جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان-ماک، لە چەند چەند چالاکییەکیان دژی پۆلیسی توركیا و ماركێتی فاشستان ئەنجامدا

58
0
هاوبەشی :

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان-ماک، لە بارەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەکیان لە دژی پۆلیسی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و بەئامانج گرتنی مارکێتێکی فاشیستان لە نسێبین و گەڤەر ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە.

جەنگاوەرانمان لە کاتژمێری دەوروبەری ١٠:٣٠ـی شەوی ٣ـی حوزەیران، لە گەڕەکی ئۆرمانی گەڤەر، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل، لە دژی پۆلیسی فاشیستان شەڕیان کرد و بە تەقەمەنی و مۆلۆتۆڤ و فیشەکی هەوای ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان بە ئامانج گرت، شەڕەکە تا درەنگانێکی شەو درێژەى کێشا و لە ئەنجامدا گورز لە زرێپۆشێكی پۆلیس وەشێندرا و ناچار بە دوور کەوتنەوە لە گەڕەکەکە کران.

هەروەها لە کاتژمێر ١٠:٠٠ـی شەوی ٢ـی حوزەیران، جەنگاوەرانمان بە مۆلۆتۆڤ چالاکییان لە دژی مارکێتی BIM کە لە خزمەتی هێزە فاشیستەکاندایە ئەنجام داوە

دەبێت گەلەکەمان باش بزانێت گەر ئەمڕۆ جۆلەمێرگ لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی ئیرادەدا بەبێ دەنگی بمێنێتەوە، ئەوا ڕژێم هەموو دەستکەوت و شارەوانییەکانمان بە ئامانج دەگرێت، دەبێت گەلەمان لە دژی ئەم سیاسەتە بەرخۆدانێكی بێناوبڕ بکات و ئیرادەی سیاسیی خۆی بپارێزێت.

هاوبەشی :