هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، درۆنێک، رادارێک و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران

56
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە شەش چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژی ١٠ و ١١ـی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، لە شاخی زرنگلدان لە هەرێمی گارە، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ داگیرکەرێک سزادرا، درۆنێک، ڕادارێک و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران.

هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، ١٠ و ١١ـی حوزەیران گۆڕەپانەکانی لۆلان، خنێرەی سەروو، شاخی شەهید شەریف، سنین، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی کانیسارک و دەشتی کافیا، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی، بە گشتی ١١ جار بە فرۆکەی جەنگى بۆردوومان کراون.

هەروەها ١١ـی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرێ مەتینا و بامەڕنێ بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆرودومان کراون.

هاوبەشی :