ڕژێمی كۆنەپەرستی ئێرانی ئاتنا فەرقدانی ژنە هونەرمەندی کارتۆنیست، سزای شەش ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا

77
0
هاوبەشی :

 

ئاتنا فەرقدانی ژنە هونەرمەندی کارتۆنیست، لەلایەن لقی ٢٦ دادگای شۆڕشی تارانەوە، بە خستنەپاڵی دوو تۆمەتی جیاواز، سزای شەش ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا، لای خۆشیەوە محەممەد موقیمی پارێزەری ئاتنا شێوازی دادگایی کردن و بڕیاری دادوەر بە شانۆگەریی ناودەبات.

بەپێی هەواڵەکان، دادگا ڕۆژی ٩ـی حوزەیران دوابڕیاری دەرکردووە و لە ١٠ـی حوزەیران ئاتنا و پارێزەرەکەی لێ ئاگادار کردووەتەوە، کە بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان” سزای پێنج ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاتنا فەرقدانی ڕۆژی ١٣ـی نیسانی ئەمساڵ لە کاتی هەڵواسینی یەکێک لە کارەکانی لەسەر دیوارێک لە شەقامی پاستۆری تاران بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا.

پاش گواستنەوەی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەوین، سزای شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.

هاوبەشی :