بە بەشداری تەڤگەری ئازادی و ڕێكخراوە ئازادیخوازەكان و وڵاتپارێزان لە دژی گۆشەگیری و دانانی قەیوم خۆپیشاندانێك لە لەندەن بەڕێوە چوو

71
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٤ بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی ژنانی جیهانی و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ ، بەشداری كۆمسێۆنی تەڤگەری ئازادی لە لەندەن ، وڵاتپارێزان و دۆستانی گەلی كورد و ئازادیخوازان لە لەندەن، گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ئیستادا بەڕێوە دەچێت٠

ئەم ناڕەزایەتیە لە دژی دەوڵەتی داگیركەری تورك بە دانانی قەیوم بۆ شاری جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستان و سەپاندنی ٦ مانگی تر گۆشەگیری بەسەر ڕیبەری گەلان كە زیاتر لە سێ سالە ئەم گۆشەگیریە بەسەر ڕێبەر و بیرمەندمان لە زیندانی ئیمڕاڵی بەردەوامە.
خۆپیشاندەران دەوڵەتی دارگیركەری توركیان ڕسوا كردو لە هەمانكاتدا دەوڵەتی بەریتانیا و سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانیا شەرمەزار كرد بەهۆكاری پشتگیری دیكتاتۆر ئەردۆگان و دژایەتی گەلی كورد

هاوبەشی :