەرگ کە لە ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ لە لایەن زیندانیانی شۆڕشگێڕەوە لە دژی ڕژێمی فاشیستی- سەربازی ١٢ی ئەیلول لە زینداندا بەڕێوەچوو، ٤٢ ساڵ تێدەپەرێت. ئەو بەرخۆدانە مێژووییەی کە بە وتنی، “ئێمە بە پارتیمان و ئازادی گەلەکەمان گرێدراوین و دەیپارێزین” دەستی پێکرد، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. لە کەسایەتی ڕژێمی فاشیستی- سەربازیی ١٢ی ئەیلولدا عەقڵیەت و سیاسەتی داگیرکاریی و کۆمەڵکوژی حکومەتی تورک هەڵوەشایەوە. لە ماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستان بە درێژایی ئەو بڕیار و سەرکەوتنە مێژووییە پەرەی سەندووە و دەستکەوتی مەزنی خوڵقاندووە و ئەمڕۆ بووەتە هیوای مرۆڤایەتی. ئەم بناغەیە زۆرێک لە پێشهاتە شۆڕشگێڕییەکانی، لە شۆڕشی ژیانەوە تا شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی، لە شۆڕشی فکریی مەزنەوە کە خۆی لە پارادایمی شارستانیەتی دیموکراتیکدا دەبینیتەوە تا شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا بە دوای خۆیدا خوڵقاندووە. کوردستان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ، گەریلای ئازادیی و هیزی پاراستنی خۆی دامەزراند و هێڵی ڕاستی تێکۆشانی بۆ ڕزگاری ستەملێکراوانی ئاشکرا کرد.

لە ١٤ی تەمووزدا لەسەر هێڵی بەرخۆدانی فیدایی تێکۆشان دەکەین و سەردەکەوین

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کراوەتەوە:

“ئێستا کە دەچینە ٤٣ـەمین ساڵی ئەم بەرخۆدانە مێژووییەوە، کاریگەریی زۆر ڕوون و بەهێزی ماوەتەوە. هێڵی بەرخۆدانی فیداییانی ١٤ی تەمووز لە تێکۆشانمان بۆ ئازادی و دیموکراسی لە هەر بوارێکدا بێت، ڕێگامان ڕوون دەکاتەوە. وەک هەمیشە و لە هەموو شوێنێک ‌هێزی مەزنمان پێدەبەخشێت، وەکوو چرای ڕووناک بەردەوام و ڕووناکی تێکۆشانمانە. ئیمرالی هێڵی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادیی جیهانیمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد دژی سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیریی و کۆمەڵکوژیی دیاری دەکات. سەرچاوەی سەرەکی هێز و ڕاستیی ڕووناکی تێکۆشانمانە لە دژی ستەمی فاشیست لە زیندانەکان، بەرخۆدانی گەل لە بەرامبەر قەیومەکان، هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە لە دژی تیرۆری فاشیست، دەستدرێژی ڕەگەزپەرستی لە شەقامەکان و بەرخۆدانی ئازادیخوازانە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە باشور و ڕۆژئاوا. ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل لە ٤٣ـەمین ساڵدا بە درێژەدان بە هێڵی بەرخۆدانی فیدایی ١٤ی تەمموز تێکۆشان دەکەین و سەردەکەوین.

ئامانجی سەرەکیمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە

ڕوونە کە لە ٤٣ـەمین ساڵی بەرخۆدانی مەزنەوە ئێمە لە هەڵمەتی ئازادی جیهانیدا ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. هەڵمەتەکە ٩ مانگی تەواو کردووە و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکان، ژنان و گەنجانمان بە تێکۆشانەوە پێشەنگایەتی ئەم هەڵمەتە دەکەن. وەک بزووتنەوە و گەل، پلانی سەرەکیمان پەرەپێدانی کاریگەر و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادیی جیهانییە، کە ئامانجی ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆیە. لەم پێوەندییەدا هێڵی بەرخۆدانی فیدایی ١٤ی تەممووز ڕێگامان باشتر ڕوون دەکاتەوە. ئاشکرایە لە ٤٣یەمین ساڵی بەرخۆداندا درێژە بە هەڵمەتی ئازادیمان دەدەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

هاوبەشی :