ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات – قەسەدە ئاماری دەستگیرکردنی چەتەکانی د*اع*شی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە.

65
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات – قەسەدە ئاماری دەستگیرکردنی چەتەکانی د*اع*شی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە.

لە راگەیانداروەکەی قەسەدەدا هاتووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەنجامی ٢٨ ئۆپەراسیۆن، ٢٣٣ چەتەی د*اع*شمان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکردووە، کە لەناویاندا چەندین سەرچەتە بوونیان هەبووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا ١٠ چەتەی دیکەمان کووشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا چەتەکانی د*اع*ش چەندین هێرشی تیرۆریستیان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان ئەنجانمداوە و هەوڵیان دەدا دووبارە خۆیان ڕێک بخەنەوە، بەڵام نەیانتوانى سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

هاوبەشی :