شۆفێرانی بارهەڵگر خۆپیشاندانێكیان بەڕێوە برد و ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوکیان داخست

59
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەهۆی خۆپشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر ڕێگای سەرەکی هەولێر -کەرکوک داخراوە و قەرەباڵەخییەکی زۆر لەسەر ڕێگاکە هەیە.

ئەو شۆفێرانە دەڵێن لە بازگەی شێراوە بڕێک پارەیان لێ وەردەگیرێت بۆ قەپان کە زۆرە .

پێشتریش چەند جارێک ئەو شۆفێرانە بەهۆی وەرگرتنی پارە لێیان رێگەی سلێمانی – کەرکووکیان داخستووە ئەمرۆ جارێکی دیکەش دەستیان کردەوە بە خۆپیشاندان.

هاوبەشی :