دیمەنی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەک هەڵگرەكەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوكرایەوە

73
0
هاوبەشی :

 

تێبینی:لینكی ڤیدێۆی ئەم. هەواڵە لە كۆمێنتی هەمان هەواڵە لە فەیسبووكی دەرچە میدیادایە

لە شەوی ٦ـی ئەم مانگە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئاسمانی چیای ئاسۆس پێکا و لە دووکان کەوتەوە خوارەوە، کەمێک پێش ئێستاش دیمەنی پاشماوەکەی بڵاوکرایەوە.

کەمێك پێش ئێستا، دیمەنی پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل پێکرا و لە سنووری شارۆچەکەی دووکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتە خوارەوە.

دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە جۆری “ئانکا” لە کاتژمێر ١١:٠٠ـی شەوی ٦ـی حوزەیران ڕاگەیاند.

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو، فڕۆکەکە لە ئاسمانی چیای ئاسۆس پێکراوە و لە سنووری شارۆچکەی دووکان کەوتووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆش، لەلایەن دانیشتووانی سنووری گوندی قەڵاسێوکان لە شارۆچکەی دووکان، دیمەنی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بڵاوکرایەوە.

هاوبەشی :