کاڵکان: فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە رووخان رزگاری نابێت

100
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ٢٤ کاتژمێر لەناو ترسدایە و وتی، “ترس هیچ سودی نییە، هەرچییەک بکات فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە رووخان رزگاری نابێت. لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دەڕوخێت”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەشداری لە بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤیدا کرد. هەڵسەنگاندنی کاڵکان لەسەر رۆژەڤەکان بەم جۆرەیە:

” بە رێزەوە سڵاو لە ئافرێنەری بەرخودانی ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ دەکەم. لە ئیمراڵی هێرش، گۆشەگیری، ئەشکەنجە، قڕکردن بەردەوامە، بێگومان لە بەرامبەر ئەوەش گەورەترین بەرخودانی واتاداری مێژووییش بەردەوامە.

لە پرۆسەی رابردوودا لە بەڕێوەبردنی سیستمی هەنوکەییدا گۆڕانکارییەک سازنەبوو. ئێمە ئەو کاتەش وتمان، بە سزای دیسپلین بیانوو بۆ گۆشەگیری سازدەکرێت. نەک هەر بۆ گۆشەگیری و رێگری لە دیدا، لە هەمان کاتدا بۆ رێگرییە لە سەرلەنوێ دادگایی کردنەوەی رێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی ‘مافی هیوا’ و رێگری لە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ئەو پاساوی یاسایی دەدۆزرێتەوە. ئێمە وتمان، لەوە بەردەوام دەبن. بەراستیش دواتر بینیمان، جارێکی دیکە رایانگەیاند کە سزای دیسپلین دراوە.

بێگومان هۆکاری ئەوە ئاشکرا ناکەن. بەراستیش دۆخێک نییە مایەی قەبوڵکردن بێت. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت؛ لەم جیهانەدا ئەو مرۆڤەی بە دیسپلینترین دەژی، بە رێکخراوترین شێوە دەجوڵێتەوە و خەبات دەکات رێبەر ئاپۆیە. بە هەزاران، بە دەیان هەزار مرۆڤ ئەوە دەزانن. لە راستیدا بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی کۆماری تورکیا ئەوانەی ئەم سزا بێ بنەمایانە دەبڕنەوە ئەوانیش دەیزانن. لەگەڵ ئەوەش وتنی ‘ سزای دیسپلین’ بێ واتایە. دەبێت مرۆڤ بە باشی تێبگات. ئەوە شتێکە لە خۆڕا داتاشراوە.

لەلایەکی دیکەوە هێرشی بەم جۆرە بەردەوامە، لە هەمان کاتدا بەرخودانی گەورەش لە ئیمراڵی بەردەوامە. بەرخودانی گەورە لە ئیمراڵی دەریدەخات کە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتی تورک لەو سیستمە قڕکەرەی خۆیاندا سەرنەکەون، شکست بێنن. بەرخودانێکی گەورە هەیە، بەرخودان بەردەوامە. لە سەر بنەمای دادگاییکردنی سیاسەت و مێشکی قڕکەر، کۆلۆنیالیست، فاشیست و مەحکومکردنی ئەو مێشکە، بەرخودان بەردەوامە. ئەو کاتە دەبێت ئێمە بە دروستی تێبگەین، بە گوێرەی ئەوە بە شێوەیەکی راست و تێرکەر بەشداری بکەین. گرنگ ئەمەیە.

تەنیا بە تێکۆشان دەتوانین بگەینە ئەنجام

دەبێت ئێمە سیستمی ئیمراڵی کە هیچ یاسا و ئەخلاقێک ناناسێت بۆ هەمووان ئاشکرا بکەین. هەربۆیە وتمان، تێکۆشانی یاساییش گرنگە. پاڕێزەران، لایەکانی بواری یاسا بە کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی جیاجیا ئەوە دەکەن. بەراستیش گرنگ و واتادارە. لەبەر ئەوەی مامەڵەی نایاسایی و بێ ئەخلاقی بەو جۆرە لە ئیمراڵی دەکرێت کە هاوشێوەی نییە. ئەوانەی بڕوایان بە یاسا هەیە ئەمە قەبوڵ ناکەن. پێویست بەوەناکات کە دیموکراتیش بن. یاخود سۆسیالیست بن. واتە هەر کەسێک بڕوای بە یاسا هەبێت ناتوانێت سیستمی ئیمراڵی قەبوڵ بکات. لەبەر ئەوەش زۆر گرنگە کە لە قاوبدرێت و ئاشکرا بکرێت، دەمامک لە سەر روخساری لابدرێت، نیشان بدرێت کە سیستمی ئیمراڵی چ جۆرە هێرشێکی نایاسایی و بێ ئەخلاقییە.

ئێمە دەبینین کە تێکۆشان لە دژی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی بە بەرفراوانی بەردەوامە. هەنگاوی گرنگ نراون. لە کوردستان بوو، لە دەرەوەی وەڵات بوو، لە هەموو شوێنێک دەبێت. دەوڵەمەند و فرەچەشن بوو. لەسەر بنەمای هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، چالاکیەک کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بەرفراوان، فرەچەشن و گەورە دەبن. بێگومان دەبێت باشتر گەورە بکرێن. دەبێت ئەوەی هەیە بە دڵنیاییەوە بە پێویست دانەنرێت. لەهەموو گۆڕەپانێک دەبێت باشتر بەرفراوان بکرێت، گەورەبکرێت و ئەنجام لە تێکۆشان وەربگریرێت. لەبەر ئەوەی تەنیا بە تێکۆشان ئەنجام وەردەگیرێت. ئەستەمە کە بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجام وەربگیرێت. بەڵام بەرەوپێشچوونەکانی ئێستا ئەرێنین.

بەم بۆنەوە جارێکی دیکە سڵاو لە هەموو چالاکوانان دەکەم. لە زیندانەکان و بەدەوری ئەوانەوە چالاکی بەردەوامە. لاوازیەکی کەمیش بوونی نییە. چالاکییە جەماەریەکان کە بەدەوری بەرخودان لە زیندان شەپۆل شەپۆل گەورە دەبن. ئەوە زۆر گرنگە و بەرەوپێش دەچێت. لە چالاکی جەماوەریدا لە هەموو شوێنێک جموجۆڵ بەردەوامە.

گوشارێکی زۆر خرایە سەر سی پی تی. ئاشکرابوو کە لەلایەنی یاساییەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن. دوای ئەوەی ئەمە بەناو رای گشتیدا بڵاوبووەوە و زۆر لایەن بە چالاکیەکانیان وایان کرد کە گوشار لە سی پی تی بکەن. چالاکیەکانی ژنان بە ئەنجام گەیشتن، چالاکیەکانی ناردنی نامە. لە هەموو دەوڵەتەکانی ئەوروپا رۆشنبیران، نوسەران، هونەرمەندان، کرێکاران، سەندیکاکان، دیموکرات، چەپگر، سۆسیالیست، دۆستانی کورد مۆری خۆیان لە ژێر نامەدا و نامەیان بۆ سی پی تی نارد. داوایان لە سی پی تی کرد ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبگەیەنێت. بانگەواز کرا، داوای لێکرا کە بچێتە ئیمراڵی زانیاری رابگەیەنێت. ئەوە خرایەڕوو کە ئەوە ئەرکێکی دیموکراتیک و سروشتیە. هەربۆیە داوا لە سی پی تی کرا کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی راپەڕێنێت.

ئەمە زۆر گرنگە، پێویستە بەردەوامی هەبێت و بەهێزتربکرێت. ئەمە ئاشکرابوو؛ سیستەمی ئیمراڵی، نا یاسایی، نادادپەرەوەری لە ئیمراڵی، هەرەوەها بەرخۆدانی دیموکراسی و ئازادی لە ئیمراڵیدا هەر بەردەوامە زیاتر لە ناو کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە، شەپۆل شەپۆل لە ناو کۆمەڵگە، لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. لە هەرجێگەیەک کە مرۆڤ هەستی پێبکات، لە دژی ئەم نایاساییە ڕادەوەستێتەوە. تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە گرنگ دەبینن، بە ڕێگەی جیاوازەوە بەشداری دەبن. ئەمەش دۆخێکی زۆر بەواتا و گرنگە. تێکۆشان گەیشتۆتە ئەم ئاستە و ناتوانرێت ئاستەنگ بکرێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمەی زانیبێت. هیچ کەسێک ناتوانێت سەرکەوتی هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، هیچ کەسێک ناتوانێت بەربەستی بۆ دانێت. بەدڵنیانییەوە ئەم قۆناغە سەردەکەوێت.

لەسەر ئەم بنەمایە هونەرمەندان، ڕۆشنبیر بەشداری هەڵمەتەکە دەبن. چالاکی گەنجان و ژنان بەردەوامن. پێویستە بەرفراواتنریش بکرێن.

پیرۆزبایی لە بەشداربووانی چالاکی ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ دەکەم

ئەوە ڕاستییە هەڵمەتە جیهانییە ئازدییەکانمان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ڕاگەیاندراوە. هەرچەندە ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ دەستیپێکردووە و بەردەوامە. وڵاتپارێزانی ئەوروپا بەڕێوەی دەبەن .لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپاوە هەر هەفتەو لە گەنجان، ژن، کرێکار، ڕەنجدەر بەشداری ئێشکگرییەکە دەبن. لە ٢٥ی حوزەیراندا ١٢ ساڵ تەواو دەکات و دەکەوێتە ناو ١٣ ساڵەوە. لە ڕۆژنامەوەکانەوە ڕاگەیاندرا کە چالاکیەکی گەورەی جەماوەری ئەنجام دەدرێت. پێویستە بەگرنگیەوە تەماشای ئەمە بکرێت. چالاکیەکە ماوەی ١٢ ساڵە بەردەوامە و لە هەمانکاتدا بووە بە بنکی هەڵمەتە ئازادییە نێونەتەوەییەکانمان. پێویستە بەم شێوەیە ببینرێت. بۆیە لە ساڵوەگەڕیدا پێویستە بە بەشداربوونێکی بەهێزەوە چالاکی ئەنجام بدرێت.

پێویستە گەلمان لە ئەوروپا ئەمەی لە بەرچاوبێت. ئەم چالاکیە ماوەی ١٢ ساڵە بەردەوامە. پیرۆزبایی لە هەموو ئەوکەسانە دەکەم کە بەشداری چالاکیەکەبوون، بە ناوی بەڕێوەبەری پارتەکەمانەوە سڵاوییان لێدەکەم. سەرکەوتن، بنەماتان دانا، هیواتان ئافراند، ئیرادەتان ئافراند. هەمووانتان لە هەموو لایەکی جیهانەوە و هەروەها لایەنگرانی دیموکراتیک و وڵاتپارێزانتان بەرەو چالاکیەکە ڕاکێشت و بەشداربوون. لە ئێستادا چالاکیەکانمان گەرورەتر، بەرفراوانتربووە. ئەوە ڕاستیە بنکی چالاکییە نێونەتەوەییەکانمان لەم چالاکییەوە دەستیپێکرد و پارچەیەکن لەو قۆناغە. لەسەر ئەو بنەمایە گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت ئەنجام بەدەستدەهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکیتر پیرۆزبای لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداری چالاکیەکە بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لە ئاسمانەوە پارچە تێکشکاوەکانی ئاکەپە-مەهەپە دادەبارێنە خوارەوە

لەم ماوانەی دوایدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، لە خواکوڕک چالاکی ئەنجام درا و بەردەوامیشە. گەریلا هەموو ڕۆژێک گورز لە فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەدات.

لە لایەکی دیکەوە داگیرکەران زۆر زیاتر پشت بە تەکنیکەکانی خۆیان دەبەستن. دەڵین شەڕی تەکنیک و هەواڵگرییە. ڕەوشی هەوڵگرییەکانیش لە ڕەوشی تەکنیکی جیاوازتر نیە. بەهۆی ئەوەی شاردوویانەتەوە هەستپێناکرێن. لەبەر ئەوەی خۆیان دەیشارنەوە زۆربەی شت نابینرێت. بە تایبەت بۆ ڕای گشتی تورکیا کە زۆر ئاگاداری ئەم شتە نین و نەیانبیستووە. بەڵام ئیدی ناتوانن بیشارنەوە. بە هەر جۆرێکبێت ئیدی دەبینرێن. ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە هەتا ئێستا ئەنجامەکانی ئاشکراکردووە. هەندێ چاپەمەنی دیکەش ئەمەیان ڕاگەیاندووە. ئیدی پارچە تێکشکاوەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە ئاسمانەوە دادەبارێنە خوارەوە. لە باشووری کوردستاندا دۆخێکی لەم شێوەیە هەبوو.

هەڵفڕینی فڕۆکەکانیان پیشان دەدەن، بەڵام جێگەی سەرنجە هەرگیز کەوتنەخوارەوەیان پیشان نادەن

دەوترا زاپ و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم. ڕاستە فاشیزم هەڵدەوەشێنرێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت فاشیزم بەهێز نیە. دەڵێن فاشیزم دادمەزرێنین، بەڵام وانیە و بەزۆر خۆی ڕاگرتووە. هەوڵدەدات تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە. هەوڵدەدات هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگرێت. بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگە نابێت بەکەم تەماشابکرێت. تەیب ئەردۆغان زۆر ستایشی دەکرد. ئاکەپەییەکان لە تیڤییەکانەوە خۆیان دەردەخست، دەیانگوت درۆنمان هەیە، بەشێوەیەکە هەر نازانین چۆن دەفڕن؛ فرین و بۆردوومانکردنەکانیان پیشان دەدا. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە هەرگیز کەوتنەخوارەوە و تێکشکانیان پیشان نادەن. با پیشانی بدەن تا هەموو کەسێک بیبینێت کە چۆن تێکدەشکێن.

ئەو گورزانەی کە هەم ٢٧ی گوڵان و هەم لە ٦ی حوزەیراندا ئەنجامدران گرنگبوون. وادیارە ئیدی هاوسەنگیەک لەڕووی تەکنیکیەوە درووستبووە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئیدی ناتوانێت وەک پێشوو بجوڵێتەوە. هەموو چالاکیە گورز وەشێنییەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکوڕک کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەشێنرا لە هەموو ئەو کەسانە پیرۆز دەکەم کە ڕۆڵیان هەبوو لە خستنەخوارەوەی درۆنەکاندا. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هێزی گەریلا و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژا ستار دەکەم، کە لە ناو بارودۆخی زۆر سەختدا هێندەیان نەماوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوەشێننەوە.

هاوبەشی :