یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆزەبری كەمەرشكێنیان لە داگیركەری تورك وەشاند لە باشوری وڵات
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ دەربارەی دوو چالاکی جیاواز، لە دژی سوپای داگیرکەری تورک، کە هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستان دەدەن، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: “شەوی ٩ـی تەمووزی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ٢١:٠٠ لە نزیک گوندی کانێی ئامێدی بارهەڵگرێکی دەوڵەتی تورکی بکوژی گەلەکەمان کردە ئامانج کە کەرەستەی شەڕی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەگواستەوە.
ئەوەشیان ڕاگەیاند، لەم چالاکییەدا بارهەڵگرەکە ئاگری گرت و تێکشکا، ئەو سەربازە داگیرکەرە تورکەی بارهەڵگرەکەی لێدەخووڕی بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها ڕایانگەیادووە، لە ١٠ـی تەمووزی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی بامەڕنێ کرایە ئامانج، لەم چالاکییەدا ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە تێکشکا”.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “سوپای داگیرکەری تورک کە هەوڵی داگیرکردنی کوردستانی ئێمە دەدات، لە هەر کوێیەک بێت ئامانجی ئێمەیە و لە گورزی کەمەرشکێن دەربازی نابێ، ئەم چالاکییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی بۆردوومان و سووتاندنی گوندەکانی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئەنجامدراوە.”